ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


بۆ گوێگرتن و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز کلیک لێرە بکە

سەرەتا

ته‌واو تۆکمه‌(المحكم) وله‌یه‌ک چوو ـ(المتشابه ) له‌ قورئاندا چی یه‌ ؟

ته‌واو تۆکمه‌(المحكم) وله‌یه‌ک چوو ـ(المتشابه ) له‌ قورئاندا چی یه‌ ؟

اوکی سه‌روه‌ر
وه‌ڵام /
/ المحکم /بریتیه‌ له‌وه‌ی یه‌ک مانا ( ڕوو ) ی هه‌یه‌ .به‌ڵام  ـ المتشابه‌  /بریتیه‌ له‌وه‌ی که‌ زیاتر له‌ ڕوویه‌ک و مانایه‌ک هه‌ڵده‌گرێت وه‌پێویستى به‌ ڕوونکردنه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ تێگه‌یشتن لێى .( هو الذي أنزل عليك الكتاب منه آيات محكمات هن ام الكتاب وأخر متشابهات  ..) آل عمران  ٧ . واته‌ :ئه‌و خوایه‌ زاتێکه‌ که‌ قورئانی بۆ سه‌ر تۆ ئه‌ى محمد صلى الله‌ علیه‌ وسلم نارده‌ خواره‌وه‌,به‌شێک له‌ ئایه‌ته‌کانی دامه‌زراو پایه‌دارو ڕوون وئاشکران ,ئه‌وانه‌ بنچینه‌و بناغه‌ی قورئانه‌که‌ن وهه‌ندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرن وبه‌ ئاسانی نازانرێن ... .

•    ده‌کرێت و له‌ توانای مرۆڤ دا هه‌یه‌ که‌ له‌ له‌یه‌ک چووه‌کان(المتشابه) تێبگات به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ئایه‌ته‌کانی (الصفات ) باشتر وایه‌ لێک نه‌درێته‌وه‌و تأویل نه‌کرێت .


*  حیکمه‌تی بوونی له‌یه‌ک چوو( المتشابه) )
١ ـ گه‌یشتن به‌ماناکه‌ی کۆششێکی زۆری پێویسته‌ .وه‌زۆری کۆششیش زۆری پاداشت ده‌سته‌به‌ر ده‌کات بۆ به‌نده‌ .
٢ ـ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌رده‌وامه‌ تا رۆژی دوایی بۆیه‌ پێوست ده‌کات که‌ ده‌رگای ده‌سته‌واژه‌کانی واڵابێت بۆ زانایانی هه‌موو سه‌رده‌مێک تاوه‌کو حوکمه‌کان بۆ سه‌رجه‌م که‌سانی پێشین و پاشین (الأولين والآخرين ) دابین وده‌سته‌به‌ر بکات

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز