سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
24 کاتژمێر له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستی چه‌ند ڕه‌وشت و ڕه‌فتارێکی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) د.کاوه فرج سعدون
سه‌ره‌تا
بوونى پێشه‌وا و (قدوه) له ژیانى مرۆڤه‌كانــدا گرنـگـــــى یه‌كى یه‌كجــــــار گه‌وره‌ى هه‌یه, چونكه مرۆڤ سروشتى چاولێكه‌رى و دووباره كردنــــــــه‌وه‌ى هه‌یه, به درێژایی مێژووش به‌رده‌وام مرۆڤـــــه‌كان كه‌سانێكیان كردووه‌تــــه نموونه بۆ خۆیان و هه‌وڵیان داوه كه ره‌فتار و گوفتاریان وه‌ك ئه‌وان بێت, و تێكۆشیون لــــــه پێنــــــاو گه‌یشتن به ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌وان له ژیانیاندا, ته‌نانـــــــه‌ت هه‌ندێك كات گه‌یشتووه‌ته رادده‌یه‌ك كه هه‌ستاون به په‌رستنى ئه‌و كه‌ســانه و وه‌ك خـــوداى خۆیان تآیان رووانیون!!.
خواى په‌روه‌ردگار كه دروستكه‌رى بوونــــــــه‌وه‌ر و مرۆڤه‌كــــــانه له هه‌موو كه‌سێك چاكتــــــر ئاگـــــــــادارى هه‌موو پێویستى و نهێنى یه‌كانى مرۆڤه‌كانه, به ته‌نها ئه‌و شایسته‌ى ئه‌وه‌یه كه پێشه‌وا و نموونه بۆ ژیانى مرۆڤه‌كان دیارى بكات, چونكه ئه‌و له هه‌موو وورده‌كارى یــــــــه‌ك ئاگــــــــاداره و به ته‌واوه‌تى ده‌زانێت كه كآ ئه‌و كه‌سه كامڵه‌یه كه شایسته‌ى هه‌ڵگرتنى ئه‌م ئه‌ركــه گه‌وره‌یــــه و ئه‌مانه‌ته گرنگه‌یه له‌ســـــــــه‌ر زه‌وى دا, ئه‌وه‌تــــــــا هـــــــه‌ر په‌روه‌ردگار خۆى ئه‌م بابه‌ته‌مان لـــــه قورئانـــــــه پیرۆزه‌كـــــــــــه‌ى دا بۆ روون ده‌كاته‌وه و ده‌فه‌رموێــــــت:
اَللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ ڕسَالَتَهُ الا‌نعام124,
واتـــــه: خواى زانا و كاربه‌جآ به ته‌نها ئه‌و ده‌زانێت كـــه په‌یامـــه‌كه‌ى بۆ كێ بنێرێت, و كـــــــێ بكـــــاته پێغه‌مبه‌ر و پێشه‌واى مرۆڤه‌كان, له‌لایه‌كى تره‌وه په‌روه‌ردگار فه‌رمانى پآكردووین كه گوێڕایـــــــه‌ڵ و ملكــــه‌چــــى فه‌رمـــــان و ئامۆژگارى یه‌كــــانى ئـــــه‌و پێشـــه‌وا و په‌یامبه‌ره به‌ڕێزانه بین, چونكه بـــــه‌م شێوه‌یـــــــــــه پێغه‌مبـــــــــه‌ران ده‌تـــوانن مه‌به‌ستى بوون به پێشه‌واتى یه‌كه‌یان بێننه دى.
پێغه‌مبــــه‌رى ئیســلام محمد(د.خ)كۆتایین پێغه‌مبـــه‌ر و پێشـــه‌وایه بۆ مرۆڤه‌كان, ته‌نانه‌ت سه‌ردارى هه‌موو په‌یامبه‌ره‌كانى تریشه به درێــــژایی مێژوو, بۆیه په‌روه‌ردگار زۆر بـــــــــــه تایبه‌تى له قورئاندا فه‌رمان بــــــــــه ئیمانداران ده‌كات كه گوێڕایــــــه‌ڵ و ملكه‌چى ببن لــــــه هه‌موو كــــــــار و كرده‌وه‌یه‌كى رۆژانه‌یاندا
وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ الحشر7,
واته: ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر(د.خ)پێتان ده‌ڵێت و ده‌تانداتێ وه‌ریگرن و جێ به‌جێى كه‌ن, ئه‌وه‌شى به‌رگرى تان لى ده‌كات به ته‌واوه‌تى وازى لێبهێنن و مه‌یكه‌ن.
پێغه‌مبــــه‌رمان مـحـمــــد(د.خ)لــــه لایه‌نى ئامۆژگارى كردنى مرۆڤه‌كان و دانانى به‌رنامه‌یه‌كى تێروته‌ســـه‌ل و هه‌مــــــه‌لایه‌ن بـــــــۆ ژیانیـــــــان هـیـــچ كه‌مته‌رخه‌مى یه‌كى نه‌كردووه, به‌ڵكو پاشماوه و میراتێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى بۆ به‌جآ هێشتووین له‌م بواره‌دا, كه بۆ هه‌موو كارێــــــك و هه‌ڵس وكه‌وتێكى ژیانمـــــــــــان چه‌نـدیـــــن ئامۆژگــــــارى به‌سوودمـــــــان ده‌كــــــات و رێگایه‌كى راست و ره‌وانى بۆ دیارى كردووین, هه‌ر له چۆنێتى هه‌ستان له‌خه‌و, ره‌ووشته‌كانى خۆ پاكردنه‌وه و پاك وخاوێنى, چۆنێتى چوونه‌ده‌ره‌وه له مــــــــــاڵ و چــــوون بــــــۆ مزگــــــه‌وت, ره‌ووشته‌كانى هه‌ڵس وكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكـــــى دا و لــــه‌كاتــــى كاركردنــــدا, ئه‌ده‌بى وه‌رگرتنى زانست و زانیارى, ره‌ووشته‌كــــانى خواردن و چۆنێتى و چه‌ندێتى خــــۆراكى رۆژانـــه‌ى مرۆڤ, ته‌نانه‌ت چۆنێتى رۆیشتن به رێگادا و چۆنێتى جــــــل وبه‌رگ له‌بـه‌ركردنیش, ئه‌مانـــــــــه و ســــــه‌دان ئامۆژگـــارى و رێنومایی تر كه هیچ بوارێكى ژیانى مرۆڤى نه‌هێڵاوه‌ته‌وه كه شێوازێكى راست و ته‌ندروستى یانه‌ى بۆ دیارى نه‌كردبێت.
لـــه ڕاستى دا لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئــه‌و بوارانــه بــــه شێوازێـــــكى وورد و زانستى یانه به ده‌یان كه‌س و سه‌دان كتێبیش به ئه‌نجــــام ناگات, بۆیــه من لێره‌دا ته‌نها به روون كردنه‌وه‌ى چه‌ند بوارێكــــى كــه‌م و چـــه‌ند ره‌ووشـــــت و هه‌ڵس وكه‌وتێـــكى ئــــــه‌و پێغه‌مبـــه‌ره به‌ڕێـــــزه و لێكـــــدانه‌وه‌یان لــــــه رووى زانستى نوآى ئه‌مڕۆوه (به تایبه‌تى راستى یه پزیشكى یه‌كان) سه‌رنجى خوێنه‌رانى ئازیز بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگه راده‌كێشم, ئه‌مــــه‌ش بۆ ئه‌وه‌یـــــه كــــه كه‌س به نه‌زانى و چاولێكه‌رى ره‌خنه لــــــه هــــــه‌ڵس و كــــــه‌وتى بــــــــــه‌رزى موسوڵمانان و پێشه‌وا به‌ڕێزه‌كه‌یان نه‌گرێت, و بـــــه شێوه‌یه‌ك كه گومانى تێدا نه‌مێنێت بۆیان روون ببێته‌وه كه ته‌نانه‌ت بچووكترین وورده‌كارى یه‌كى ژیـــــان كــــــه محمد(د.خ)شێوازێـــــكى تایبه‌تى بۆ دیارى كردبێت, بــــــــه ته‌واوه‌تى له‌لایه‌ن راستى یه زانستى و پزیشكى یه‌كانــــه‌وه پشتگیـــــرى لـــــێ ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌و شێواز و هه‌ڵس و كه‌وته‌یه كه زانایانى بواره زانستى یه جۆراوجۆره‌كان له رۆژگارى ئه‌مڕۆدا ئامۆژگارى خه‌ڵكى پێده‌كه‌ن.
