سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خوا ده‌فه‌رمووێت ئێسقان دروست ده‌كه‌ین پاشان دایده‌پۆشین به گۆشت :
نووسینی / عبدالرزاق رزاق احمد
ئاماده‌كردنی /نه‌جات رواندزی
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ {وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ سُلَالَةٍ مِنْ طِينٍ (12) ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَكِينٍ (13) ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (14)} [المؤمنون]
واته : سوێند به خوا به‌راستی مرۆڤمان درووست كرد له خۆڵاسه‌و پاڵفته یه له قوڕ له پاشان ئه‌ومان كرد به نوتفه‌یه‌ك له ئارامگه‌یه‌كی قایم منداڵدانی دایك دا دواتر نوتفه‌كه‌مان كرد به خوێنی مه‌ییو ئینجا خوێنه مه‌ییوه‌كه‌شمان كرد به پارچه گۆشتێكی جوواو ئینجا ئه‌ویشمان كرد به ئێسقان ئینجا به گۆشت په‌یكه‌ره ئێسكه‌كه‌مان داپۆشی . پاشان ئه‌وه‌مان كرد به درووست كراوێكی تر. جا گه‌وره‌و پیرۆزه ئه‌و خوایه‌ی كه چاكتریینی به‌دی هێنه‌رانه . ئه‌و یه‌ك به دوای یه‌ك دا هاتنه‌ی له‌و ئاییه‌ته پیرۆزه‌انه‌دا باس كراوه زانستی تازه هه‌مووی سه‌لماندوه كه به‌راستی ئه‌وه‌ش یه‌كێكی تره له‌و موعجیزه ڕوون و ئاشكرایانه‌ی قورئانی پیرۆزه خوا ده‌فه‌رمووێ : ئێسقان درووست ده‌كه‌ین ، پاشان دایده‌پۆشین به گۆشت . تا ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌وه‌وبه‌ر باوه‌ریان وابوو كه گۆشت و ماسولكه‌كان درووست ده‌بن یه‌كه‌مجار پاشان وورده وورده له ناویان دا ئێسك دروست ده‌بێ . به‌ڵام قورئان وا نافه‌رمووێ . به‌ڵكو ده‌فه‌رمووێ : ئێسك درووست ئه‌كه‌ین پاشان دایده‌پۆشین به گۆشت . به هۆی پێش كه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه ده‌ركه‌وت و بووته راستیه‌كی زانست یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م سه‌ره‌تای درووست بوونی ئێسقانه . هه‌ندێ وێنه هه‌یه له‌هه‌فته‌ی هه‌شته‌مدا ئێسقانه‌كانی په‌نجه‌و ده‌ست و قاچه‌كه زۆر به روون و ئاشكرا دیارن له‌و كۆرپه‌له‌یه‌دا بڕبڕه‌ی پشتی به‌ڵام هیچ ئاسه‌واری گۆشت و ماسولكه دیار نییه . ئه‌وه سه‌لماندی كه ئێسقانه‌كان درووست ده‌بن یه‌كه‌م جار پاشان داده‌پۆشرێت به گۆشت .. ئه‌و شته روون نه‌بوو بۆ زاناكان هه‌تا ئه‌و پێشكه‌ووتنه ڕووی دا له كامێرا .. كه یه‌كه‌مجار ئێسك درووست ده‌بێ پاشان داده‌پۆشرێ به گۆشت . وه‌ك قورئانه‌كه‌ی خوا فه‌رموویه‌تی . به‌راستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوورن له‌م ئایینه پاك و پیرۆزه كه ئه‌و به‌لگانه‌یان یۆ ڕوون ده‌كرێته‌وه ده‌بوو به دڵ به گیان شوێن ئه‌م قورئانه بكه‌ون . چونكه ئه‌و ئیسلامه ئایینی پێشكه‌ووتن و زانست و زانیاریه وه هه‌تا ڕۆژگار به‌ره‌و پێش بڕوا زیاتر راستی یه زانستیه‌كان له قورئاندا ئاشكراده‌بن .