سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردان سته‌مێكى گه‌وره‌یه
احسان برهان الدين
الشرك: واته: هاوه‌ڵیك بۆ خواى گه‌وره په‌یدا بكه‌یت له په‌روه‌ردگارێتى یان له خوایه‌تى یان له ناو و سیفه‌ته‌كانى، ئه‌گه‌ر بێت‌و مروڤێك باوه‌ڕى وابێت له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا په‌روه‌ردگارێكى تر یان یارمه‌تیده‌رێكى هه‌یه ئه‌و كه‌سه به موشریك داده‌نرێت، هه‌ركێ باوه‌ڕى وابێت كه‌سێكى تر هه‌یه جگه له‌خواى گه‌وره شایه‌نى په‌رستنه ئه‌وكه‌سه موشریكه، هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕى وابێت خواى گه‌وره هاوشێوه‌یه‌كى هه‌یه له ناو و سیفه‌ته‌كانیدا ئه‌و كه‌سه موشریكه.
ترسناكى هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردان:
١. هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداكردن سته‌مێكى گه‌وره‌یه، چونكه ده‌ست درێژیه له‌سه‌ر مافى تایبه‌ت به‌خواى گه‌وره‌وه كه یه‌كتاپه‌رستیه، یه‌كتاپه‌رستی ئه‌وپه‌ڕى دادگه‌رییه، هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردان گه‌وره‌ترین سته‌م و ناشیرین‌ترین كاره، چونكه كه‌مكردنه‌وه‌یه بۆ په‌روه‌ردگارى جیهانه‌كان و خۆبه‌زلزانینه له گوێڕایه‌ڵى كردنى، پێدانى ئه‌و مافه‌یه بۆ كه‌سێكى تر و، هاوتاكردنه‌وه‌ى كه‌سێكى تره به زاتى ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه، ئینجا له‌به‌ر گه‌وره‌یى و ترسناكى ئه‌م كرده‌وه‌یه هه‌ركێ به‌و شێوه بچێته لاى په‌روه‌ردگارى، خواى گه‌وره له گوناهه‌كانى خۆش نابێت و، وه‌كو فه‌رموویه‌تى:إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء النساء٤٨١.
٢. هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان گه‌وره‌ترین گوناهه، چونكه هه‌ركێ جگه له خواى گه‌وره كه‌سێكى تر بپه‌رستێت ئه‌وه خواپه‌رستنى له‌جێگه‌ى نه‌شیاوى خۆیدا داناوه و، داوێتى به‌كه‌سى ناشایسته‌ى خۆى، ئه‌وه‌ش بێ گومان سته‌مێكى گه‌وره‌یه و، وه‌كو خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێت: انَّ الشِّركَ لَظُلمٌ عَظِيمْ لقمان١٣.
٣. هاوه‌ڵ بۆخوا دانانى گه‌وره ( الشرك الاكبر) هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو كرده‌وه‌كان، هۆكارى تیاچوون و خه‌سارۆمه‌ندیشه بۆ به‌نده، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گوناهه‌كانیش:
- خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسرينَ الزمر ٦٥.
- له ( ابى بكر)ه‌وه ڕه‌زاى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تى: پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى: أَلا أُنَبِّئُكُمْ بِأَكْبَر الكَبَائِر ؟ ثَلاثاً، قاَلوُا: بلَىَ ياَ رَسُولَ الله، قَالَ: الإشْرَاكُ بِالله، وَعُقُوقُ الوَالِدَيْنِ، وَجَلَسَ وَكَانَ مُتّكِئاً أَلا وَقُولُ الزُّوْر قَال: فَمَا زَالَ يُكَررُهَا حَتَّى قُلْنَا: لَيْتَـهُ سَكَتَ. متفق عليه. [متفق عليه، أخرجه البخاري برقم (٢٦٥٤)، واللفظ له، ومسلم برقم (٨٧).]