ئامۆژگارى یه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(د.خ)سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى خۆراك وه‌ك چاره‌سه‌ر:
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ئامۆژگارى یه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاةوسلام)سه‌باره‌ت به خــۆراك و هه‌ڵبــژاردنى خۆراكێـــكى دیارى كرا‌و بۆ به‌كارهێنانى له كاتێك و لــــــه بارێكى تایبه‌تى دا شتى زۆر سه‌رسوڕهێنــــه‌ر ده‌بینین, و به روونى بۆمان ده‌رده‌كـــــه‌وێت كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)خۆراكى لـــــه ژیانى مرۆڤدا وه‌ك شێوازێكى چاره‌سه‌ر بــــۆ زۆرێك لـــــه نه‌خۆشى و ناڕه‌حه‌تى یه‌كانى دیارى كردووه, ئه‌م بۆچوونه زانستى نوآى ئه‌مڕۆ بــــــه تــــه‌واوه‌تى پشتگیــــرى لى ده‌كات, ته‌نانه‌ت ئێستا لــــــــه هه‌موو لایه‌كى جیهاندا ســــه‌دان ســــه‌نته‌رى تایبه‌تمه‌ند هه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه له خواردنه هه‌مه‌ڕنگ و جۆراوجۆره‌كان و سووده‌كانیان له بوارى پزیشكى و ته‌ندروستى گشتى دا, ئه‌م سه‌نته‌رانه كه زوربه‌ى زۆریـــــان لـــه ووڵاتانى ناموسوڵماندان هه‌ستاون به چه‌ندین دۆزینــــه‌وه‌ى گــــــه‌وره و گرنــــگ كـــــه هه‌موویـــــان پشتگیــــــرى تــــه‌واوى فه‌رمـــــــــــووده‌كان و سوننه‌ته‌كـــــانى پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاةوسلام)ده‌كه‌ن.
پێغه‌مبـــــــه‌ر(د.خ)لـــــــــه ژیــــــانى رۆژانه‌ى دا چه‌ند خواردنێك هه‌بووه كه به‌رده‌وام بـــــووه له‌سه‌ریان و هه‌میشه به‌كارى هێناون, كــــــه لێــــره‌دا باسى هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین:
وه‌ك لــــــه فه‌رمـــــــووده راستـه‌كاندا هاتووه پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاةوسلام)هه‌موو به‌یانى یه‌ك پاش كردنى نوێژى به‌یانـــى عاده‌تــــى وابــــووه كــــه یـــه‌ك كه‌وچـــــكى گـــــه‌وره هه‌نگویـــنى له‌نـاو كووپێــــك ئـــــــاودا ده‌تــــــوانـــــــه‌وه و ده‌یخواردنــه‌وه,
كـان رسـول الله (د.خ) يشرَبُ العسـلَ المَمْزوجَ بِالماءِ الباڕدِ على الرِّيْق •,
واتــــه: پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌یانیـــــان بـــــه سكــى به‌تـــاڵ هه‌نگوینى تێكه‌ڵاو به ئاوى ساردى ده‌خوارده‌وه, ئه‌مــــه بریتى بـــــوو لــــه خۆراكى به‌یانی پێغه‌مبه‌ر (علیه الێلاه و السلام).
لێره‌دا پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاةوسلام)دوو مادده‌ى سوودبه‌خشى گرنگى كۆكردووه‌تـــه‌وه, ئــــاو كـه مادده‌یه‌كى زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره, زانایانى كیمیا بۆمان باس ده‌كه‌ن كه گه‌رده‌كانى ئاو به شێوه‌ى زنجیره‌یی ریز ده‌بن كه ئه‌م سیفه‌ته خاسى یه‌تێكى زۆر گرنگ و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌دات به ئاو, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه توێنه‌ره‌وه‌یه‌كى زۆر به‌هێزه كـــــه زوربــــه‌ى مادده‌كــــــان تێیــــدا ده‌توێنه‌وه,هه‌روه‌ها هه‌ر مادده‌یه‌كیش كـــــه لـــــه ئـــــاودا ده‌توێنرێتــه‌وه ئــه‌م زنجیره‌یى یه‌ى گه‌رده‌كـــانى ئــــاو واى لى ده‌كـــه‌ن كــــه سیفاتــــه‌كانى مــــادده تواوه‌كه به ته‌واوه‌تى وه‌رگرێت, واتـــه ئاوه‌كه ده‌بێت به مادده تواوه‌كه به هه‌موو سیفاته‌كانى یه‌وه, گرنگى ئه‌م سیفه‌ته‌ى ئاو له رۆژگارى ئه‌مڕۆدا ده‌ركه‌وتووه, ئه‌ویش لــــــه رێگه‌یه‌كى نوآى چاره‌سه‌ردا كــــه بریتـــى یه لـــه به‌كارهێنـــانى ئـــاو وه‌ك چاره‌ســـه‌ر و ده‌رمان بــــۆ نه‌خۆشى (العلاج بالماء Hydrotherapy), بــــه تایبـــه‌تى لــه نه‌خۆشى یه‌كـانى ئێســــك و جومگـــه و رۆماتیزمدا, كاتێــــك ئاوه‌كـــه بڕێــــكى دیــــارى كـــــراو ووزه‌ى پآده‌درێـــــت ده‌توانێت زۆر به باشى ئه‌و ووزه و ده‌رمانـــه بــــۆ شوێنـــــه نه‌خۆشه‌كــــان بگه‌یه‌نێت و چـــــاك بوونه‌وه دروست بكات, ئه‌م چاره‌سه‌ره به شێوه‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر له قورئانى پیرۆزیشدا ئاماژه‌ى پێدراوه ئه‌ویش لـــــــه بــــاسى (ئه‌یوب) پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) و تاقى كردنه‌وه‌كه‌ى دا, كه ماوه‌ى 18ساڵ به نه‌خۆشى یه‌كى نـــاڕه‌حه‌ته‌وه ده‌یناڵاند (كـــــه زانایان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه جۆرێك بوو بێت لــــــه رۆماتیزمى جومگه‌یی (Rheumatoid Arthritis) كــــه لـــــه پێستیشدا هه‌وكردنى كێماوى دروست ده‌كات), خواى گه‌وره بۆمان باس ده‌كــــــات:
وَ اذْكُرْ عَبْدَنَا أَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّـهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الشَّيْطَانُ بِنُصْبٍ وَعَذَابٍ, ارْكُضْ بِڕجْلِكَ هَـذَا مُغْتَسَلٌ بَـاڕدٌ وَ شَرَابٌ ێ41-42,
واتــــه: باسى به‌نده‌ى خۆمان (ئه‌یوب) بكه, كاتێك له په‌روه‌ردگار پاڕایه‌وه كـــــه من تووشى ناڕه‌حه‌تى و ئـــــازار بووم, خــــــواى گــــه‌وره وه‌ڵامى دایه‌وه و نزاى گیراكرد و پێى فه‌رموو: هه‌سته, به‌پێى خۆت رابكه, ئه‌وه ئاوێكى سارده بۆ خۆشتن و خواردنه‌وه, واتــــه به‌هۆى خۆشتن و خواردنه‌وه لــــه‌و ئــــــاوه خــواى گه‌وره شیفـــــاى بۆ نــــارد, ئه‌مــه جۆرێكه له چاره‌سه‌ر كه له رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا بۆ ئه‌و نه‌خۆشى یانه به‌كاردێت, و به تاقى كردنـــه‌وه سه‌لمـــاوه لـــــه گــــه‌وره سه‌نته‌ره‌كانى جیهاندا.
