سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زانستى كۆرپه‌له‌زانى له‌قورئان وسوننه‌تدا
زانستى كۆرپه‌له‌زانى له‌قورئان وسوننه‌تدا
ئاماده‌كردنى:د.كـــاوه فــرج ســعـدون
به‌كالوَریوَس له پزیشكى و نه‌شته‌رگه‌رى گشتىدا
پزیشكى نه‌خۆشى یه‌كانى سنگ و كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه
خواى گه‌وره دروست كه‌رى مرۆڤه و ئاگادارى سه‌رجه‌م نهێنى یه‌كانى و پێویستى یه‌كانێتى, بێگومان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه ئه‌و بۆ مرۆڤایه‌تى دابنێت به‌رزترین و كامڵترین به‌رنامه ده‌بێت, به‌رده‌وام په‌روه‌ردگار به‌پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه‌كانى دا به‌رنامه‌ى داڕێژراوى خۆى بۆ ژیانى مرۆڤه‌كانى ناردووه, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خواى گه‌وره بۆ سه‌لماندنى ڕاستى ناردنى ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه چه‌ندین به‌ڵگه‌ى روون و ئاشكراى پێداون.
رۆژگاره‌كان هاتن و چوون و په‌یامه‌كان گه‌یشتنه كۆتایین په‌یام و محمد (د.خ) بۆ مرۆڤه‌كان نێردرا, به‌ڵگه و موعجیزه‌ى محمد(د.خ) بریتى یه له‌قورئانى پیرۆز كه په‌روه‌ردگار ناردوویه‌تى تاوه‌كو رۆژى دوایى موعجیزه‌كه‌ى بمێنێته‌وه و كۆتایین به‌رنامه‌ى ژیان بێت بۆ مرۆڤه‌كان
قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَن يَأْتُواْ بِمِثْلِ هَـذَا الْقُرْآنِ لاَ يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا الإسرا‌ء 88,
زانایانى ئیسلام زۆر لایه‌نى ئه‌م موعجیزه‌یان باس كردووه له پێشتردا به‌ڵام له رۆژگارى ئه‌مڕۆدا لایه‌نێكى زۆر گه‌وره و ئاشكراى ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ویش ئیعجازى زانستى یه له‌قورئان و سوننه‌تدا كه باس له‌و ئاماژه زانستى یه ووردانه ده‌كات كه له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه و زۆر تازه له لایه‌نى زانستى یه‌وه سه‌لمێنراوه كه له رۆژگارى هاتنه خواره‌وه‌ى قورئاندا مه‌حاڵ بووه بزانرێت و ده‌بینین له زۆر شوێنى قورئان و سوننه‌تدا هاتووه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن زانایانه‌وه ئاماژه‌ى نوێ ده‌دۆزرێته‌وه له قورئان و سوننه‌تى پیرۆزدا.
یه‌كێك له‌و ئاماژه گرنگانه كه له زۆر شوێنى قورئان و سوننه‌تدا ئیشاره‌تى بۆ كراوه بریتى یه له سه‌رچاوه و چۆنێتى دروست بوونى كۆرپه‌له‌ى مرۆڤ كه له رۆژگارى ئه‌مڕۆدا به زانستى كۆرپه‌له‌زانى
علم الأجنة - Embryology ناسراوه, ئێمه له‌م زنجیره بابه‌تانه‌دا إنشاء الله هه‌وڵده‌ده‌ین باسى ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رمووده پیرۆزانه‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بكه‌ین كه ئه‌و ئاماژانه‌ى تێدایه و لایه‌نه زانستى یه سه‌لمێنه‌ره‌كانیشى له‌چه‌ند كتێبێكى زانستى كۆرپه‌له‌زانى باوه‌ڕپێكراوى چه‌ند زانایه‌كى ناسراوى ئه‌م زانسته له رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا وه‌رده‌گرین.
له ژماره‌كانى پێشوودا به‌درێژى باسى سه‌ره‌تاكانى په‌یدابوونى زانستى كۆرپه‌له‌زانى مان كرد كه چه‌ند سه‌د ساڵێك ده‌بێت, زانایان ته‌نیا له‌دواى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌مه‌وه گه‌یشتنه ئه‌م راستى یه زانستى یانه, قورئان وسوننه‌تى پیرۆز پێش 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌روونى له‌م باره‌یه‌وه دواوه و باسى دروست بوونى كۆرپه‌له ده‌كات كه به قۆناغ دروست ده‌بێت:
مَّا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًا, وَقَدْ خَلَقَكُمْ أَطْوَارًا سوره نوح 13- 14,
له چه‌ند ئایه‌تێكى پیرۆزدا به‌روونى ئه‌م قۆناغانه باس كراون
: وَلقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ, ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ, ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ المۆمنون/12-14.
