سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سورەتی الکهف (4)...واتاى ئايهت
نووسينى /م.عادل كريم /ئا : نهجات رواندزى///چەند وانەیەک لە باسی ذوالقرنین :۱ـ ذو القرنین پیاوێکی صالح بووە و خوای گەورە دەسەڵاتی پێ بەخشیوە( إنا مکنا لە فی الارض)
۲ـ خوای گەورە هۆکاری سەرکەوتنی پێ بەخشیبوو ئەویش شوێنکەوتووی ئەم هۆکارانە بوو ( وأتیناە من کل شئ سببا فأتبع سببا)
۳ـ مبدأ الثواب والعقاب واتا ( سزا) و ( پاداشت ) : پێویستە هەموو سەرکردە و فەرمانڕەوایەك ئەم بنەمایە بەکاربهێنێ ئەگەرنا وولاتەکەی تووشی گەندەڵی دەبێت ( قلنا يا ذا القرنين إما أن تعذب و إما أن تتخذ فيهم حسنا (٨٦) قال أما من ظلم فسوف نعذبه ثم يرد إلى ربه فيعذبه عذابا نكرا (٨٧) و أما من آمن وعمل صالحا فله جزاء الحسنى و سنقول له من أمرنا يسرا)
ـ ئەوەی ستەمی کرد سزا نەدرێ ئەوا چارەنووسی ئەم کۆمەڵگایە بەرەو هەڵدێر دەچێت.
ـ سەرنج بدەن دەفەرموێ ئەوەی ستەم بکات ئێمە سزای دەدەین و ئەگەر بگەڕێتەوە لای خوای گەورە ئەویش سزای دەدات، بەڵام دەربارەی پاداشت ، یەکەمجار خوای گەورە پاداشتی دەداتەوە ئینجا لەلایەن دەسەڵاتداران پاداشت دەدرێتەوە !!
٤- فەرمانڕەوای دادپەروەر پێویستە ووڵاتی خۆی و میللەتەکەی لە دوژمنان بپارێزی و هاوکارییان بکات و هاو خەمیان بێت نەك لە دوورەوە فەرمان دەربکات ( ءاتوني زبر الحديد حتى إذا ساوى بين الصدفين قال انفخوا حتى إذا جعله نارا قال ءاتوني أفرغ عليه قطرا )
٥ـ فەرمانڕەوای دادپەروەر هەرگیز لەخۆبایی نابێت بەڵکو ئەو دەسەڵاتە بە مەسئولیەت دەزانێ بەرامبەر بە خوا و خەڵك هەروەها دەبێ متمانەیەکی بەهێز هەبێ لەنێوانیان وبۆ بەرژەوەندی گشتی پاڵپشتی یەکتربن چونکە هەدوولا پێویستیان بەیەکتر دەبێ ( قال ما مكني فيه ربي خير فأعينوني بقوة أجعل بينكم و بينهم ردما(
تێبینی : (تەنها بۆ زانین) نوسخەیەك لەم کتێبەی خوارەوەم دەستکەوت کاتێك لە سعودیە بووم لەلایەن نووسەرەکەوە کە باسی ذوالقرنین دەکات، دوای لێکۆلینەوەیەکی مەیدانی زۆر نووسەر پێی وایە ذوالقرنین ئەخناتوونی میسر بووە، لەبەرئەوەی یەکتا پەرست بووە خۆی و خانەوادەکەی میسریان جێهێشتووە ئەو گەشتانەی ئەنجام داوە بۆ مغرب الشمس و مطلع الشمس و بین السدین وەك لە وێنەکەدا هاتووە و لەسەر بەرگی کتێبەکە وێنەی کێشراوە کتێبەکە بەحسێکی مەیدانییە لەلایەن نووسەرەکە بۆ ئەم شوێنانەی کە ذوالقرنین بۆی چووە. بەڵام من هەوڵم دایە زیاتر پشت ببەستم بە ئایەتەکان نەك بە کتێبەکە .