سه‌بـــاره‌ت بـــه مادده‌ى دووه‌م كــه پێغه‌مبـــــه‌ر (د.خ) به‌یانیـــــان به‌كــــارى ده‌هێنـــا كـــه هه‌نگوینــى سروشتى یه, ســــووده پزیشـــكى و ته‌ندروستــى-یه‌كانى هه‌نگوین لاى كه‌س شارراوه نى یه, هه‌ر بۆیه ئایه‌ته‌كانى قورئان و ده‌یــــان ده‌قى فه‌رمووده گرنگى یه‌كى گه‌وره‌یــــان پێداوه, خواى په‌روه‌ردگار لـــــه قورئــــاندا ده‌ربــــاره‌ى هه‌نگـــوین ده‌فــه‌رموێت:
فِيـهِ شِفَـاء لِلنَّاسِ النحل69,
واته: هه‌نگوین شیفاى تێدایه بـــــۆ خه‌ڵكـــــى, پێغه‌مبـــــه‌ر خۆیشــــى ئامۆژگــــارى ئیمانـــــداران ده‌كــات بـــه به‌كارهێنانى هه‌نگوین وه‌ك چاره‌سه‌ر كــــــــه ده‌فـه‌رموێت:
عَلَيْكُم بِالشفاءَين العَسَـلُ وَ القُرآن حدیپ ێحیح رواه ابن ماجه والحاكم و وافقه الذهبی, واتـــــه:
ئێوه دوو چاره‌سه‌ره‌كه به‌كار بهێنن كـــــه: قورئان و هه‌نگوینه.
زانستى پزیشكى و ده‌رمــــانسازى ئـــــه‌مڕۆ هه‌نگوینی سروشتى یــــان بـــه یه‌كێك لـــــه ســـــوودمه‌ندترین مــــادده خــۆراكى یــــه‌كان دانـــــاوه, ده‌یــــــــان توێژینه‌وه و تـــــاقى كردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر كراوه له هه‌موو لایه‌كى جیهاندا, به تایبه‌تى لـــــــــه تاقیگه‌كــــانى یه‌كێتى سۆڤێتــــى جــــاران و ووڵاتــــه‌كـــــــانى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپــــــا كــــــه هیچ جۆره باوه‌ڕێكیان بــــه دین نه‌بووه!! شتێكى سه‌رسوڕهێنه‌ره كه ده‌بینین خه‌ڵكانى بێباوه‌ڕ و نــــاموسوڵمان هه‌ستاون به‌م توێژینه‌وانه كه راستى فه‌رمووده‌كانى قورئان و سوننه‌تى پیرۆز ده‌سه‌لمێنن, كـــــه ئه‌مــــه ده‌رخــــه‌ر و سه‌لمێنـــــه‌رى به‌رزیـــى سه‌رچــــاوه‌ى هه‌ردووكیانه.
یه‌كێك له‌و زانایانه‌ى كه بۆ ماوه‌ى زیاتر له 20ساڵ هه‌ستا به توێژینه‌وه له‌سه‌ر هه‌نگویــــن و ئه‌نجامه‌كانى لــــــه گه‌وره گۆڤـــاره پزیشــكى و زانستـى یه جیهانى یه‌كــاندا بڵاوكردووه‌تـــه‌وه, كه دووایه‌مینیــــان لــــه ســـاڵى (2003)دا بوو, نــاوى (پیته‌ر مـوولان)ه و خه‌ڵكى وو‌ڵاتى (نیوزیله‌ند)ه, توێژینـه‌وه‌كانى ئه‌م زانایه زۆر وورد و بـــــاوه‌ڕپێكراون و لـــــــه هه‌موو جیهاندا وه‌رگیراون, به شێوه‌یـــــه‌ك ئێستــــا لـــــه زانكۆكــــانى ئه‌مـــریكــــادا سیمینــــار و محـــاضــــره پێشكه‌ش ده‌كــــات لـــــه‌م باره‌یه‌وه و پسپۆڕان بــــــه سه‌رسوڕمانه‌وه گوێى لى ده‌گرن, ئـــه‌م زانایه موسوڵمان نى یه و ئاگاشى لـــــــه ده‌قه‌كانى قورئان و فه‌رمووده نى یه, به‌ڵام بــــــه كاره‌كانى خزمه‌تێــــكى گـــه‌وره‌ى بـــــه قورئـــان و فه‌رمــــــــووده گه‌یـــــاندووه و راستــى یه به‌رزه‌كانیانى زیاتر ده‌رخست.
له مێژوودا چه‌ندین كه‌سى ناسراو و بــــــه ته‌مه‌ن هه‌بوون كــــه تاكه خاڵى هاوبـــــه‌ش تێیــــاندا بریتـــى بــــووه لــه خواردنى هه‌نگـــوین رۆژانــــه, زانـــاى به‌ناوبانـــگى بیركــــارى (فیســـاغۆرس) زیاتر له (90ساڵ) ژیاوه, خواردنى رۆژانه‌ى بریتى بوو له نان و هه‌گوین, پزیشكى به‌ناوبانگ (ئه‌بوقراگ) كه بـــه بـــــاوكى زانستى پزیشكى نــــاسراوه (108ساڵ) ژیاوه, كـه ئه‌میش رۆژانــه هــــه‌نــگــــوینى ده‌خــــوارد, لـــــه یــــادى 100ساڵــــه‌ى ته‌مـــه‌نـــى دا پزیشـــكى رۆمانى (یۆلیۆس رۆمیلیۆس) حاكمى ئـــــه‌و كـــاته‌ى رۆمانى یه‌كان (یۆلیۆس قه‌یســــه‌ر) لــێى پرســـى كــــه نهێــنـــى بــــه‌هێـــــــزى تــــوانـــــــاى مێشـــــكى و لاشه‌یى یه‌كه‌ى تا ئه‌و ته‌مه‌نه گه‌وره‌یه چـــــى یه؟ ئــه‌ویـــــش وه‌ڵامــــى دایــه‌وه: هه‌نگوین لـــه ناوه‌وه و زه‌یتى زه‌یتوون لـــــــه ده‌ره‌وه, واتـــه رۆژانه هه‌نگوینى ده‌خــــوارد و لـــــــه‌شیشى بـــــه زه‌یـــتى زه‌یتوون چه‌ور ده‌كرد.
میكرۆب به‌رگه‌ى هه‌نگوین ناگرێت:
ئه‌مه ناونیشانى بابه‌تێك بوو كه له گۆڤــــارى (Lancet Infect Dis)دا لــــه مانــــگى شوباتــى ســاڵى 2003دا بڵاوكــرایــــه‌وه, تێیـــــدا د. دیكســــــۆن (Dixon) كــاریگــــه‌ریى زۆر به‌هێـــزى هه‌نگوینى ده‌رخستووه له له‌ناوبردنى زوربه‌ى میكرۆبه‌كـــانى نه‌خۆشى دا و ئه‌م زانایه داوا ده‌كات كه هه‌نگوین له چــاره‌ســــه‌رى هــــه‌مــــوو جۆره‌كــــــــانى برینـــدارى و سووتاوى دا به‌كاربهێنرێت, پرۆفیسـۆر (مولان)یش ده‌ڵێت: (هه‌موو جۆره‌كــــانى هــــه‌نگـــوین كاریگه‌رن بۆ لـــــه‌نــــاوبـــــردنى میكرۆبـــــه‌كـان, كــــــه هه‌ندێكیان كـــــاریگه‌رى یان بـه‌هێزتره, هه‌نگوین رآ له گه‌شه‌كردنى میكرۆب ده‌گرێت و ئــــه‌و میكرۆبــــانه‌ش له‌نــاو ده‌بـــات كــــه لــــه شوێـــنى برینـدارى دا گه‌شه ده‌كه‌ن).