ئێمه له‌م زنجیره باسه‌دا ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزانه‌ى سه‌ره‌وه‌مان كردووه به بناغه‌ى سه‌ره‌كى باسه‌كه و قۆناغه‌كان به‌و شێوه‌یه باس ده‌كه‌ین:
به‌درێژى له‌باره‌ى قۆناغى یه‌كه‌مى دروست بوونى كۆرپه‌له‌وه دواین كه قۆناغى ( النطفة )یه, باسى ئه‌وه‌مان كرد كه‌چۆن له‌هه‌موو ئاوى پیاو یان ئافره‌ته‌وه كۆرپه‌له دروست نابێت : ما من كل الما‌ء يكون الولد حدیپ شریف , دیارى كردنى ره‌گه‌زى كۆرپه‌له (كه‌ئایا نێر یان مێ ده‌رده‌چێت) به‌هۆى تۆوى پیاوه‌وه ده‌بێت:
وَأَنَّهُ خَلَقَ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنثَى, مِن نُّطْفَةٍ إِذَا تُمْنَى سوره النجم 45-46,
كۆرپه‌له‌ى مرۆڤ له‌پوخته‌یه‌كه‌وه دروست ده‌بێت:
الَّذِي أَحْسَنَ كُلَّ شَيْءٍ خَلَقَهُ وَبَدَأَ خَلْقَ الْإِنسَانِ مِن طِينٍ, ثُمَّ جَعَلَ نَسْلَهُ مِن سُلَالَةٍ مِّن مَّاء مَّهِينٍ السجده/7,8 , ژماره‌كانى پێشوو ئه‌م سه‌رباسانه‌ى له‌خۆ گرتبوو: ئاوى ده‌رپه‌ڕیو (الما‌ء الدافق), (بين الصلب والترائب),
رۆچوون و وونبوون له منداڵاندا, نگفه‌ى تێكه‌ڵاو, ده‌رئه‌نجامه‌كانى دروست بوونى نگفه‌ى تێكه‌ڵاو, چاندن ( الحرث ), منداڵان باشترین شوێنى جێگیربوونه (القرار المكين).
پاشان چووینه سه‌ر باسكردنى قۆناغى دووه‌م و سآیه‌مى دروست بوونى كۆرپه‌له (قۆناغه‌كانى العلقة و المضغة) و به‌درێژى باسى ئیعجازى زانستى و ده‌ست پێشخه‌رى قورئانى پیرۆزمان كرد له باس كردنى ئه‌م قۆناغانه‌دا.
له زنجیره‌ى ئه‌م جاره‌دا باسى قۆناغى چواره‌مى دروست بوونى كۆرپه‌له ده‌كه‌ین وه‌ك قورئانى پیرۆز ده‌ست نیشانى كردووه كه بریتى یه له:
قۆناغى دروست بوونى (گۆشت و ئێسك-العڤام واللحم) له
كۆرپه‌له‌ى مرۆڤدا
قورئانى پیرۆز قۆناغه‌كانى دروست بوونى كۆرپه‌له‌ى مرۆڤى به‌شێوازێكى روون وئاسان باس كردووه, هه‌ر له‌قۆناغى (النطفة), (العلقة), پاشان بۆ ( المظغة ) ودواتریش كۆرپه‌له ده‌چێته قۆناغێكى تره‌وه كه بریتى یه له قۆناغى (دروست بوونى ئێسك) و پاشان داپۆشینى ئێسكه‌كان به‌گۆشت (ماسولكه), خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ,
واته: ئێمه ( مضغة )كه‌مان گۆڕى بۆ ئێسك وپاشان ئه‌و ئێسكه‌مان به گۆشت داپۆشى, ئێمه‌ش به شێوازێكى سه‌رده‌مانه و به‌پشت به‌ستن به زاراوه‌كانى زانستى كۆرپه‌له‌زانى نوآ ده‌چینه ناو بابه‌ته‌كه‌وه و به‌كورتى باسیان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر هاوئاهه‌نگى قورئان و زانستى نوآ و ئیعجازى زانستى قورئان زیاتر بسه‌لمێنین.
یه‌كه‌م: دروست بوونى ئێسك
سه‌رچاوه نوێكانى زانستى كۆرپه‌له‌زانى وه‌سێكى دوور و درێژى دروست بوونى ئێسكه‌كانى له‌شى كۆرپه‌له‌یان كردووه, بابزانین كه ئێسكه‌كان هه‌مووى له‌یه‌ك كاتدا په‌یدا نابن و دروست بونیان ته‌واو نابێت, به‌ڵكو خشته‌یه‌كى زه‌مه‌نى هه‌یه بۆ دروست بوونیان چونكه مرۆڤ به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردن و گه‌وره بووندایه, یه‌كه‌م ئه‌و ئێسكانه‌ى كه دروست بوونیان ته‌واو ده‌بێت ئێسكه‌كانى گوآى ناوه‌ڕاستن (له‌ناو سكى دایكدا), وه كۆتایینیان سه‌نته‌ره‌كانى گه‌شه‌كردنه (Epiphysial Plates) له ئێسكه درێژه‌كانى په‌له‌كانى خواره‌وه (له ته‌مه‌نى 20ساڵیدا یان زیاتر داده‌خرێن).
ده‌توانین په‌یدابوونى سه‌ره‌تاكانى ئێسكه‌كان واته كڕكڕاگه‌كان (Cartilages) به هه‌فته‌ى حه‌وته‌مى ژیانى كۆرپه‌له دیارى بكه‌ین, زانستى كۆرپه‌له‌زانى بۆمان باس ده‌كات كه له‌م كاته‌وه شێوه‌ى ناڕێك وچه‌ماوه‌ى گۆشت پاره ( المضغة ) (كه سیماى شێوه‌ى مرۆڤى پێوه دیار نى یه) وورده وورده به‌هۆى دروست بوونى سه‌ره‌تاكانى ئێسكه‌كان رێك ده‌بێته‌وه وشێوه‌ى چوارچێوه‌ى ئێسكى (الهيكل العظمي) له‌شى مرۆڤ وه‌رده‌گرێت.
له‌ئایه‌تێكى قورئاندا وه‌سفى ئه‌م كرداره‌ى تێدایه كه ده‌فه‌رمه‌وێت
: ثُمَّ كَانَ عَلَقَةً فَخَلَقَ فَسَوَّى القیامه38,
واته: پاشان ( علقة )بوو كه‌خواى گه‌وره دروستى كرد ودوایی رێك وپێكى كرد, لێره‌دا خواى گه‌وره قۆناغى ( المضغة) ى به (خلق) باس كردووه كه له‌راستى دا پڕاوپڕى خۆیه‌تى چونكه له‌م قۆناغه‌دا (وه‌ك پێشتر باسمان كرد) سه‌ره‌تاى هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى له‌ش دروست ده‌بن, هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌كه قۆناغى ئێسكى به (فسوى) باس كردووه واته رێك وپێكى وڕاست بوونه‌وه ونه‌مانى چرچ ولۆچى, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
أَفَمَن يَمْشِي مُكِبًّا عَلَى وَجْهِهِ أَهْدَى أَمَّن يَمْشِي سَوِيًّا عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ الملك22, لێره‌دا (سَوِیًّا)
به‌ماناى رێك و ڕه‌وانى دێت له ڕۆیشتندا, ماناى نه‌مانى چرچ و لۆچى له فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌ردا(د.خ)هاتووه كه‌ده‌فه‌رموێت:
أمر النبي علي ابن أبي طالب(د.خ):
لاتدع تمثالا إلا طمسته ولا قبراً مشرفاً إلا سويته رواه مسلم,
كه‌واته ووشه‌ى (سوّى) له‌ئایه‌ته‌كه‌ى سه‌ره‌وه‌دا ئه‌م دوو مانایه‌ى هه‌یه چونكه دواى دروست بوونى هه‌یكه‌لى كڕكڕاگه‌یی كۆرپه‌له ئاوساوى وتۆپه‌ڵه‌له‌شى یه‌كان رێك ده‌بنه‌وه وته‌نانه‌ت چه‌ماوه‌یی له‌شیشى وورده‌وورده رێك ده‌بێته‌وه.
ئه‌م سه‌ره‌تا ئێسكى یانه‌ى كه دروست بوون له به‌شى ناوه‌ڕاستى كۆرپه‌له‌وه (Mesoderm) دروست ده‌بن كه چڕ ده‌بنه‌وه وچه‌ند تۆپه‌ڵه خانه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن كه جیاده‌بنه‌وه و ئێسكه خانه‌ى سه‌ره‌تایی دروست ده‌كه‌ن كه ئه‌م خانانه به‌ده‌وروبه‌رى خۆیاندا مادده‌یه‌ك ده‌ڕێژن كه پێك دێت له‌مادده‌یه‌كى به‌سته‌ر و وورده وورده كانزاكان ده‌گرێته خۆى (به تایبه‌تى كالیسیۆم) و ره‌ق ده‌بێت و ئێسك دروست ده‌كات, لێره‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه كۆئه‌ندامى ئێسكى سه‌ره‌تایى كۆرپه‌له له كڕكڕاگه پێك دێت و پاشان ئێسك جآى ئه‌م كڕكڕاگانه ده‌گرێته‌وه, چینێك له به‌سته‌ره‌شانه ده‌ورى ئه‌م ئێسكه سه‌ره‌تایى یانه ده‌دات كه پاشان رووپۆشى ئێسك (السمحاق Periosteum) دروست ده‌كه‌ن كه وه‌ك كۆگایه‌ك وایه بۆ جآگرتنه‌وه‌ى ئێسكه‌خانه له‌ناوچووه‌كان.
له‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه سه‌ره‌تا خانه‌كانى ئێسك و ماسولكه‌كان له‌له‌گه‌ڵ یه‌كدا دروست ده‌بن به‌تایبه‌تى له تۆپه‌له له‌شى یه‌كاندا(الفلقات Somites) به‌ڵام له‌دوایى دا له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه و پاش دروست بوونى ئێسكه سه‌ره‌تایى یه‌كان ئینجا خانه ماسولكه‌یى یه سه‌ره‌تایى یه‌كان به‌ناو له‌شدا بڵاو ده‌بنه‌وه بۆ داپۆشینى چوارچێوه‌ى ئێسكى سه‌ره‌تایى كۆرپه‌له, كه‌ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌رى ئه‌و راستى یه قورئانى یه‌یه كه ئێسك پێش گۆشت (ماسولكه) دروست ده‌بێت.
ئێسكه درێژه‌كانى له‌ش له‌و خاناناى چینى ناوه‌ڕاسته‌وه دروست ده‌بن كه چڕ ده‌بنه‌وه له په‌له‌كاندا وئه‌م خانانانه وه‌ك باسكرا پێكهێنه‌ره‌كانى دروست بوونى كڕكڕاگه پاشان ئێسك ده‌ڕێژن, له‌ئه‌نجامى ئه‌مه‌دا چوارچێوه‌یه‌كى كڕكڕاگه‌یی دروست ده‌بێت كه شێوه‌ى چوارچێوه‌ى ئێسكى( الهيكل العظمي) وشێوه‌ى تایبه‌تى مرۆڤ به كۆرپه‌له ده‌به‌خشێت پاشان له‌ده‌ورى ئه‌م چوارچێوه كڕكڕاگه‌یى یه‌دا زنجیرێك ئێسكه خانه دروست ده‌بێت وچوارده‌وریان ده‌دات, وورده وورده ده‌بێته هۆى نه‌گه‌یشتنى خۆراك بۆ كڕكڕاگه‌كان و ده‌مرن كه پاشان مۆخى ئێسقان له‌مانه‌وه دروست ده‌بێت.
له‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه دروست بوونى ئێسكه‌كان له‌له‌شى كۆرپه‌له‌دا له‌یه‌ك كاتدا نابێت و شانه ئێسكى یه‌كان به‌دواى یه‌كدا په‌یدا ده‌بن به‌ڵام هه‌فته‌ى حه‌وته‌م بڵاوبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ئێسكى له‌له‌شى كۆرپه‌له‌دا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت, ئێسكه‌كانى په‌له‌كان وورده وورده له‌ناو په‌له سه‌ره‌تایى یه‌كاندا له‌له‌گه‌ڵ درێژ بوونیاندا گه‌شه ده‌كه‌ن, سه‌ره‌تا ئێسكى یه‌كان له په‌له‌كانى خواره‌وه‌دا له‌هه‌فته‌ى حه‌وته‌مدا په‌یدا ده‌بن, له‌سنگ وشه‌ویلگه‌كاندا له هه‌فته‌ى 8و9دا په‌یدا ده‌بن.
پرۆسه‌ى دروست بوونى ئێسك له كۆرپه‌له‌ى مرۆڤدا له‌م سه‌دانه‌ى دوایى دا زۆر به‌باشى باس كراوه له‌له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چوونى زانسته‌كانى كۆرپه‌له‌زانى و شانه‌زانى(علم الأنسجة Histology), توانراوه زۆر به‌ووردى قۆناغه‌كانى نیشتنى كڕكڕاگه‌كان و كانزاكان , خانه ئێسك دروست كه‌ره‌كان وخانه ئێسك شكێنه‌ره‌كان, له‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه خانه ماسولكه‌یى یه سه‌ره‌تایى یه‌كان له‌ده‌ورى ئێسكه پێگه‌یشتووه‌كان هه‌ن به‌ڵام وه‌ك باسكرا جیابوونه‌وه‌یان وه‌ك ریشاڵ وبه‌سته‌ره‌وه‌ى ماسولكه‌یى كه ئێسكه‌كان داده‌پۆشێت و گرآ ده‌دات له‌پاش په‌یدابوونى ئێسك له چوارچێوه كڕكڕاگه‌یى یه‌كه‌دا ده‌بێت.
