سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شه‌ش پێشه‌واکه‌ى فه‌رموده......ژیانى ئیمام بوخاری.....تاقیکردنه‌وه‌ی ئیمام بوخاری له به‌غداد ............(10)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر...... ئیمام بوخاری له‌سه‌ره‌تای لاوێتیدا ناوبانگی ده‌رکردبو، که چو بۆ به‌غدا، زانایانی حه‌دیس لێی کۆ بونه‌وه‌و وتیان تاقی ده‌که‌ینه‌وه،
سه‌د حه‌دیسیان هێناو سه‌نه‌د و مه‌تنه‌که‌یان پشتاو پشت و ده‌قه‌که‌یان گۆڕی، هه‌مویان تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ کرد، ئینجا به‌سه‌ر ده زانادا به تێکه‌لآوی دابه‌شیان کردن، تا هه‌ر یه‌که‌یان به جیا له بوخاری بپرسێت، کات و شوێن دیاری کراو، خه‌ڵکانێکی زۆری ناوچه‌کانی تری وه‌کو به‌غداد و خۆراسانیش له‌وێ بون، ئینجا یه‌کێ له زاناکان ده‌رباره‌ی یه‌کێک له‌و حه‌دیسانه‌ی له لای بون لێی پرسی. بوخاری گوتی: حه‌دیسی وا به‌و سه‌نه‌د و مه‌تنه نازانم، ئینجا یه‌کێکی تریان ده‌رباره‌ی حه‌دیسێکی تر لێی پرسی، به‌ویشی گوت نازانم، ئینجا یه‌کێکی تر‌و حه‌دیسێکی تر، تا هه‌ر سه‌د حه‌دیسه‌که‌یان لێ پرسی، له وه‌لآمی هه‌مویاندا هه‌ر ده‌یگوت: نازانم. زاناکان سه‌یری یه‌کترییان ده‌کردو ده‌یانوت: وا دیاره کابرا هه‌ستی پێ کردوه! هه‌ندێکیشیان هه‌ر ده‌یان وت: نازانێت، که پرسیاره‌کانیان ته‌واو کرد، ئیمام بوخاری ڕوی کرده یه‌کێکیان و گوتی: حه‌دیسی یه‌که‌م، که جه‌نابت لێت پرسیم، سه‌نه‌ده‌که‌ی لای فلآن که‌ستانه، سه‌نه‌دی فلآن حه‌دیسی جه‌نابیشت هی حه‌دیسی ژماره ئه‌وه‌نده‌ی لای ئه‌ویانه، ئاوا به‌و شێوه‌یه هه‌ر سه‌د ده‌قی حه‌دیسه‌کانی خسته‌وه سه‌ر هه‌ر سه‌د سه‌نه‌ده‌کان !! ئاماده بوان چاویان چوه پشتی سه‌ریان و واقیان وڕما. زانیان که ئیمام بوخاری نه‌ک هه‌ر ده‌گمه‌نه، به‌ڵکو بێ وێنه‌یه.. ئه‌وجا دانیان به زانایی و شاره‌زایی و بیرتیژییه‌که‌ی هێنا..
ئیمام ئیبنو حجر ده‌ڵێ: سه‌یره‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه نییه، که هه‌مو سه‌نه‌د و مه‌تنه‌کانی گه‌یانده‌وه به یه‌ک، به‌ڵکو له‌وه‌شدایه، که هه‌ر له‌و کۆڕه‌دا زانی سه‌نه‌دی کام حه‌دیس له‌گه‌ڵ مه‌تنی حه‌دیسی لای کامیانه !! ئه‌مه‌ش هه‌ر جێی سه‌رسوڕمانه، که هه‌ر له‌و سات و ئانه‌شدا، هۆشی له‌و هه‌مو گۆڕانکارییه بوه..