هه‌نگوین فاكته‌رێكى به‌هێزى سارێژ بوونه‌وه‌ى بریندارى یه:
له‌ژێـــر ئـــه‌م ناونیشــانه‌دا گۆڤارى (British J. Of Nurs) له مانــگى دیســـــه‌مبــــه‌رى 2001دا بابـــه‌تێــــكى دكتۆر دیڤـــۆن (Devon)ى ئینگلیزى بڵاوكـــــرده‌وه كــــه تێیــــدا هـــاتـــــووه: (هۆكـاره‌كـــــانى راگه‌یـــــاندن سه‌رنــجى خه‌ڵكى یان بـــــۆ سووده‌كانى هه‌نگوین راكێشاوه, گه‌یشتووه‌ته رادده‌یه‌ك كه نه‌خۆشه‌كــــان له به‌ریتانیــــا داوا لـــــه پزیشكه‌كانیان ده‌كه‌ن كه هه‌نگوینیان بــــــۆ بـه‌كــــار بێنــــن لـــه چـــــاره‌ســـه‌رى برینه‌كـــــانیاندا), لـــــه توێژینه‌وه‌یه‌كى تــردا كـــه زۆر نـــوآیــه و لــه گۆڤــــارى (Annual Plastic Surgery)دا لـــه مــــانــگى شوبــاتى ساڵى 2003دا بڵاوكرایــــه‌وه هـاتــــووه: 60نه‌خــۆشى هۆڵـــه‌ندى تووش بـــوو بــــه برینداریى قــووڵى جــــۆراوجــــۆر, هـه‌نگویـــن بــــۆ برینه‌كانیان به‌كارهێنرا وه‌ك مه‌رهه‌مێك, هه‌نگوینه‌كه زۆر بـــــه ئاســــانى به‌كـــار ده‌هات و هیچ جـــۆره كاریگه‌ریى یه‌كى لاوه‌كى نـــــه‌بوو, سه‌ره‌نجـام بووه هۆى پاك كـــردنــــه‌وه و سارێـــژ كردنــــه‌وه‌ى هه‌موو برینه‌كان.
هه‌نگوین و سووتاوى:
گـــۆڤــارى ســـووتاوى (Burns)ى جــــیــــهـــــــانى لـــــه ســــــاڵــــى 1996دا توێژینه‌وه‌یـــــه‌كى بڵاوكرده‌وه لــــه‌سه‌ر به‌كــــارهێنانى هـــه‌نگویـــن لــــه حاڵاتى سووتـــــاوى دا: دوو گرووپ نه‌خۆشى تووشبوو به سووتاوى جۆراوجۆر دیــــارى كـــران: هـــه‌ر یه‌كـــه‌یان لـــه 50نه‌خۆش پێكهاتبوون, گرووپى یه‌كه‌م به هه‌نگوین چاره‌سه‌ر كران, گرووپى دووه‌م پارچه په‌تاته‌ى كوڵاو ده‌خرایــــه ســــه‌ر سووتاوى یه‌كانیان (وه‌ك مادده‌یه‌كى سروشتى), له كۆتایى دا بینرا كه 90%ى ئه‌و سووتاوى یانه‌ى به هه‌نگوین چاره‌سه‌ر كران له ماوه‌ى 7رۆژدا له میكرۆب پاك بوونه‌وه و به ته‌واوه‌تى سارێژ بوونه‌وه له ماوه‌ى 15رۆژدا به رێژه‌ى 100%, به‌ڵام گرووپى دووه‌م ته‌نها 50%یان چاك بوونه‌وه له ماوه‌ى 15رۆژدا.
هه‌نگوین ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌كانى دژه ئۆكسان:
كـــــردارى ئـۆكـســــانـــدن كردارێــكى رووخێنــه‌ره لـــه له‌شـــدا و مـــرۆڤ زووتــــر پیرده‌بێت ئه‌گه‌ر كردارى ئۆكساندن چالاك بێت له له‌شى دا, هه‌نگوین مادده فینۆلى یه دژه ئۆكسانه‌كانى تێدایه (Phenolic Antioxidants) كه به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات له به‌رامبه‌رئه‌م كرداره تێكده‌ره‌دا, له توێژینه‌وه‌یه‌كى نوآدا كه له فه‌ره‌نسا كرا و له گۆڤارى (J Nutr)دا له ژماره‌ى مانگى نۆڤه‌مبه‌رى 2002دا بڵاوكرایه‌وه, توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر مشك كرا و بینى یان به پێدانى هه‌نگوین پآیان رێژه‌ى مادده دژه ئۆكسانه‌كانى وه‌ك: ئه‌لفا تۆكۆفیرۆڵ زیاد ده‌كات و كردارى ئۆكسان به تایبه‌تى له دڵیان‌دا كه‌م ده‌بوو, له‌به‌ر ئــــه‌م كاریگـــه‌ره‌ى هه‌نگوینــه كـــه ده‌بینرێت له ووڵاته‌كان و شاره‌كانى ناوه‌ڕاستى ئاسیــا (وه‌ك گهشقه‌ند و سه‌مه‌رقه‌ند) كــــه به‌رێژه‌یــه‌كى زۆر هه‌نگوین رۆژانه به‌كاردێنن, خه‌ڵكــى ئه‌و ووڵاتانه له ته‌مه‌نى 90ساڵى دا لــــه گه‌رمــه‌ى گه‌نجى دان.
له چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى نوآى تر (له ساڵه‌كانى 1985, 1991, 2001, 2002)دا كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌نگوین به ئاشكرا ده‌ركه‌وت لــه چاره‌سـه‌رى چه‌ندین نه‌خــۆشى دا وه‌ك: هه‌وكردنى گـــه‌ده و ریخۆڵـــه‌كان و سكچــــوون, نه‌خـــۆشى ته‌نگـــه نه‌فــه‌سى (ره‌بـــو) و هه‌ستیارى بۆرى یه‌كانى هه‌ناسه‌دان, هه‌روه‌هــا بـــۆ نه‌خۆشى یه‌كانى چاو, نه‌خۆشــى یه‌كـــــــانى پێســت و جـــوان راگرتنى پێست و ده‌یان به‌كارهێنانى پزیشكیى و ده‌رمانسازیی تر•.
پـــاش به‌كارهێنانى ئه‌م تێكه‌ڵه پڕ سوود و پـــڕ ووزه‌یه (هه‌نگوین و ئــاو) وه‌ك خـواردنى به‌یانى, پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاةوسلام)پـــاڵى ده‌دایـــــه‌وه وه‌ك پشــوویه‌كـى كــه‌م, ئیمــامى (بوخارى) بۆمــــان ده‌گێڕێتـــه‌وه لـــه (عائشـــه)ى خـــێزانى پێغه‌مبه‌ره‌وه (ره‌زاى خــواى لێبێت):
أَنَّ رَسُولَ اللهِ(د.خ)كانَ إِذا صَلَّى ڕكْعَتَي الفَجْڕ إِضْطَجَعَ على شِقِّهِ الأَيْمَن ,
واته: هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا (علیه الێلاه و السلام) دوو ڕكاتى به‌یــانى ده‌كـــرد له‌ســـه‌ر لاى راستى راده‌كشا, لـــه‌م كــــاته‌دا هه‌ڵده‌ستا بــــه په‌رستشه پشتگوآ خراوه‌كه (العباده المهجوره) كـــــه بریتى یه لـــه بیركــردنه‌وه لـــه ده‌ســــه‌ڵاتى پــــه‌روه‌ردگـــار (التــــفـــكــر) و یــــادكــردنى خــــواى گـــه‌وره (الــــــذكـــــر), ئـــــه‌مـــــــــه وه‌ك پشوویــه‌ك بـــــۆ لــــه‌ش و بـــۆ ده‌روونیـــشى چـونكـــه هیـــچ شتێك وه‌ك یــادكردنى خواى گـــه‌وره ئـــارامى و كــامه‌رانى نــابه‌خشێــــت بــــه ده‌روونـــى مــرۆڤ:
أَلاَ بِذِكْڕ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ الرعد28.