دووه‌م: زاراوه‌ى ئێسك
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا ,
ئه‌م ڕسته قورئانى یه بۆمان روون ده‌كاته‌وه كه قۆناغى ئێسك دروست بوون پاش قۆناغى گۆشت پاره( مضغة ) دێت و ئه‌م گۆشت پاره‌یه بناغه‌ى چوارچێوه‌یى (هيكلي) بۆ دروست بووه, له قورئانى پیرۆزدا چه‌ند زاراوه‌یه‌كى دیارى كرا‌و هاتووه بۆ وه‌سفى قۆناغه جیاجیاكانى گه‌شه‌كردنى كۆرپه‌له كه زانستى نوێى ئه‌مڕۆ به‌هۆى هۆكاره پێش كه‌وتووه‌كانى یه‌وه سه‌لماندوویه‌تى كه شێوه‌ى ده‌ره‌كى كۆرپه‌له به‌ته‌واوه‌تى ئه‌و زاراوانه‌ى به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا, بۆ نموونه:
كۆرپه‌له له ( نطفة )وه ده‌بێت به ( علقة ) كاتێك كه شێوه‌ى تنۆكه ئاوى یه‌كه‌ى له‌ده‌ست ده‌دات, هه‌روه‌ها له (علقه)وه ده‌بێت به (مچغه) كاتێك كه شێوه‌ى پارچه‌یه‌ك خوێنى وه‌ستاوى هه‌ڵواسراو له‌ده‌ست ده‌دات, ئه‌و قۆناغه‌ى كه‌دواى ئه‌مانه دێت پآى ده‌ووترێت قۆناغى ئێسك( العظام ) چونكه كۆرپه‌له‌كه له‌شێوه‌ى گۆشت پاره‌یه‌كى ناڕێك وپێكه‌وه شێوه‌یه‌كى ئێسكى رێك وپێك وه‌رده‌گرێت ئه‌ویش به بڵاوبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌یه‌كى ئیسكى به‌ناو له‌شى دا, پیتى (فـ) له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه قۆناغى ئێسكى پاش ماوه‌یه‌كى كورت له‌قۆناغى گۆشت پاره‌وه ده‌ست پآده‌كات كه زانستى كۆرپه‌له‌زانى بۆمان باس ده‌كات كه قۆناغى ( المضغة ) به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو هه‌فته‌ى شه‌شه‌م ویه‌كسه‌ر له‌هه‌فته‌ى حه‌وته‌مدا قۆناغى ئێسك ده‌ست پآده‌كات به‌دروست بوونى چوارچێوه‌ى كڕكڕاگه‌یی كه شێوه‌ى مرۆڤ ده‌دات به كۆرپه‌له.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته فه‌رمووده‌یه‌كمان هه‌یه كه (حذيفة ابن أسيد الغفاري ) ره‌زاى خواى لێبێت بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رموویه‌تى:
إذا مر بالنطفة ثنتان وأربعون ليلة, بعث الله إليها ملكاً فصوّرها وخلق سمعها وبصرها وجلدها ولحمها وعظامها ڕخرجه مسلم والگبرانی وڕبو داود,
واته: كاتێك كه ( نطفة ) ده‌گاته 42رۆژ په‌روه‌ردگار فریشته‌یه‌كى بۆده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ى شێوه‌ى مرۆڤى پآبدات وبیستن وبینین وپێست وگۆشت وئێسكى بۆ دروست بكات.
بینراوه كه كۆرپه‌له له‌سه‌ره‌تاى قۆناغى ئێسكدا شێوه‌ى مرۆڤ وه‌رده‌گرێت (بڕوانه شێوه‌ى سه‌ره‌وه) كه جیاى ده‌كاته‌وه له كۆرپه‌له‌ى زینده‌وه‌رانى تر هه‌روه‌ك چۆن فه‌رمووده‌كه ئاماژه‌ى پێداوه به ووشه‌ى (فێورها: واته شكلڕ وشێوه‌ى مرۆڤى پێده‌دات), زۆر گرانه پێش رۆژى 42ى ژیانى كۆرپه‌له‌یی (واته هه‌فته‌ى حه‌وته‌م) كۆرپه‌له‌ى مرۆڤ له كۆرپه‌له‌ى زۆرێك له زینده‌وه‌رانى تر جیابكرێته‌وه, له‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه شێوه‌كه‌ى زۆر تایبه‌تى یه كه له‌م كاته‌دا خانه جیانه‌بووه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌جیاوازبوون بۆ ئه‌وه‌ى خانه‌ى تایبه‌تى و پاشان ئه‌ندام و كۆئه‌ندامه تایبه‌ته‌كان دروست بكه‌ن و ئامادهdكه‌ن بۆ ژیانى ده‌ره‌وه‌ى منداڵان, له‌م كاته‌دا رووى ده‌ره‌وه‌ى له‌شى كۆرپه‌له زیاتر ته‌خت ده‌بێت له‌قۆناغى ئێسكدا وشێوه‌یه‌كى رێكتر وه‌رده‌گرێت له‌م قۆناغه‌دا هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار له ئایه‌تێكى تردا ئاماژه‌ى پآداوه كه ده‌فه‌رموێت:
الَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّاكَ فَعَدَلَكَ الإنفگار7,
واته: ئه‌و خودایه‌ى كه دروستى كردوویت و دوایى له‌شتى رێك و ڕه‌وان كردیت.
سآیه‌م: دروست بوونى گۆشت (ماسولكه‌كان)
زۆربه‌ى خانه سه‌ره‌تایى یه‌كانى ماسولكه‌كانى كۆئه‌ندامى جووڵه له تۆپه‌ڵه له‌شى یه‌كاندا (الفلقات) دروست ده‌بن هه‌ربۆیه ماسولكه‌كان به‌شێوه‌ى پارچه پارچه دروست ده‌بن, له‌كۆتایى هه‌فته‌ى پێنجه‌م و سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى گه‌شه‌ى كۆرپه‌له‌دا خانه سه‌ره‌تایى یه‌كانى ماسولكه دوور ده‌كه‌ونه‌وه له‌ناوچه‌ى تۆپه‌ڵه له‌شى یه‌كان و به‌ناو له‌شدا له‌له‌گه‌ڵ خانه پێستى یه‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه, پاشان ئه‌م خانانه گه‌شه ده‌كه‌ن وگه‌شه‌كه‌یان رووه‌و سك ده‌بێت بۆ پێك هێنانى پارچه ماسولكه‌یى یه‌كان, ئه‌م پارچه ماسولكه‌یى یانه دابه‌ش ده‌بن بۆ دوو به‌شى ده‌ره‌كى(Pimeric) و به‌شى ناوه‌وه(Hypomeric).