واته: ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م ده‌رباره‌ى گه‌وره‌ترین تاوان؟ سێ جار، وتیان: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا، فه‌رمووى: هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان و خراپه‌كردن به‌رانبه‌ر دایك و باوك، ئینجا دانیشت له‌پاش ئه‌وه‌ى ڕاكشابوو فه‌رمووى: به‌ڵێ شایه‌تى درۆیش، ئه‌وه‌نده دووباره‌ى كرده‌وه تاكو وتمان خۆزگه بێ ده‌نگ بوایه.
خراپى و ناشیرینى هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردان:
خواى گه‌وره باسى چوار خراپى هاوه‌ڵ بۆخوا دانانى كردووه له چوار ئایه‌تدا و فه‌رموویه‌تى:
١. إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء وَمَن يُشْركْ بِاللّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا) نساء٤٨.
٢.وَمَن يُشْركْ بِاللّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلاَلاً بَعِيدًا النساء ١١٦.
٣. إِنَّهُ مَن يُشْركْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَلَيهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ المائدة٧٢.
٤. وَمَن يُشْركْ بِاللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ السَّمَاء فَتَخْطَفُهُ الطَّيْرُ أَوْ تَهْوِي بِهِ الريحُ فِي مَكَانٍ سَحِيقٍ الحج ٣١.
سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار ده‌دن:
١. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللّهِ وَرُسُلِهِ وَيُريدُونَ أَن يُفَڕقُواْ بَيْنَ اللّهِ وَرُسُلِهِ وَيقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ وَيُريدُونَ أَن يَتَّخِذُواْ بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلاً {١٥٠} أُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ حَقًّا وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرينَ عَذَابًا مُّهِينًا النساء ١٥٠-١٥١.
٢. له ( عبدالله بن مسعود)ه‌وه ڕه‌زاى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تى: پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى: مَنْ مَاتَ وَهُوَ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللهِ نِدَّاً دَخَلَ النَّارَ. متفق عليه
واته: هه‌ركێ بمرێت و هاوارى به‌كه‌سێك جگه له‌خواى گه‌وره كردبێت ده‌چێته دۆزخه‌وه، متفق علیه[متفق عليه، أخرجه البخاري برقم (٤٤٩٧)، واللفظ له، ومسلم برقم (٩٢).].
بناغه‌ى هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان:
بناغه و بنچینه‌ى ئه‌و كاره نابه‌جێیه په‌یوه‌ست بوونه به جگه له‌خواى گه‌وره، هه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ستبێته كه‌سێكه‌وه جگه له‌خواى گه‌وره، خواى گه‌وره ده‌یداته ده‌ستى ئه‌و كه‌سه‌وه و سزاى ده‌دات و پشتى به‌رده‌دات و، ئه‌و كه‌سه ده‌بێته كه‌سێكى سه‌رزه‌نشت كرا‌و و پشت به‌ردراو و بێ پشت و په‌نا، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : لاَّ تَجْعَل مَعَ اللّهِ إِلَهًا آخَرَ فَتَقْعُدَ مَذْمُومًا مَّخْذُولاً الاسرا‌ء ٢٢.
تێگه‌یشتن له تاوانى شه‌ریك بۆ خوا بڕیاردان:
هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردان له ناو و سیفه‌ته‌كانیدا… یان له حوكمدا، یان له‌په‌رستراویدا، هه‌موو ئه‌م به‌شانه هاوه‌ڵدانانه بۆ خواى گه‌وره.
یه‌كه‌میان هاوه‌ڵ دانانه له په‌روه‌ردگارێتیدا، دووه‌میشیان له گوێڕایه‌ڵیدا، سێیه‌میشیان له په‌رستندا.
خواى په‌روه‌ردگار خۆى په‌روه‌ردگارى به‌رز و مه‌زنه و به‌ته‌نها خۆى داهێنه‌رى هه‌موو شتێكه.
هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان له حوكمكردنیدا وه‌كو هاوه‌ڵ دانانه له په‌رستنیدا، هه‌ردوكیان شیركى ده‌ركه‌رن له ئایینى ئیسلام، چونكه په‌رستنى ته‌نها مافى خواى گه‌وره خۆیه‌تى به‌بێ هیچ هاوه‌ڵێك، وه‌كو فه‌رموویه‌تى: فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاء رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْركْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا الكهف١١٠ ، حوكمكردنیش ته‌نها مافى خواى گه‌وره‌یه وه‌كو فه‌رموویه‌تى: لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ مَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيّ وَلَا يُشْركُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا الكهف٢٦ ، هه‌ركه‌سێكیش شوێنى ڕیسا و ڕێبازێك بكه‌وێت جگه له‌وه‌ى خواى گه‌وره دایبه‌زاندووه ئه‌وه كوفر و بێ باوه‌ڕیه به خواى گه‌وره، په‌روه‌ردگارى ئه‌و كه‌سه‌ش ئه‌و ڕێسا و یاسایه‌یه كه ئیبلیس له‌سه‌ر زارى لایه‌نگرانى دایناوه له بێ باوه‌ڕان وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُواْ إِلاَّ لِيَعْبُدُواْ إِلَهًا وَاحِدًا لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْركُونَ التوبة٣١ .
په‌رستنى شه‌یتانیش بریتییه له شوێنكه‌وتنى یاسا و ڕێساى شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى، كه خه‌ڵكى پێ ڕاده‌كێشێته ناو شیرك و بێ باوه‌ڕیه‌وه.
خواى گه‌وره‌ش له‌م دوژمنه وریای كردینه‌ته‌وه به‌وه‌ى كه فه‌رموویه‌تى:
أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَن لَّا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ {٣٦/٦٠} وَأَنْ اعْبُدُونِي هَذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِيمٌ يس٦٠-٦١.
ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ش كه كڕنووش بۆ بۆ بته‌كان ده‌به‌ن بێ باوه‌ڕ و خراپه‌كارن، جا ئه‌گه‌ر حوكمى خواى گه‌وره‌شیان گۆڕى و بوونه شوێنكه‌وتووى شه‌ریعه‌تى شه‌یتان ئه‌وه بێ باوه‌ڕیه‌كى تره زیاد له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕیه‌كه‌ى یه‌كه‌م جاریان وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: إِنَّمَا النَّسِيءُ زِيَادَةٌ فِي الْكُفْر يُضَلُّ بِهِ الَّذِينَ كَفَرُواْ يُحِلِّونَهُ عَامًا وَيُحَڕمُونَهُ عَامًا لِّيُوَاطِؤُواْ عِدَّةَ مَا حَرَّمَ اللّهُ فَيُحِلُّواْ مَا حَرَّمَ اللّهُ زُيِّنَ لَهُمْ سُوءُ أَعْمَالِهِمْ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافرينَ التوبة ٣٧.
٥. به‌شه‌كانى هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان
هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان دوو جۆره: گه‌وره و بچووك.
١. هاوه‌ڵ بۆخوا دانانى گه‌وره كه ئه‌نجامده‌رى له ئیسلام ده‌رده‌كات و هه‌رچى كرده‌وه‌كانى هه‌یه هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه و، خوێنى خاوه‌نه‌كه‌ى حه‌لێڵ ده‌كات و، به هه‌میشه‌یى له دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بمرێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خوا و پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و كارانه‌ى، ئه‌و جۆره شیركه بریتیه له ئاراسته‌كردنى په‌رستن یان هه‌ندێكى بۆ كه‌سێك جگه له‌خواى گه‌وره ، وه‌كو هاوار كردن به كه‌سێك جگه له‌خواى گه‌وره و قوربانى كردن و نه‌زر كردن و هاواركردن به كه‌سێك بۆ كارێك كه ته‌نها له تواناى خواى گه‌وره‌دایه، وه‌كو داواى ده‌وڵه‌مه‌ندى و چاكبوونه‌وه له نه‌خۆشى و باران بارین و كارى له‌و جۆره كه نه‌فامه گۆڕپه‌رسته‌كان له‌لاى گۆڕى پیاوچاكاندا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، یان له‌لاى بت و دار و به‌رد و شتى تر.