تــا كــــاتى چـێشتـه‌نگــاو پێغه‌مبه‌ر(د.خ)بــــــــــه كــــاروبــــــار و گـــــرفـــــتـــى موسوڵمانـــانه‌وه خه‌ریك بووه, پاشان هه‌ستاوه بــــه كردنى نوێژى سوننه‌تى چێشته‌نگــــاو (الچحى), لــــه‌دواى ئه‌م نــــوێژه پێغــــه‌مبه‌ر (علیه صلاةوسلام)عـــــاده‌تێكى تــرى به‌ســوودى هه‌بووه, ئــــه‌وه‌یـــــه وه‌ك لــــــــه فـــــــــه‌رمــــــووده (صحیح)ه‌كانـــدا هاتـــووه كه ئیمــامى (ابـــو داود) و (ابـــو نعیـــم لـه كــــتێــبى دلائل النبوه)دا هێناویانه: له‌م كاته‌دا هه‌مـــــوو بــــه‌یانى یــه‌ك حـــه‌وت ده‌نــــك خورمــاى شلى له‌نـــاو كـــووپێك شیردا تێكــــه‌ڵاو ده‌كـــرد و ده‌یخـــــواردنـــه‌وه, هــه‌روه‌هــا لــــــه چه‌نـــدین فه‌رمــووده‌ى تریشدا پێشه‌وامان ئامۆژگارى هه‌موو موسوڵمانــــان ده‌كــــات بــــــه‌م كــاره و ســــووده‌كـــانى بۆیـــان بـــاس ده‌كــات, لێره‌شــدا دووبـــاره كــــۆكردنــه‌وه‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌رى تر ده‌بینین لـــه نێوان دوو مادده‌ى زۆر به‌سوودى تردا و موعجیزه‌یه‌كى دره‌وشاوه‌ى ترمان له سوننه‌تدا بۆ ده‌رده‌كه‌وێت, له لایه‌كى تریشه‌وه هه‌ر پێغه‌مبه‌ر خۆى به جیا له فه‌رمووده‌ى تر‌ى دا باسى سوودى ئـــــه‌م دوو مـــــادده‌یـــه‌ى بـــه‌جیــــا بـــۆ كردوویـــن, ســـه‌بـــاره‌ت بـــه خورمـــا و ســـووده‌كـــــانى:
عـــن سعـد بـــن أبي وقاص (د.خ) أن رسـول الله (د.خ) قال: من اصْطَبَحَ كُلَّ يَـومٍ سَبْعَ تَمَرات مِن عَجْوَة لَم يَضُرَّهُ سُمٌّ وَ لا سِحْـرٌ ذلِكَ اليَوم رواه البخاری و مسلم,
واتـــه: هــــــه‌ر كه‌سێك كـــــه به‌یــــانى كـــرده‌وه حه‌وت ده‌نك خورمــاى (عجوه) واته: خورماى نه‌رم و شل بخوات, ئه‌وا لـــه‌و رۆژه‌دا ژه‌هــر و كـــارى جادووگــه‌رى (سیحر) زه‌ره‌رى پآناگه‌یه‌نن.
پـــاك و بێگه‌ردى بۆ په‌روه‌ردگـار و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه‌كه‌ى كه بــــــه نوورى پێغه‌مه‌رایه‌تى چـــه‌ند شتێكى بــــاس كردووه كــــه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به وه‌حى خــــودایی پشتگیرى نــــه‌كرایه نه‌ى ده‌توانى لـــــه‌و رۆژگاره كۆنه‌دا هه‌واڵى واى بدایه, ده‌ربــــاره‌ى خورما زانایان چه‌نـــدین توێژینـــــه‌وه‌یان كــردووه, و چه‌ندین سوودیــــان ئاشكرا كردووه, بینیویانه كه رێژه‌ى شه‌كر له خورمادا ده‌گاته 70-80% كه بــــه پله‌ى یه‌كه‌م شه‌كرى فره‌كتۆز و گلوكــۆزى تێدایه, ووزه‌یه‌كى گه‌وره بـه لــه‌ش ده‌به‌خشن, و بــــه تایبـــه‌تى بــۆ مێشكى مرۆڤیش خۆراكى سه‌ره‌كى یـــه, هه‌روه‌ها خورما پرۆتین و چه‌ندین ڤیتامینیشى تێدایه له‌گه‌ڵ كانزاكانى:ێۆدیۆم,پۆتاسیۆم, كالیسیـــــۆم, ئـــــاســــن, مــــه‌نگـــه‌نیز و مسیش, ئه‌مــــانه و چه‌ندین مــادده‌ى چالاكى تر كه تازه له رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا سووده‌كان و گرنگى یان له رووى ته‌ندروستى یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت, كه‌واته خورما خۆراكێكى كامڵه له هه‌موو روویه‌كه‌وه بۆ مرۆڤ, نوێترین دۆزینـــــه‌وه لــــه‌م دوایى یانـــه‌دا لــــه توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وت سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی خورما له پاراستنى مرۆڤ له ژه‌هراوى بوون, بینراوه له‌كاتى ژه‌هراوى بووندا ئه‌نزیمه‌كانى جگه‌ر رۆڵێكى سه‌ره‌كى ده‌بینن له پاراستنى مرۆڤ و رزگار كردنى له‌و ژه‌هرانه و سه‌ره‌نجام رێژه‌یان لـــــــه خوێندا به‌رز ده‌بێته‌وه و دانابه‌زێت تاوه‌كو ئه‌و ژه‌هره له له‌ش نه‌كرێته ده‌ره‌وه, ئــــــــه‌م ئه‌نزیمــــانه ئه‌گــــه‌ر رێژه‌كه‌یان بــــه‌و به‌رزى یه بمێنێته‌وه زه‌ره‌ر بــــــه خانه‌كــــانى لـــه‌شى مرۆڤ خــــۆیـشـى ده‌گــــه‌یـــه‌نن كـــــــه پـــآى ده‌ووترێت ژه‌هراوى بوونى ناوخۆیی لـــه‌ش (التسمم الداخلی), بینراوه كه خورمــــا چه‌ندین مــــادده و ئــــاوێته‌ى په‌لدار و ده‌ركــــه‌رى تێدایه (مركبات مخلبیه Chelating Agents) كــه هه‌ڵده‌ســـتــن بـــــه گـــرتنه خـــــــۆ و كۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و ژه‌هر و مــــادده زیان به‌خشانه به كردارێك كــــــه پآى ده‌ووترێت گرتنه خۆ و زیان نه‌هێشتن (Chelation) كــــــه پاشـــــان ئه‌م ئاوێتانـــه ئــه‌و ژه‌هرانه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌ن و له كاریان ده‌خه‌ن, سه‌ره‌نجام دوو ئاكامى ده‌بێت: یان ئه‌وه‌تا ده‌یان به‌ن و لــــه‌ژێر پێستدا كۆیان ده‌كه‌نه‌وه كــــــه زیانى نامێنێت, یــــان لــــــــه‌رآى كۆئه‌ندامى هــــه‌رس و میــــز له‌گـــه‌ڵ پاشه‌رۆكاندا لـــــه لــــــه‌ش ده‌یان كه‌نه ده‌ره‌وه, كــــــه‌واته خــــــورما یارمه‌تى جگه‌رى مرۆڤ ده‌دات لــــه هه‌ستان به كردارێكى زۆر گرنگ كه بریتى یه له نه‌هێشتنى كاریگه‌ریی و زیانه‌كانى ژه‌هره‌كــــان (Detoxication), بــــــه تاقیكردنـــه‌وه و بـــــــه‌دوادا چـــــوونى حاڵه‌ته‌كان سه‌لماوه كـــــه به‌كارهێنانى 7ده‌نك خورما رۆژانــــه بۆ ماوه‌ى 1مانگ ده‌بێته هۆى پاراستنى مرۆڤ له ژه‌هراوى بوون بۆ ماوه‌ى ساڵێك, كه تێیدا رێژه‌ى ئه‌نزیمه‌كانى جگه‌ر به هیچ شێوه‌یه‌ك لـــــه رادده‌ى ئاسایی خۆیان به‌رز نـــابنه‌وه, كه‌واته به‌كار هێنانى خورما ده‌بێته چاره‌سه‌ر كردنى ژه‌هراوى بوون و له‌هه‌مان كاتیش‌دا پاراستنى مرۆڤ له ژه‌هراوى بوونى ده‌ره‌كى و نـــــــاوخۆییش (فَهُوَ وِقاێه‌ٌ وَ عِلاج).