به‌شى ده‌ره‌كى له‌داهاتوودا ماسولكه‌كانى پشت دروست ده‌كات وبه‌شى ناوه‌وه ماسولكه‌كانى دیوارى سك و ماسولكه‌ى په‌راسووه‌كان دروست ده‌كات.
خانه سه‌ره‌تایى یه‌كانى ماسولكه یه‌كده‌گرن و پێكهاتووى فره‌ناوك دروست ده‌كه‌ن كه شێوه‌ى لووله‌ى ماسولكه‌یى وه‌رده‌گرن (Myotubes) ئه‌م یه‌كگرتنانه به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو وورده وورده له‌كۆتایى ئه‌م پرۆسه ئاڵۆزه‌دا ڕیشاڵه ماسولكه‌یى یه‌كان(Myofilaments) دروست ده‌بن له‌ناو ئه‌م خانانه‌دا, له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م ڕیشاڵه ماسولكه‌یى یانه رێك نین به‌ڵام به‌هێواشى ریز ده‌بن له چه‌پكه ریشاڵى ماسولكه‌یى دا وه‌ك له مرۆڤى ئاسایی پێگه‌یشتوودا ده‌بینرێت, پاشان ئه‌م خانه ماسولكه‌یى یه سه‌ره‌تایى یانه و له‌گه‌ڵیاندا ریشاڵه‌كانیان ده‌به‌سترێنه‌وه به رووپۆشى ئێسكه پێگه‌یشتووه‌كان و دایان ده‌پۆشن, ئه‌م كرداره له كۆتایی هه‌فته‌ى حه‌وته‌م و سه‌ره‌تاى هه‌شته‌م هه‌فته‌دا رووده‌دات وه‌ك زانستى كۆرپه‌له‌زانى بۆمان باس ده‌كات كه ده‌توانرێت به‌ئاشكرا ماسولكه‌كانى سه‌ر و له‌ش و په‌له‌كان له‌م كاته‌دا ببینرێت و هه‌روه‌ها له‌م كاته‌دا كۆرپه‌له ده‌توانێت چه‌ند جووڵه‌یه‌ك به په‌له‌كانى بكات.
پێش 1400سالڕ له‌مه‌وبه‌ر قورئانى پیرۆز پێش ده‌ستى كردووه له‌باس كردنى دروست بوونى ئێسك له كۆرپه‌له‌دا و پاشان داپۆشینى ئه‌م ئێسكانه به گۆشت(ماسولكه) وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا المۆمنون14, واته: پاشان ئێسكه‌كانمان به گۆشت داپۆشى, وه‌ك باسمان كرد ڕیشاڵه ماسولكه‌یى یه پێك هاتووه‌كان خۆیان ده‌به‌ستنه‌وه به ڕووپۆشى ئێسكه‌كان ئه‌ویش به‌هۆى گورزه‌یه‌كى شانه‌ى به‌سته‌ره‌وه (ڕوتار عچلیه) كه زۆر به‌توندى ماسولكه ورووپۆشه‌كانیان ده‌به‌ستێته‌وه به رووپۆشى ئێسكه‌كانه‌وه.
زانستى گه‌شه‌كردنى ژیان ( علم الحياة النمائية ) كه گرنگى ده‌دات به زنجیره كرداره‌كانى گه‌شه‌كردن بۆمان باس ده‌كات كه ده‌توانین كردارى گه‌شه‌كردنى ئێسك وماسولكه به‌زنجیره رووداوێك كورت بكه‌ینه‌وه به‌م شێوه‌یه:
(كاتێك كه ئێسكه‌كانى هه‌یكه‌لى له‌ش دروست ده‌بن چینه خانه‌ى ناوه‌ڕاستى كۆرپه‌له كه ماسولكه‌كان دروست ده‌كه‌ن ده‌ست ده‌كه‌ن به كۆبوونه‌وه له‌شێوه‌ى تۆپه‌ڵى له‌شى دا له‌پشت و سكدا پاشان بڵاوده‌بنه‌وه به‌له‌شدا بۆ درست كردن ماسولكه‌كان, پاشان ئه‌م ماسولكه دروست بووانه هه‌ڵده‌ستن به داپۆشینى ئێسكه دروست بووه‌كان)*.
