سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
زةنجةفيل (الزنجبيل)...لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير ///ئەو زەنجەفیلەی دەیناسین و وەك خواردنەوە بەكاریدێنین قەدی زەمینی (السوق اڵارضیە)ی ڕووەكێكی (گیایی)یە كە درێژییەكەی لە مەتر و نیوێك زیاتر نییە. زەنجەفیل پێویستی بە پلەی گەرمی بەرزە.
دەوترێت ناوی زەنجەفیل لە بنەڕەتدا (فارسی)یە. زەنجەفیل چەند جۆرێكی هەیە بەناوبانگترینیان زەنجەفیلی سوورە، كە ڕووەكێكی گیایی گوڵ سوورە، نیشتمانەكەی مالیزیایە، بۆ جوانكاری و بەكارهێنانی پزیشكی دەڕوێنرێت، بەڵام زەنجەفیلی سروشتی هیچ پەیوەندییەكی بە زەنجەفیلی ڕاستەقینەوە نییە، كە ڕووەكێكی كورتی (گیایی)یە، گەڵاكانی لەشێوەی دڵدان، گوڵەكانیشی ڕەنگیان وەنەوشەیی مەیلە و قاوەیین.
زەنجەفیل وەك جۆرێكی بەهارات بەكاردێت و بۆنێكی تیژی هەیە، لە دروستكردنی ناندا بەكاردێت، بۆ خواردنەوەكان سەربار دەكرێت بۆئەوەی تامێكی خۆشی هەبێت. زەنجەفیل پایەیەكی دیار و ناسراوی لە پزیشكی میللیدا هەیە، دەچێتە نێو زۆرێك لە ڕەچەتە میللییەكانەوە كە زۆر لە گەلان بەكاریدێنن.
زەنجەفیل (الزنجبیل) لە قورئانی پیرۆزدا
ناوی زەنجەفیل لە قورئانی پیرۆزدا تەنها یەك جار هاتووە لە میانەی وەسفی پەروەردگاردا بۆ یەكێك لەو بەخششانەی بۆ بەندە چاك و گوێڕایەڵەكانی ئامادەكردووە. پەروەردگار دەفەرموێت:{فَوَقَاهُمُ اللَّهُ شَرَّ ذَلِكَ الْيَوْمِ وَلَقَّاهُمْ نَضْرَةً وَسُرُورًا (11) وَجَزَاهُمْ بِمَا صَبَرُوا جَنَّةً وَحَڕيرًا (12) مُتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًا وَلَا زَمْهَڕيرًا (13) وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَالُهَا وَذُلِّلَتْ قُطُوفُهَا تَذْلِيلًا (14) وَيُطَافُ عَلَيْهِمْ بِآنِيَةٍ مِنْ فِضَّةٍ وَأَكْوَابٍ كَانَتْ قَوَاڕيرَا (15) قَوَاڕيرَ مِنْ فِضَّةٍ قَدَّرُوهَا تَقْدِيرًا (16) وَيُسْقَوْنَ فِيهَا كَأْسًا كَانَ مِزَاجُهَا زَنْجَبِيلًا (17)} [الإنسان ]، واتە: جا خوای گەورەش لە شەڕ و ناخۆشی و نەهامەتی ئەو ڕۆژە پاراستنی و ڕووی گەش و شادمانی پێبەخشین. لە پاداشتی خۆگری و ئارامگرییاندا بەهەشت و ئاوریشمی پێبەخشین. ئەو بەختەوەرانە لەسەر كورسی و قەنەفە ڕازاوەكان شانیان داداوە، نە گەرمای خۆر بێزاریان دەكات، نە كزەبا و سەرما سەغڵەتیان دەكات. سێبەری دارە جوانەكان بەسەر شوێنە خۆشەكانیاندا سەری فروهێنا و لێكردنەوەی میوەكانیش ئاسانە و ملكەچ كراوە. هەروەها لە سوراحی زیودا شەرابیان بۆ دەگێڕن و دەكرێتە ئەو كوپ و پەرداخانەوە كە لە شوشە و كریستاڵی تایبەت دروستكراون. هەموو دام و دەزگای خواردن و خواردنەوەكان لە شووشەی زیوی دروستكراون بەشێوەیەكی جوان و دڵڕفێن. هەروەها شەرابێكی تریان پێشكەش دەكرێت كە ئاوێتەكەی زەنجەفیلە.
ئایەتە پیرۆزەكان لە تابلۆیەكی گوزارشتكاردا هەندێك لەو بەخششانەی ناو بەهەشت ڕوون دەكەنەوە كە چاوەڕێی باوەڕدارانە. یەكێك لەو بەخششانە شەرابێكە ئاوێتەی زەنجەفیلە. هەندێك لە ڕاڤەكاران لە ڕاڤەی فەرموودەی پەروەردگاردا:دەڵێن: واتە شەرابی بەهەشتیان بۆ تێكەڵی زەنجەفیل دەكرێت. ئەمەش ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت كە عەرەب حەزیان لە خواردنەوەیەكە زەنجەفیلی تێكەڵ كرا بێت، لەبەر بۆنخۆشی و ئەوەش كە هەرسكەری خۆراكە.
هەندێك لە ڕاڤەكاران، لەوانە "مجاهید"، وتوویانە: زەنجەفیل ناوی سەرچاوەیەكە لە بەهەشتدا تامی زەنجەفیلی هەیە".
لەوەی ڕابوورد دەردەكەوێت زەنجەفیل، كە لە قورئانی پیرۆزدا ناوی هاتووە، ڕەنگە ڕووەكە ناسراوەكە بێت، یان ناوی سەرچاوەیەك بێت لە بەهەشتدا... خوا زاناترە.