ئــــه‌م سیفه‌ته گرنگ و نــــاوازه‌یه‌ى خـــــورما (كــــه ژه‌هراوى بوون بـــــه ته‌واوه‌تى چـــــاره‌سه‌ر ده‌كــــــات) ئـــه‌و كه‌سانه‌ى كـــــــه رۆژانـــــه دووچـــارى ژه‌هراوى بــوون ده‌بن ده‌توانن سوودى لێوه‌رگرن, به تایبه‌تى ژه‌هراوى بوون به كانزا قورسه‌كان وه‌ك: (قوڕقوشم و كادمیۆم) كــه ده‌بنه هۆى ئاكامى زۆر خراپ بۆ سه‌ر لـــــه‌ش, بـــــه تایبـــه‌تى تووش بــــوون بــــــه شكست هێنـــانى گورچیله‌كــان (الفشل الكلوی Renal Failure), ئه‌مه‌ش له‌و كه‌سانه‌ى كه لــه كارگه‌كانى دروست كردنى پاترى, كیمیــــایی و پیترۆكیمیــــایی, دروست كــردنى چیمه‌نتۆ, چاپخانه‌كان, بۆیاخ چى یه‌كــــان و هـــــه‌ر كــــارێكى تر كـــه مامه‌ڵه‌ى تێدا ده‌كرێت به كانزاكانه‌وه, رۆژانه ئه‌گه‌ر 7ده‌نك خورما به‌كاربێنن ئــــــه‌وا پێكهاتووه‌كـــــانى نـــــاو خــورما هه‌ڵده‌ستن به‌كردارىلابردنى ژه‌هرێتى (Detoxication) بۆ ئــــه‌و كانزایانه و پێكــــه‌وه لـــــه‌گــــــه‌ڵ ئـــــه‌نزیمه دژه ژه‌هره‌كانى نـــــاو جگــــه‌ر زه‌ره‌ریان بۆ له‌ش ناهێڵن.
له‌لایه‌كى تره‌وه خـــواردنى خورما مرۆڤ لـــــــه جـــــۆرێكى تر لـــــه ژه‌هــــر ده‌پارێزێت كه ژه‌هرێك و زه‌ره‌رێكى زیندووه كه ئه‌ویش زینده‌وه‌ره وورده زیانبه‌خشه‌كانى نه‌خۆشین, چونكه به تاقى كردنه‌وه سه‌لماوه كــــــه خــــــورما چه‌ندین مادده‌ى تێدایه كه گه‌شه و دابه‌شبوونى میكرۆبه‌كان نایه‌ڵێت, له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كــــه بـــه هــــاوبه‌شى له‌نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى (WHO)دا سازدرا.
تاقى كردنه‌وه له‌سه‌ر خورما كرا بۆ زانیــنى گونجــــاویى خــــــورمــــا وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ گواستنه‌وه‌ى میكرۆبى تووش كــه‌رى نــــه‌خۆشــــیى كۆلێـــــرا(Cholera),به‌سه‌رپه‌رشتى پسپۆڕى نێـــــوده‌وڵـــه‌تى رێكخــراوى (WHO) دكتۆر ئۆسكار فیڵزنفیڵد (كـه پسپۆڕه له نه‌خۆشى كۆلێرادا).
هـــــه‌ندێك جــــۆریان لـــه خـــــورماى ناوبازاڕ هێناو بــــــه میكرۆبى كۆلێرا پیسیان كرد بــــــه‌ڕێژه‌ى 100 بۆ 1000جار زیاتر لـــه‌وه‌ى له پیسایی نه‌خــــــۆشى (كۆلێـــرا)دا ده‌بینــــرێت, بینى یان ئه‌م میكرۆبه كۆما شێوه‌یه‌ى كۆلێـــــرا (Vibrio Cholera) لــــــه 3رۆژ زیـــــاتر نه‌یانتـــــــوانى له‌ســــــه‌ر خورماكه بژین.
لێـــره‌وه بۆیـــــان ده‌ركـــــه‌وت كـــــه ته‌نـــــــانـــه‌ت لـــه پیس بوونێكى زۆرى خـــــورمـــــا بـــــــه میكـــرۆبی كۆلێرادا, خورمــــــاكه لــــــه مـــــاوه‌ى 3رۆژدا لــه‌و میكرۆبه خۆى پاك ده‌كاته‌وه, كه‌واته خورما دژه میكرۆبیشه•.
لێره‌دا كه ده‌ڕوانینه رووداوێكى ژیـــــــانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) گرنگى ئه‌م كـــرداره نــــاوازه‌یــــه و ئامۆژگــــارى یه بـــه‌نرخـــــــانــــه‌ى پێغه‌مبــــه‌رمان بــــــــۆ ده‌رده‌كه‌وێت, ئه‌ویش لـــــــه رووداوى ژه‌هراوى بوونى پێغه‌مبه‌ردا بوو به خواردنه‌كه‌ى (خه‌یبه‌ر) وه‌ك ئیمامى (بوخارى) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه, پـــــاش ئـــــــه‌وه‌ى مــــوســـوڵمـــــانـــــان قــــــه‌ڵاى (خه‌یبه‌ر)یـــــان لــــه جوولـــه‌كه پیـــــلان گێڕه‌كـــــان پـــــاك كرده‌وه, ئافره‌تێكى جووله‌كـــــه‌ى خه‌ڵـــكى ئـــــــــه‌و شــــاره پێغه‌مبه‌رى ده‌عوه‌ت كرد و خواردنى بۆ دروست كرد و به‌دیارى بۆى نارد.
ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ریش (علیه الێلاه و السلام) لــــــه ره‌ووشت به‌رزیی خۆیدا ده‌عوه‌ته‌كــــــه و خــــــواردنه‌كه‌ى ره‌ت نه‌كرده‌وه, و له‌گــــــــه‌ڵ كۆمه‌ڵێك لــــه هاوه‌ڵانیدا لــــه خواردنه‌كه‌یان خوارد, ئه‌م ئافره‌ته له تۆڵه‌ى كوژرانى كه‌س وكارى له جه‌نگى خه‌یبه‌ردا ژه‌هرێكى كوشنده‌ى كرد بــــــه‌و بزنه‌وه كه بۆ پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كــــانى برژاند بوو, كاتێك پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانى كه‌مێكیان له گۆشته‌كــــه‌ى خوارد, خــواى گه‌وره وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك بۆ پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاةوسلام)شــانى بزنه‌كه‌ى خسته دواندن و بــــه پێغه‌مبه‌رى ووت كـــــه ژه‌هرى پێوه كراوه ئیتر وازیان لێهێنا, ژه‌هره‌كــــــه زه‌ره‌رى بــــــــه پێغـــــه‌مبه‌ر نه‌گه‌یاند, كــــــه یه‌كێك لـــــــه‌و شتانـه‌ى (بێجگه له پاراستنى خودایى) كــــــه نه‌یهێڵا زه‌ره‌رى پآبگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌بوو كـــــه ئــــه‌و به‌یانى یه 7ده‌نك خورماى شــــلى خــــــــواردبـــوو, هه‌روه‌هـــا لــــه‌م رووداوه‌دا سوننـــه‌تێـــــكى بـــــــه‌رز و كردارێــــكى زۆر ســــــوودبه‌خشى تر‌ى پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاةوسلام)ده‌بینین, كه وه‌ك زانایانى (سیره) بۆمان باس ده‌كــــه‌ن پێغه‌مبـــه‌ر (د.خ) دواى ئــــه‌م رووداوه كــــه‌ڵه شاخى گرت:
إِحْتَجَمَ رسولُ اللهِ (د.خ) على الكاهِلِ, وَأَمَـرَ مَنْ أَكَـلَ مِنْها فَاحْتَجَمَ رواه البخاری,
هه‌روه‌ها فه‌رمانى به‌و هاوه‌ڵانه‌ش كرد كــــــه لــــه بزنه‌كه‌یان خواردبوو كــــــه كه‌ڵه‌شاخ بكه‌ن, كردارى كــــه‌ڵه‌شاخ (الحِجامَه) بریتى یه له گرتنى خوێن له پێسته‌وه به شێوازێك و ته‌كنیكێكى تایبه‌ت كه چه‌ندین سوودى پزیشكى و ته‌ندروستى گه‌وره‌ى هه‌یه وه‌ك له رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا ده‌ركه‌وتووه, یه‌كێك لـــــه‌و سوودانه بریتى یه له ده‌ركردنى ئه‌و ژه‌هره كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ى ژێر پێستى مرۆڤ, كه وه‌ك باسمان كرد خورماكــــه رۆڵێـــكى ســــه‌ره‌كى ده‌بینێت لـــه دوورخستنــــه‌وه‌ى ئــــه‌و ژه‌هرانه بۆ ژێر پێست, و به كه‌ڵه‌شاخ گرتنیش مرۆڤ لــــه‌و ژه‌هــــرانه رزگارى ده‌بێت, به‌ڕاستى پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاةوسلام)پێشـــــه‌وا بـــووه لـــــــه هـــه‌موو كرداره‌كانى دا و سوننه‌ته‌كانى پڕن له سوود و حیكمه‌ت.
توێژینه‌وه‌كان لــــه‌ســـه‌ر ســــــوودى خورما بۆ پاراستنى مرۆڤ له ژه‌هراوى بوون لـــــــــه چه‌ندین شوێنىجیهاندا ئه‌نجام دراوه, لـــه‌وانه توێژینه‌وه‌كانى زانكۆى (الملك عبدالعزیز) له وو‌ڵاتى (سعودیه) و زانكــــۆى (قــاهیــره) لـــه میێر, شتێكى سه‌رنج راكێشه كـــه ده‌بینین هه‌ندێك لـــــه توێژینه‌وه‌كـــان له‌ســـــه‌ر خورمــــا لـــــه‌لایـــه‌ن كۆمه‌ڵه‌ى (Telepathy)ى بــــه‌ریتـــــــانى یــــه‌وه ئه‌نجــــام دراون, كــــه كۆمه‌ڵـــــه‌یـــــه‌كى تایبه‌تن به دیارده‌ى بیستن و بینین و ئاخاوتن له دووره‌وه (التخاگر عن بعد Telepathy), یــــــــــان دیـــــــــارده‌ى كرانه‌وه‌ى بینیــن و بیستـــن (الإجــلاء الســمــعی و البێــری), كــه به ووته‌ى خۆیــــان مه‌به‌ستیـــان ئــــه‌وه‌یه بگه‌نه ئاستێك كه بتوانن له دوورى ده‌یان و ســـــه‌دان كیلۆمه‌تره‌وه بچنه ده‌رونى كــــــه‌ســـــانى تــره‌وه و بــیــــان دوێـنــن, یـــان بـتــوانـن لــــه دووره‌وه رووداو و دیارده‌كــــان ببینن, ئــه‌م كۆمه‌ڵه‌یه لــه ده‌یان زاناى ناسراوى به‌ریتانیا پێك هاتوون و بڵاوكراوه‌یه‌كى ده‌ورى یان هه‌یه به‌نــــاوى (Telepathy) كـــه لـه به‌ریتــــانیا ده‌رده‌چێت, له‌سـه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێتیش سایتێكیان هه‌یه كه تا ئێستا زیــــاتر لــــــه 120توێژینه‌وه‌یــان تێیدا بـــڵاوكـــردووه‌تـــه‌وه, یه‌كێــك له‌و توێژینه‌وانه كـــه‌سێكى جووله‌كه پآى هه‌ستاوه به‌نــاوى (گۆڵدمان) ئه‌ویش له‌سه‌ر سووده‌كانى به‌رده‌وام بوون لــــــه‌ســه‌ر خــــواردنى 7ده‌نك خورمــاى نـــــه‌رم, كـه گه‌یشتووه‌ته هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى باسمـــان كرد ده‌رباره‌ى پاراستنى مرۆڤ له ژه‌هراوىبوون,ئه‌مه شایه‌تى كه‌سانێكى نــــــاموسوڵمانـــــــه له‌ســـــه‌ر راسـتىفه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبــه‌ر (علیه الێلاه والسلام).
پێغه‌مبه‌ر(د.خ)لـــه چه‌ندین فـــه‌رمووده‌ى تریشیدا دووبـاره ته‌ئكیدى كردووه‌ته ســه‌ر ئه‌م ســــووده گرنگه‌ى خورما:
) عن النبي (د.خ): العَجْوَةُ مِنَcعن أبي سعيــد الخــــدري( الجَنَّة وَ هيَ شِفاءٌ مِّنَ السُّم حدیــث حسن رواه النَّسائی وابن ماجه, واتــــه:
خـــورمــاى شل یـــــان نـــه‌رم لـــــه به‌هه‌شته‌وه‌یه و شیفاى تێدایه بــــۆ ژه‌هـــراوى بـــوون, بـــــــه شێوه‌یـــــه‌كى تـــایبه‌ت پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاةوسلام)بـــــــاسى خـــورمـــاى شـــارى (مه‌دینه)ى پیرۆزى كردووه:
عــــن عــــائـــشــــة (رضِيَ الله عَنْها) أن رســــــول الله (د.خ) قـــال: إنَّ في عَجْوَةِ العالِيَةِ شِفاء, وَ إِنَّها تِرياق رواه مـسـلـم و احمد, واتــــه:
لـــــه خــــورمــــاى شـــارى مه‌دینــه‌دا شیفـــــا هـــه‌یه و چاره‌سه‌رى ته‌واوى تێدایه.
سه‌بـــــاره‌ت بــــــه بـــــه‌شى دووه‌مى فه‌رمــــووده‌كه‌ى ســه‌ره‌وه كــــه بــــاسى سوودێكى تـــرى خــورمــا ده‌كات كـــه ئه‌ویش بریتى یه له پاراستنى مرۆڤ له سیحر و جـــادووگه‌رى, وه‌ك ئاشكرایه سیحـــر شتێــــكى هه‌ســــت پێكـــراو (ملموس) نى یه لــــه ژیانى رۆژانه‌دا و گۆراِنكارى راسته‌قینه دروست ناكات, به‌ڵكو ته‌نها چــــاوبه‌ستێكه و تێكدانى بینینى كه‌سى بـــه‌رامبه‌ره, وه‌ك خواى گــــه‌وره لـــــــه بــــــاسى ســاحیــــره‌كانى فیرعـــه‌وندا ده‌فه‌رمـــوێت:
فَلَمَّا أَلْقَوْاْ سَحَرُواْ أَعْيُـنَ النَّـاسِ وَ اسْتَرْهَبُوهُمْ وَ جَاءوا بِسِحْرٍ عَظِيمٍ اڵ‌عراف116,
واتــه: ئه‌و ساحیرانه لـــــــه به‌رامبه‌ركآیاندا لـــــه‌گــــه‌ڵ (مــووســـــا) پێغـــه‌مبــــــه‌ردا جادوویه‌كیان له‌چاوى خه‌ڵكى كرد كه بووه هۆى ترساندنى خه‌ڵكى و بــــه ڕاســــتى چـــاوبــه‌ستێــــكى گــه‌وره‌یان ئه‌نجامدا, كــــه‌واته سیحــــر تــــه‌نهـــا خــه‌یاڵاتێكه و بــــه‌س:
فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَ عِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْـهِ مِـن سِحْڕهِمْ أَنَّهَا تَسْعَى طه66.