چه‌ند نمونه‌یه‌ك له شیركى گه‌وره:
- ترس له‌كه‌سێك جگه له‌خواى گه‌وره: وه‌كو ئه‌وه‌ى بترسێت له به‌ردێك یان بتێك یان تاغووت و مردوو و نادیار و جنۆكه و مرۆڤێك كه زیانى پێ بگه‌یه‌نن.
ئه‌م جۆره ترسه له به‌رزترین پله و پایه‌كانه، بۆیه هه‌ركێ ئه‌و ترسه تایبه‌ت بكات به كه‌سێك جگه له خواى گه‌وره هاوه‌ڵى بۆ خوا داناوه و تووشى ( الشرك الأكبر) بووه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:فَلاَ تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَال عمران ١٧٥ .
- پشت به‌ستن به كه‌سێك جگه له‌خواى گه‌وره: پشت به‌ستن به خواى گه‌وره له هه‌موو كاروباره‌كاندا و له هه‌موو بارودۆخه‌كاندا یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین خوا په‌رستنه‌كان كه پێویسته ته‌نها ئاراسته‌ى خواى گه‌وره بكرێت، هه‌ركێ پشت به‌كه‌سێ ببه‌ستێت جگه له خواى گه‌وره له شتێك‌دا كه ته‌نها له‌تواناى خواى گه‌وره‌یه وه‌كو پشت به‌ستن به مردووه‌كان و نادیاره‌كان بۆ دوورخستنه‌وه‌ى زیان و، به‌ده‌ستهێنانى سوود و ڕۆزى، ئه‌و كه‌سه هاوه‌ڵ بۆخوادانانى هه‌ره گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَعَلَى اللّهِ فَتَوَكَّلُواْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ المائدة ٢٣.
- هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان له خۆشه‌ویستیدا: خۆشویستنى خواى گه‌وره پێویسته هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى ملكه‌چى و گوێڕایه‌ڵیدا بێت ، پێویسته پاك و بێ گه‌رد بێت و نابێت هیچ كه‌سێكى تر‌ى تێدا به‌شدار بێت، هه‌ركێ شتێكى له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره وه‌كو ئه‌و خۆش‌ویست ئه‌وه هاوه‌ڵى بۆ خوا داناوه له خۆشه‌ویستى و مه‌زنڕاگرتنى په‌روه‌ردگار.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللّهِ أَندَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللّهِ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبًّا لِّلّهِ البقرة ١٦٥.
- هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان له گوێڕایه‌ڵیدا: وه‌كو گوێڕایه‌ڵیكردنى زانا و سه‌ركرده و فه‌رمانڕه‌وا و سه‌رۆكه‌كاندا له حه‌لێڵ كردن و حه‌رام كردن، له قه‌ده‌غه كردنى ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره حه‌لێڵى كردووه یان به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ركێ گوێڕایه‌ڵى ئه‌وجۆره كه‌سانه بكات ئه‌وانى كردووه به هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره له شه‌ریعه‌ت داناندا، ئه‌وه‌ش شیركى هه‌ره‌گه‌وره‌ى پێ ده‌وترێت.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُواْ إِلاَّ لِيَعْبُدُواْ إِلَهًا وَاحِدًا لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْركُونَ التوبة٣١.
به‌شه‌كانى نیفاق
١. نیفاقى گه‌وره: كه بریتی یه له نیفاقى بیروباوه‌ڕ به‌وه‌ى كه كه‌سێك به ڕواڵه‌ت موسوڵمانى پیشان بدات و له‌ناخه‌وه بێ باوه‌ڕ بێت، ئه‌وكه‌سه‌ى ئه‌مه حاڵى بێت كافره و له بنى بنه‌وه‌ى دۆزه‌خدایه.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الأَسْفَلِ مِنَ النَّار وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا النساء١٤٥ .
٢. نیفاقى بچووك: كه بریتیه له نیفاق له كرده‌وه‌كان و شتى له‌و شێوه، ئه‌نجامده‌ریشى له ئایینى ئیسلام ده‌رناچێت به‌لێم به یاخى بوو له خوا و پێغه‌مبه‌ر داده‌نرێت.