چواره‌م:زاراوه‌ى داپۆشین به‌گۆشت
ئێسكه‌كان و ماسولكه‌كان شێوه‌ى ئاشكرا وناسراوى خۆیان وه‌رناگرن له 40رۆژى یه‌كه‌مى كۆرپه‌له‌دا به‌ڵكو له‌هه‌فته‌ى حه‌وته‌مدا ئه‌م شێوه ئاسایى یه وه‌رده‌گرن ولێره‌وه كۆرپه‌له به‌ئاشكرا پێوه‌ى دیاره كه چووه‌ته قۆناغێكى تره‌وه و پێكهاته‌كه‌ى له قۆناغى پێشترى( المضغة ) زۆر جیاوازه, دواى ئه‌مه قۆناغى داپۆشینى ئێسكه‌كان به ماسولكه له‌هه‌موو لاكانیانه‌وه دێته‌پێش كه لێره‌دا شێوه‌ى مرۆڤانه‌ى كۆرپه‌له ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌ندامه‌كانى له‌شى رێك ده‌بن, پاشان كۆرپه‌له ده‌ست ده‌كات به‌جووڵه له‌كۆتایى هه‌فته‌ى هه‌شته‌مدا كه جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كى تر‌ى ئه‌م قۆناغه‌یه, ئه‌م قۆناغى داپۆشین به ماسولكه له كۆتایى هه‌فته‌ى حه‌وته‌م و سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى هه‌شته‌م ده‌ست پآده‌كات كه یه‌كسه‌ر له‌دواى قۆناغى دروست بوونى ئێسكه‌وه دێت, هه‌ربۆیه داڕشته قورئانى یه‌كه پیتى (فــ)ى به‌كارهێناوه بۆ به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌م دوو قۆناغه كه‌ماناى به‌دواى یه‌كى دا ده‌گه‌یه‌نێت, هه‌روه‌ها ئایه‌ته پیرۆزه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه قۆناغى داپۆشین به‌گۆشت كۆتایى قۆناغێكى گه‌شه‌كردنى كۆرپه‌له‌یه كه به‌دواى دا قۆناغێكى تر ده‌ست پآده‌كات كه‌قۆناغى كاملڕ بوونه( النشأة ) كه ماوه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت هه‌ربۆیه پیتى (پم)ى به‌كارهێناوه بۆ به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌م دوو قۆناغه كه ماناى رێكخستن وماوه پێچوون ده‌گه‌یه‌نێت (الترتيب والتراخي ), هه‌موو ئه‌م مانا به‌رز و ئیعجازانه له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا به‌دى ده‌كه‌ین:
فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً, فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا, فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا, ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ .
كورته‌ى باس
به‌كارهێنانى هه‌ردوو زاراوه ئێسك( العظام ) وگۆشت( العضلات ) زۆر به‌ئاشكرا سیماى سه‌ره‌كى كۆرپه‌له ده‌رده‌خات له‌هه‌ردوو هه‌فته‌ى حه‌وته‌م وهه‌شته‌م به‌دواى یه‌كدا, ئه‌م دوو هه‌فته‌یه به‌وه جیاده‌كرێنه‌وه كه ئێسك وماسولكه‌كانى تێدا دروست ده‌بن كه ناولێنانى ئه‌م دوو هه‌فته‌یه به‌م دووناوه زۆر گونجاوه و وه‌سفى كۆرپه‌له‌ى پآده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ساده و ئاشكرا و زانستى یانه.
له‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه (ڕرسگو) و هه‌ندێك له پێشینان باسى بۆچوونى زنجیره‌یى یان كردووه له دروست بوونى كۆرپه‌له‌دا به‌ڵام ئه‌م تێبینى یانه‌یان پشتى به‌ستبوو به‌وه‌سف كردنى كۆرپه‌له‌ى باڵنده‌كان كه یه‌ك ناگرێته‌وه له‌له‌گه‌ڵ قۆناغه سه‌ره‌تایى یه‌كانى دروست بوونى كۆرپه‌له‌ى مرۆڤ, ته‌نیا له‌كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌مدا مرۆڤایه‌تى ئه‌و راستى یه‌ى بۆ ئاشكرا بوو كه‌دروست بوونى مندالڕ له‌سكى دایكی‌دا به‌چه‌ندین قۆناغى جیاوازدا ده‌ڕوات, لێره‌وه مرۆڤ گه‌وره‌یى وموعجیزه‌ى قورئانى پیرۆزى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌بینێت یه‌كه‌م وه‌سفێكى تێر وته‌واوى كۆرپه‌له‌ى تێدایه به‌پآى قۆناغه‌كانى دروست بوون وزنجیره‌كانى گه‌شه‌كردن وچه‌ندین سه‌ده پێش ئه‌و زانیارى یانه كه‌وتووه كه زانستى نوێ له‌رآى زۆرێك له‌زانایان ولێكۆڵه‌ره‌وانه‌وه وبه‌هۆى به‌كارهێنانى پێشكوتووترین و ووردترین ئامێرى زانستى یه‌وه ده‌ستى كه‌وتووه له‌رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا.