ده‌رباره‌ى ئه‌م بابه‌ته جارێكى تر ده‌گه‌ڕێینـــــه‌وه بـــــۆ توێژینه‌وه‌كــــانى كۆمه‌ڵه‌ى (Telepathy)ى به‌ریتانى• كه وه‌ك باسمان كرد توێژینه‌وه‌كانیان زیاتر له لایه‌نه رۆحى یه‌كاندایه.
بــه تایبه‌تى مرۆڤ چۆن بتوانێت لـه دووره‌وه بچێتــــه ده‌روونى خــــه‌ڵكانى تره‌وه وكاریان تآبكات, ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه لــه درێژه‌ى توێژینه‌وه‌كانیاندا له‌سه‌ر خــــورما بۆیان ده‌ركه‌وت كـــه ئه‌نجامى هه‌رس كـــــــردنى خورمــــا لـــــه لـه‌شدا مادده‌یه‌ك دروست ده‌كــــات كــــه لــــه ئامێـــرى دۆزینـــه‌وه‌ى شه‌به‌نگه‌كــــاندا ره‌نگێكى شین ده‌دات , ئه‌م كرداره‌یان لــــه ده‌ره‌وه‌ى لــــه‌ش ئه‌نجــامدا كاتێك 7ده‌نك خورمایان هێنا و لــــــه لووله‌ى تاقى كردنــــه‌وه‌دا كـــردارى هــــه‌رس كردنیان به‌سه‌ردا هێنــــا و بینى یان كه ده‌ره‌نجامـــــه‌كه‌ى مادده‌یـــــه‌كى شین ده‌بێت, ئه‌م ده‌ره‌نجامه شینه‌ى هه‌رس كردنى خـــورما له‌نــاو لــه‌شدا هه‌موو له‌ش ره‌نگ ده‌كات بــــــه شه‌به‌نگێكى شین و هاله‌یه‌كى شین (هاله زرقاء) به‌ده‌ورى له‌شدا دروســـت ده‌كــات, و بینى یــــان بــــۆ مــــاوه‌ى زیــــاتر لــــه 12كاتژمێر (سه‌عات) ده‌مێنێته‌وه, بــه تاقیكردنه‌وه‌ى زانستى سه‌لماوه كه ئه‌و چاوه‌ى جادوو و سیحر ده‌كات ده‌توانێت هه‌موو ره‌نگێك بمژێت ته‌نها ره‌نگى شین نه‌بێت, و ڕه‌نگى شین ده‌بێته هۆى به‌تاڵ كردنه‌وه‌ى سیحر و تواناى جادووگه‌ریى, كه‌واته چاوى حه‌ســـوود و جــــادووگه‌ر ناتوانێت ره‌نگى شین ببڕێت, هه‌ر بۆیه لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه خورما مرۆڤ لـــــه سیحــــر و جـــــادووش ده‌پارێزێت به‌هۆى ئه‌و ره‌نگه شینه‌ى له له‌شدا دروستى ده‌كات, لێره‌دا با بزانین كه ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه له‌لاى هه‌ندێك كه‌س هه‌یه كه به‌كارهێنانى موور و شتى شین ده‌بێته هۆى دوورخستنه‌وه و پاراستنى مرۆڤ له چاوپیسی و حه‌ســــوودیی, ئـــه‌مه شتێكى نــــادروسته و موســــوڵمان ده‌بێت لێى دووركه‌وێته‌وه چونكه زه‌ره‌رى هه‌یه بۆ بیروباوه‌ڕى, خوا و پێغه‌مبه‌رى خودا‌ش به (تمائم) ناویان بردووه و فه‌رمانیان به موسوڵمانان كردووه كه لێى دوور بكه‌ونه‌وه, له فه‌رمــــووده‌ى پێغه‌مبه‌ردا (علیه صلاةوسلام)هاتووه:
إِنَّ الرُّقَى وَ التَّمائِمَ وَ التِّوَلَةَ شِرْكٌ حدیپ ێحیح رواه احمد وڕبو داود وابن ماجه,
واته: نوشته‌ى ناشه‌رعى و مــــورووى شیـــن و نوشتـــه‌ى خۆ خۆشه‌ویست كردن هه‌موویان شیرك و هاوه‌ڵ دانانه بۆ خواى گه‌وره, كه‌واته ده‌بێت موسوڵمان ئاگادار بێت و ته‌نها ئه‌و رێگه دروستانه بگرێته به‌ر بۆ خۆپاراستن كه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بۆیان دیارى كردووه و هه‌ر ئه‌وانیش سوودى ته‌واوه‌تى یان تێدایه.
سه‌باره‌ت به مادده‌ى دووه‌م كه پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاةوسلام)لـــــه چێشته‌نگاودا له‌گه‌ڵ خورمادا تێكه‌ڵى ده‌كردن و ده‌یخواردن كه بریتى یه له شیرى ئاژه‌ڵ, سووده‌كانى لاى كه‌س شارراوه نى یه و پێغه‌مبه‌ریش له چه‌ندین فه‌رمــــووده‌ى تــــردا هـــانى موسوڵمانانى داوه كه شیرى ئاژه‌ڵى بخۆنه‌وه و به‌رده‌وام به‌كارى بێنن, سه‌باره‌ت به شیرى مانگا ده‌فه‌رموێت:
إِنَّ الله (عزَّوجل) لم يَضَع داءً إلاّ وَضَعَ لَهُ شِفاء, فَعَليكم بِأَلْبانِ البَقَڕ فَإِنَها تَڕمُ مِنْ كُلِّ الشَّجَر رواه ڕحمد و النسائی و البغوی,
واتــــه: خـــواى گــــه‌وره هیـــچ ده‌ردێكى دانه‌ناوه ئیللا بآگومان چاره‌ســـــــه‌ریشى بــــۆ دانــاوه, ئێوه‌ش شیرى مانگا به‌كاربێنن چونكه ئه‌و له هه‌موو دارێك ده‌خوات, مه‌به‌ستى پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاةوسلام)ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مانگایه كه له هه‌موو دارێك ده‌خوات دوایی پوخته‌ى هه‌موو ئه‌و دارانه‌ت بۆ ده‌كات به شیر, كه تۆش شیره‌كه بخۆیته‌وه سوود وه‌رده‌گریت لـــه پێكهاته‌كـــانى هه‌مــوو ئـــه‌و دار و رووه‌كــــانه‌ى كه مانگاكه لێىخواردووه, هه‌روه‌ها چه‌ندین فه‌رمووده‌ى تر هه‌یه كه باسى شیرى ووشتر, شیرى مه‌ڕ, شیرى بزن و سووده‌كانیان ده‌كات و ته‌نانه‌ت هانى موسوڵمانان ده‌دات كه بــــــه دیـــــارى بینێــــرن بـــــۆ بـــــرا موسوڵمانه‌كانى تریان, به‌هۆى ئه‌م ئامۆژگارى یانه‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) شیر خواردنه‌وه‌ى سه‌ره‌كى بووه له وو‌ڵاتى موسوڵماناندا و له ده‌یان فه‌رمووده‌دا هاتووه كه هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ر (علیه الێلاه و السلام) ده‌چووه ماڵان شیریان بۆ ده‌هێنا و ئه‌ویش لێى ده‌خوارده‌وه و ده‌یدا به هاوه‌ڵه‌كانیشى بۆ ئه‌وه‌ى بیخۆنه‌وه و دوعاى به‌ره‌كه‌تى بۆ ئه‌و ماڵه ده‌كرد.