له عه‌بدوڵلێى كوڕى عه‌مر ڕه‌زاى خواى لێبێت هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى:أَرْبَـعٌ مَنْ كُنّ فِيْـهِ كَانَ مُنَافِقاً خَالِصاً، وَمَنْ كَانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنْـهُنَّ كَانَتْ فِيْـهِ خَصْلَةٌ مِنَ النِّفَاقِ حَتَّى يَدَعَهَا: إذَا ائْتُـمِنَ خَانَ، وَإذَا حَدَّثَ كَذَبَ، وَإذَا عَاهَدَ غَدَرَ، وَإذَا خَاصَمَ فَجَرَ. متفق عليه.[ متفق عليه، أخرجه البخاري برقم (٣٤)، واللفظ له، ومسلم برقم (٥٨).]
واته: چوار شت هه‌یه له‌هه‌ركه‌سێكدا هه‌بێت مونافیقى ته‌واوه، هه‌ركه‌سێكیش یه‌كێكى تێدا بێت به‌شێك له مونافیقى تێدا، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى وازى لێ ئه‌هێنێت: ئه‌گه‌ر متمانه‌ى پێ بكرێت ناپاكى ده‌كات، ئه‌گه‌ر قسه‌ش بكات درۆى تێدا ده‌كات، ئه‌گه‌ر په‌یمان بدات په‌یمانه‌كه‌ى ده‌شكێنێت، له‌كاتى مشت و مڕیشدا بێ ئابڕووه.
٣. هاوه‌ڵ بۆ خوادانانى بچووك: ئه‌م جۆره له شه‌رعدا ناونراوه ( شرك)، به‌لێم ناگاته ئاستى ( الشرك الأكبر) له یه‌كتاپه‌رستى كه‌م ده‌كاته‌وه به‌لێم خاوه‌نه‌كه‌ى له ئیسلام ده‌رناكات، به ڕێگه‌یه‌كیش داده‌نرێت بۆ شیركى گه‌وره، حوكمى ئه‌نجامدانیشى وه‌كو حوكمى تاوانباره یه‌كتاپه‌رسته‌كانه و، خوێ، و ماڵى پارێزراوه.
هاوه‌ڵ بۆ خوا دانانى گه‌وره هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ى هه‌موو كرده‌وه‌كانه.
به‌لێم هاوه‌ڵ بۆ خوادانانى بچووك ( الشرك الأصغر) هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌یه بۆ خودى ئه‌و كرده‌وه‌یه كه ئه‌نجامى داوه، وه‌كو ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌یه‌كى كردبێت مه‌به‌ستى سوپاس و ستایشى خه‌ڵكى بێت، بۆ نمونه نوێژه‌كه‌ى زۆر به جوانى ئه‌نجام دابێت یان به‌خشینى كردبێت یان نوێژه‌كه‌ى زۆر به‌جوانى كردبێت یان ڕۆژووى گرتبێت به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ته‌ماشاى بكه‌ن یان گوێى لێبگرین یان ستایشى بكه‌ن، ئه‌مه ڕوپاماییه و كرده‌وه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
له‌قورئانى پیرۆزیشدا وشه‌ى شیرك هه‌میشه به واتاى شیركى گه‌وره هاتووه، به‌لێم جۆرى یچووك له سوننه‌تى ( متواتر)دا باسكراوه.
- خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاء رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْركْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًاالكهف١١٠ .
- له (ابو هریره) ڕه‌زاى خواى لێبێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى: قَالَ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى أَنَا أَغْنَى الشُّرَكَاءِ عَنِ الشِّرْكِ مَنْ عَمِلَ عَمَلاً أَشْرَكَ فِيهِ مَعِى غَيْڕى تَرَكْتُهُ وَشِرْكَهُ. [أخرجه مسلم برقم (٢٩٨٥)].
