ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

گه‌وره‌یی قورئانی پیرۆز و خوێنه‌ره‌كه‌ی

گه‌وره‌یی قورئانی پیرۆز و خوێنه‌ره‌كه‌ی

 ووتەی هاوەڵان لەسەر قورئانی پیرۆزو قورئان خوێن
1_ عبدالله ی كوڕی مسعود رضي الله عنه  ئەفەرمێت:ئەبێت لەسەر قورئان خوێن كەشەو بزانێت كاتێ‌ كەخەڵك خەوتوون،وەڕۆژیش ئاگای لێ‌ بێت كاتێ‌ خەڵك زیادەڕۆیی ئەكەن و بێ‌ ئاگان، وەبگرێت كاتێ‌ خەڵك پێ ئەكەنن،وەوەرعی بێت كاتی كەخەڵك حەرام و حەڵاڵ تێكەڵ بكەن،وەبێ‌ دەنگ بێت كاتی كەخەڵك قسە لەهەموو شتێكا ئەكەن، وەمل كەچ بێ كاتێ‌ كەخەڵك لووتیان بەرز ئەكەنەوەو فیزئەیان گرێت،وە دڵتەنگ بێت ( بۆ قیامەت) كاتێ‌ كەخەڵك دڵخۆشن

2- ئیمامی عومەری كوڕی خەتتاب رضي الله عنه  دەفەرموێت : ئێمە كە (دە) ئایەتمان لەبەر دەكرد نەدەچووین هیچی تر لەبەر بكەین هەتاوەكو ئیشمان بەو (دە) ئایەتە نەكردایە ، 

وە دەگێڕنەوە كە سورەتی (البقرة) ی بە نۆ ساڵ لەبەر كردووە ،وەئەمەش نەك لەبەر ئەوەی كە لەبەر كردنی لاواز بێت و خراپلێی ێ‌ تێبگات بەڵكو بە هۆی ووردبینی و جێ بە جێ‌ كردنی فەرمانەكانی ئەوەندەی پێ‌ چووە .
3- عبد الله ی كوڕی مسعود (رضي الله عنه ) دەفەرموێت : لەبەر كردنی قورئان بەلامانەوە قورس و گران بوو ، بەڵام جێ‌ بەجێ‌ كردن و ئیشكردنی زۆر لامان ئاسان بوو ، بەڵام ئەوانەی دوای ئێمە لەبەر كردنیان بەلاوە ئاسانە بەڵام جێ‌ بەجێ‌ كردنیان بەلاوە قورس و گرانە
4- ئیمامی عوسمانی كوڕی عەففان و حوزەیفەی كوڕی یەمان ڕەزاو ڕەحمەتی خوایان لێ‌ بێ‌ دەفەرموون :( لو طهرت القلوب لم تشبع من قراءة القرآن .... )  واتە : ئەگەر دڵەكان پاك بن ئەوا تێر ناخۆن لە خوێندنی قورئان .
5- عبد الله ی كوڕی مەسعود (رضي الله عنه ) فەرموویەتی : ( إذا أردتم العلم فانثروا القرآن فإن فيه علم الأولين والآخرين) .
واتە : ئەگەر زانستان دەوێت لە قورئاندا بگەڕێن ، چونكە زانستی پێشینان و دوای پێشینانی تێدایە .
6- ئەنەسی كوڕی مالیك (رضي الله عنه ) فەرموویەتی :(رب تال للقرآن والقرآن يلعنه  )  واتە : زۆر قورئان خوێن هەیە قورئان نەفرەتی لێ‌ دەكات .
7_ عومەری كوڕی خەتاب (رضي الله عنه ) ئەفەرمێت:سەردەمێكی زۆر ژیایین وەیەكێ‌ لەئێمە ئیمانی پێئەدرا پێش قورئان جاسورەتێ‌ دائەبەزی بۆ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) حەڵاڵ و حەرام ئەمرو نەهی و ئەوەش كەئەبێت تیایدا بوەستی و بیری لێ‌ بكەیتیەوە ئەیزانی.پاشان من پیاوانێكم بینی هەریەكێ‌ لەوان قورئان پێش ئیمان فێر ئەبوو،جا لەفاتحەوە بۆ كۆتایی ئەیخوێندەوەو حەڵاڵ و حەرام ئەمرو نەهی و ئەوەش كەئەبێت تیایدا بوەستی و بیری لێ‌ بكەیتەوە نەیئەیزانی،وەكو ئەوەی كەشتێك هەڵ لوشێ‌ ئاوا قورئانی ئەخوێندەوە.
8- عبد اللهی كوڕی  مەسعود (رضي الله عنه ) فەرموویەتی : قورئان بە پەلە مەخوێننەوە وەك خوێندنەوەی شعر ، وە بە خاویش مەیخوێننەوە وەك خواردنی خورمایەكی خراپ كە زۆر بەبێتاقەتی بیخۆی ، بوەستن لەئاستی سەرسوڕهێنەرەكانی ، دڵەكانی پێ بجوڵێنن ، وە با هەوڵتان هەر ئەوە نەبێ كە كەی بگەنە كۆتایی سورەتەكە .

نووسيني :  أبي عبدالرحمن عدلي الغزالي

وه‌رگێڕانى : حكیم أبوبكر

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز