سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رپێچیه‌كانی نوێژدابه‌ستن (گوفتاری و كرداری).(٢٤)ئاوڕدانه‌وه به‌م لاو به‌ولادا:
وه‌رگێڕانى : ناصح ئیبراهیم سازانى / ده‌بینین زۆر له نوێژخوێنان کاتێ یه‌کێکیان ده‌چێته ناو نوێژه‌وه به‌لاى راست و چه‌پدا ئاوڕده‌داته‌وه یان سه‌یری سه‌روى خۆی ده‌کات, به‌ڵکو سه‌رنجى دیوارى مزگه‌وت و ئه‌و دیکۆرو زه‌خره‌فه‌و
وێنانه ده‌کات له‌سه‌رى نه‌خشێنراون... ئه‌مانه‌ش هه‌موویان پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ت و رێبازى پێغه‌مبه‌رن (صلى الله علیه وسلم), به‌ڵکو خشوع له‌دڵی نوێژخوێندا ناهێڵن له‌به‌رئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌یکردووه.
عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: سه‌باره‌ت به‌لاکردنه‌وه پرسیارم کرد له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئه‌ویش فه‌رمووی:
(هُوَ اخْتِلَاسٌ يَخْتَلِسُهُ الشَّيْطَانُ مِنْ صَلَاةِ الْعَبْدِ) . واته: ئه‌وه دزییه‌که شه‌یتان له نوێژى به‌نده‌کان ده‌یدزێ.
له (سه‌هلی کوڕی سه‌عد)ه‌وه (ره‌زاى خواى لێ بێ) هاتووه, که وتویه‌تى: رۆژێ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) چوو بۆ ناو هۆزى به‌نى (عه‌مرى کوڕی عه‌وف), بۆ ناوبژى هه‌تا ئاشتیان بکاته‌وه, کاتى نوێژ بوو, بانگده‌ر که (بیلال) بوو هات بۆلاى (ئه‌بوبه‌کر) وتى: ئه‌گه‌ر بانگ بده‌م به‌رنوێژى ده‌که‌ى بۆ خه‌ڵک؟ فه‌رمووى: به‌ڵێ, جا که (ئه‌بوبه‌کر) نوێژى دابه‌ست پاش که‌مێ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هاته‌وه, هێشتا نوێژه‌که‌یان ته‌واو نه‌کردبوو, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) یه‌که یه‌که دڕی به ریزه‌کاندا, تاخۆی گه‌یانده ریزى یه‌که‌م له‌وێ وه‌ستا, خه‌ڵکه‌که ده‌ستیان کرد به چه‌پڵه‌لێدان, (ئه‌بوبه‌کر)یش عاده‌تى نه‌بوو لابکاته‌وه به‌لآم که بینى خه‌ڵکه‌که چه‌پڵه‌یه‌کى زۆر لێ ده‌ده‌ن ئه‌ویش ئاوڕی دایه‌وه پێغه‌مبه‌رى (صلى الله علیه وسلم) بینى, پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ئاماژه‌ى بۆ کرد: که له‌شوێنى خۆت بمێنه‌ره‌وه‌و نوێژه‌که‌مان بۆ ته‌واوکه... له کۆتایی فه‌رموده‌که‌دا فه‌رمووی: (مَا لِي رَأَيْتُكُمْ أَكْثَرْتُمْ التَّصْفِيقَ مَنْ نَابَهُ شَيْءٌ فِي صَلَاتِهِ فَلْيُسَبِّحْ فَإِنَّهُ إِذَا سَبَّحَ الْتُفِتَ إِلَيْهِ وَإِنَّمَا التَّصْفِيقُ لِلنِّسَاءِ) . واته: ئه‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو چه‌پڵه‌تان لێدا هه‌رکه‌سێ له‌ناو نوێژدا شتێکى لێ رووبدا بابڵێ: (سبحان الله) چونکه ئه‌گه‌ر وتى: (سبحان الله) ئیتر تێده‌گه‌ن له‌مه‌سه‌له‌که, به‌لآم له نوێژدا به به‌رى ده‌ست دان له پشتى ده‌ست بۆ ئافره‌تانه.
(حافظ) ئیبن حه‌جه‌ر ده‌ڵێ: ئه‌م فه‌رموده ئه‌وه‌ى لێ وه‌رده‌گیرێ که ئاوڕدانه‌وه له‌ناو نوێژدا ئه‌گه‌ر پێویست بوو دروسته, قسه‌کردن له‌گه‌ڵ نوێژخوێن به ئاماژه له‌پێش تره له قسه‌کردن به وته.