واته: خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: من له هه‌موو كه‌سێك بێ نیازترم له هاوبه‌ش هه‌ركێ كرده‌وه‌یه‌ك بكات مه‌به‌ستى كه‌سێكى تر بێت له‌گه‌ڵمدا وازى لێئه‌هێنم و خۆى و ئه‌و كه‌سه‌ى كردوویه‌تى به هاوبه‌شى من.
سوێندخواردن به كه‌سێك یان شتێك جگه له خواى گه‌وره هاوه‌ڵ بۆ خوا دانانى بچووكه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت: ئه‌وه‌ى خوا و فلێنه‌كه‌س بیانه‌وێت، یان ئه‌گه‌ر فلێن و خوا نه‌بوایه، یان ئه‌مه له خوا و له تۆوه بوو، یان كه‌سم نیه جگه له خوا و فلێنه كه‌س و قسه‌ى له‌و شێوه، هه‌مووى ئه‌مانه به ( الشرك الأصغر) داده‌نرێت، پێویسته ئه‌و كه‌سه بڵێت: ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره ویستى له‌پاش ئه‌و فلێنه‌كه‌س ویستى.
٣- ڕه‌شبینى و شووم ته‌ماشاكردن له‌كاتى بینینى هه‌ندێك باڵنده یان كه‌س یان جێگه و شتى له‌و شێوه، ئه‌وه‌ش هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیاردانه، چونكه وابه‌سته‌بوونه به شتێك یان كه‌سێك جگه له خواى گه‌وره، واته: باوه‌ڕى وابێت زیانێكى له‌كه‌سێكه‌وه به‌ركه‌وێت له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه بۆخۆیشى هیچ زیان و سوودێكى به‌ده‌ست نیه، ئه‌وه‌ش له گومان و وه‌سوه‌سه‌ى شه‌یتانه و ناكۆكه له‌گه‌ڵ پشت به‌خوا به‌ستن.
٤- به‌پیرۆز ته‌ماشاكردنى دار و كه‌س و شوێنه‌وار و گۆڕ و شتى له‌و شێوه، بۆیه به پیرۆز ته‌ماشاكردن و تكاكردن و باوه‌ڕبوون به‌و جۆره شتانه‌هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردانه، چونكه په‌یوه‌ست بوون و چاوه‌ڕوانى پیرۆزیه له كه‌سێكه‌وه جگه له خواى گه‌وره.
٥- جادوو: بریتی یه له‌و شته‌ى كه شاراوه‌یه و هۆكاره‌كه‌ى نادیاره، وه‌كو نوشته و جۆرێك له قسه‌كردن و ده‌رمان، ئیتر كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر دڵ و لاشه، له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ى نه‌خۆشى و كوشتن، یان جیاكردنه‌وه‌ى نێوان ژن و مێرد، ئه‌وانه‌ش كرده‌وه‌یه‌كى شه‌یتانین.
جادوو هاوه‌ڵ بۆ خوا دانانه، چونكه په‌یوه‌ست بوونى تێدایه به كه‌سێك جگه له خواى گه‌وره وه‌كو شه‌یتانه‌كان، هه‌روه‌ها به‌هۆى بانگه‌شه‌كردن بۆزانینى زانستى شاراوه.
یه‌كێكیش له جۆره‌كانى جادوو: ( سيرك)ه، كه نمایش ده‌كرێت له‌سه‌ر شانۆ و كه‌ناڵه‌كان، ئه‌وكرداره‌ش حه‌رامه ئه‌نجام بدرێت یان ته‌ماشا بكرێت یان پاره‌ى بۆ خه‌رج بكرێت، یان بكرێته هۆكارێك بۆ ماڵ به‌ده‌ست هێنان.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيْاطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَالبقرة١٠٢.
٦- ڕمڵ لێدان و جادووگه‌رى: كه بریتی یه له بانگه‌شه‌كردنى زانینى زانستى نادیار وه‌كو هه‌واڵ دان ده‌رباره‌ى ئه‌و شتانه‌ى كه ڕووده‌ده‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا به پشت به‌ستن به شه‌یتانه‌كان، ئه‌وه‌ش هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردانه، چونكه نزیكبوونه‌وه‌ى تێدایه له كه‌سێك جگه له خواى گه‌وره و، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت كه كه‌سانێك ده‌توانن هاوبه‌شى زانستى خواى گه‌وره بن.