هه‌ربۆیه ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزانه بوونه‌ته مایه‌ى سه‌ڕسوڕمانى زۆرێك له زانایان وپسپۆڕانى سه‌رده‌م و واى لێكردوون كه باوه‌ڕى ته‌واو بكه‌ن به‌وه‌ى كه قورئان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه نێردراوه, یه‌كێك له‌و زانا ناسراوانه پرۆفیسۆر ( كیپ مور Keith Moore)ه كه مامۆستاى زانستى كۆرپه‌له‌زانى یه له‌زانكۆكانى ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و خاوه‌نى به‌ناوبانگترین كتێبى كۆرپه‌له‌زانى یه له‌جیهاندا كاتێك ئه‌م ئایه‌تانه‌ى بینى به‌پرسیاره‌وه ووتى: پێغه‌مبه‌رى ئێوه مرۆڤێكى ساده و نه‌خوێنده‌وار بووه, له‌سه‌ده‌ى حه‌وته‌مى زاینى دا ژیاوه و مردووه, واته له كاتێكدا كه زانستى كۆرپه‌له‌زانى هیچ بنه‌مایه‌ك وته‌نانه‌ت ناویشى نه‌بووه, هه‌روه‌ها هیچ جۆره ووردبین (مایكرۆسكۆب)ێك نه‌بووه له‌و كاته‌دا ته‌نانه‌ت زانستى رووناكیزانى( علم البصريات )هێشتا نه‌دۆزرا بووه‌وه, باشه ده‌بێت له‌كوآوه ئه‌م زانیارى یه سه‌ڕسوڕهێنه‌رانه فێربوو بێت؟ ده‌بێت له‌كوآوه یه‌كگرتنى تۆ وهێلكه‌ى بینیبێت؟ به چ هۆكارێك قۆناغه‌كانى گه‌شه‌كردنى كۆرپه‌له‌ى له‌یه‌ك جیاكرده‌وه؟
یه‌كێك له زانا موسوڵمانه تێگه‌یشتووه‌كان وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ى پرۆفیسۆر (مور)ى دایه‌وه به پرسیارێكى تر كه لێى پرسى: باشه به‌ڕاى تۆ كآ مرۆڤى دروست كردووه؟ پرۆفسیۆر (مور) وه‌ڵامى دایه‌وه: بآگومان خودایه
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ الزمر 38 ,
پاشان زاناى موسوڵمان وه‌ڵامى دایه‌وه: باشه ئه‌و خودایه‌ى مرۆڤى دروست كردووه و رێكوپێكى كردووه هه‌ر ئه‌و شاره‌زا نى یه به‌نهێنى یه‌كانى ئه‌م دروست كردنه و هه‌ر ئه‌ویش نى یه كه ئه‌م نهێنى یانه‌ى باس كردووه له كتێبه‌كه‌ى دا كه قورئانه, پرۆفیسۆر (مور)یش به‌شێوه‌یه‌ك كه‌راستى له‌ووته‌كانى دا دیاربوو وه‌ڵامى دایه‌وه: به‌ڵێ, پاشان ووتى: سوێندبآ به‌خودا هیچ گومانێكم نى یه كه ئه‌م ووتانه و ئه‌م زانیارى یانه له‌لایه‌ن خوداوه هاتووه, هه‌روه‌ها هیچ گومانێكم نى یه كه (محمد)یش نێردراو و پێغه‌مبه‌رى خودایه, له‌ڕاستى دا ئه‌مه سه‌لمێنه‌رى ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى خودایه:
وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ .
سه‌رچاوه‌كان
1-القرآ‌ن الكریم.
2-تةفسيرةكانى/ الطبري,إبن كثير,القرطبي,فتح القدير,الجلالين .
3-ێحیح مسلم بشرح الإمام النووی/ الإمام النووی.
4-معجم لسان العرب/لإبن منڤور.
5-معجم القاموس المحیگ.
6-علم الڕجنه فی القرآ‌ن والسنه/الشیخ عبدالمجید الزندانی و مجموعه من العلما‌ء الغربیین.
7-مگابقه علم الڕجنه لما فی القرآ‌ن و السنه / د.ناگق محمد جواد النعیمی.
8-إنه الحق/ هیئه الإعجاز العلمی فی القرآ‌ن والسنه برابگه العالم الإسلامی.
9-الإعجاز الإلهی فی خلق الإنسان/ د.محمد نبیل النشوانی.
10-آیات الله المبێره-ڕ.د. توفیق علوان.
11-شریگ فیدیو عن علم الڕجنه/الشیخ عبدالمجید الزندانی.
12-المۆتمر الگبی الإسلامی الدولی الڕول عن الإعجاز الگبی فی القرآ‌ن والسنه / القاهره-3شرائگ فیدیو.
13-Developing Human–third edition–(with Islamic addition)–Keit.L.Moor.
14-Langmans Medical Embryology–fifth edition-T.W.Sadler.
15-Human Embryology-3rd Edition-Patten.