( ابو هريرة) ڕه‌زاى خواى لێبێت : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى: ( مَنْ أَتَى كَاهِناً أَوْ عَرَّافـاً فَصَدَّقَـهُ بِمَا يَـقُـولُ فَقَـدْ كَفَـرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُـحَـمَّدٍ. [صحيح/ أخرجه أحمد برقم (٩٥٣٦)، وهذا لفظه، وأخرجه الحاكم برقم (١٥)]
واته: هه‌ركێ بچێته لاى ڕمڵ لێده‌رێك یان فاڵچیه‌ك و باوه‌ڕ به قسه‌كانى بكات، ئه‌و كه‌سه بێ باوه‌ڕ بووه به‌وه‌ى كه به‌سه‌ر موحه‌ممه‌د دا صلى الله عليه وسلم دابه‌زیوه.
٧- ئه‌ستێره‌ناسى: واته ئاماژه وه‌رگرتن له‌بارودۆخى گه‌ردوونیى له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى سه‌رزه‌وى، وه‌كو كاته‌كانى هه‌ڵكردنى با و باران بارین و، كه‌وتنه‌وه‌ى نه‌خۆشى و مردن و، په‌یدابوونى سه‌رما و گه‌رما و، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ و شتى هاوشێوه، هه‌موو ئه‌وانه هاوه‌ڵ بۆ خوا دانانه، چونكه جۆرێك له هاوبه‌ش په‌یداكردن بۆ خواى گه‌وره‌ى تێدایه له هه‌ڵسووڕاندنى گه‌ردوون و زانستى غه‌یبدا.
٨- چاوه‌ڕوانى باران بارین به جووڵه‌ى ئه‌ستێره‌كان: بۆنمونه بڵێت: به‌هۆى فلێنه ئه‌ستێره‌وه بارانمان بۆ بارى، بارانه‌كه ده‌داته پاڵى ئه‌ستێره‌كه نه‌ك خواى گه‌وره، ئه‌وه هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردانه، چونكه باران بارین ته‌نها به‌ده‌ستى خواى گه‌وره‌یه نه‌ك هیچ كه‌س و شتێكى تر.
٩- نیعمه‌تێك بدرێته پاڵ كه‌سێك جگه له‌خواى گه‌وره، چونكه هه‌موو نیعمه‌تێك له دونیا‌و له قیامه‌تدا له‌لاى خواوه‌یه، بۆیه هه‌ركێ بیداته پاڵ كه‌سێكى تر ئه‌و كه‌سه بێ باوه‌ڕى كرووه و هاوه‌ڵى بۆ خوا داناوه، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌سێك مه‌سه‌له‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندیى یان چاكبوونه‌وه له‌نه‌خۆشى بداته پاڵ كه‌سێكى دیاركراو جگه له خواى گه‌وره، یان نیعمه‌تى ڕێكردن و سه‌لامه‌تى له وشكانى و ده‌ریا و ئاسماندا بداته پاڵ شۆفێر و كه‌شتیوان و فڕۆكه‌وان، یان بڵێ ئه‌م نیعمه‌تانه و ئه‌م هێمنیه هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حكومه‌ت یان كه‌سه‌كان یان بۆ ئالێ و شتى له‌و شێوه.
پێویسته‌هه‌موو نیعمه‌ته‌كان ته‌نها له‌خواوه بزانرێت و ته‌نها سوپاسى ئه‌ویش بكریت، ئه‌وه‌ش كه ڕووده‌دات له‌سه‌ر ده‌ستى هه‌ندێك له‌خه‌ڵكى ئه‌وانه ته‌نها هۆكارن، له‌وانه‌یه به‌رووبوومیان هه‌بێت و له‌وانه‌یه نه‌یانبێت.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَمَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍ فَمِنَ اللّهِ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فَإِلَيْهِ تَجْأَرُونَ النحل٥٣ .
سورجاوة