سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چەند وێستگەیەك لە سەردەمی منداڵی و لاوێتی پێغەمبەری ئازیز ﷺ و حیکمەتی پشت ڕووداوەکان:
۱-پێغەمبەری ئازیز ﷺ، بە هەتیویی له دایکبوو، لە تەمەنی شەش ساڵیشدا دایکیشی کۆچی دواییکرد،،،،
٭ بۆ ئەوەی هەر لە سەرەتای تەمەنیەوە؛ بخرێتە بەردەم بەرپرسیارێتی و لە ژێر کاریگەریی هیچ کەسێکدا گەشە نەکات جگە لە زاتی پەروەردگار.
۲-پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ، لە سایەی چەند ژینگەیەکی جیاوازدا نەشونمای کرد، لە ژیانی دەشتەکی ماڵی حەلیمەوە؛ بۆ ماڵی باپیری و دواتر ماڵی ئەبوتالیبی مامی،،،،
٭ بۆ ئەوەی لەگەڵ دەوروبەری ڕابێت و بتوانێ لەگەڵ سروشتە جیاوازەکانی مرۆڤدا هەڵبکات و لەبەرمبەرەکانی بگات و مامەڵەی دروست لەگەڵ هەموواندا بکات.
۳-پێغەمبەری خوا ﷺ، بە هەژاری گەورەبوو، ئەوەش لەگەڵ ئەو پێگە بەهێزەی کە بنەماڵەی هاشم هەیانبوو،،،،
٭ بۆ ئەوەی دوربێت لە ژیانی خۆشگوزەرانی و ڕەفاهیەت و، نزیک بێت لە ژیانی هەژاران، بە ئومێدی ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە داکۆکیکار بۆ مافەکانیان و باشکردنی حاڵ و گوزەرانیان.
٤-پێغەمبەری ئازیز ﷺ، لە منداڵیدا، شوانیی کردوە، بۆ بەنی سەعد و خەڵکی مەککە، پێغەمبەرانی تریش شوانییان کردووە،،،،
٭ بۆ ئەوەی ڕابێت لەسەر خەمخۆری بە تاک و کۆمەڵگەو پارێزگارییان لێبکات و ڕێنماییان بکات و ژینگەی سەوزو لە باریان بۆ فەراهەم بێنێت.
٥-خوا گەورە پێغەبەری بەخاوێنی ڕاگرت، هەر سەرەتای تەمەنیەوە دووربوو لە هاوڕێی خراپ و ژینگەی ناتەندروست و بەدڕەوشتی، دوربوو لە درۆو گزی و دزی، بە ڕادەیەکی وا کە بە ڕاستگۆو متمانەپێکراو ناسرابوو،،،
٭ بۆ ئەوەی مەردم گومان لە پەیامەکەی نەکەن و ببێتە پێشەنگ بۆ شوێنکەوتووانی، ڕابردووی پاکی گەواهییە بۆ نیازی پاک و بونیادنانی ئایندەی چاک.
٦-پێغەمبەری سەردار ﷺ، لە لاوێتیدا، لەگەڵ خزمانیدا، بەشداری لەجەنگی (فجار) کردووەو ڕوبەڕوی دوژمن بۆتەوە،،،،
٭ بۆ ئەوەی توانای ڕوبەڕووبوونەوەی هەبێت و بەرامبەر بە دوژمنانی بەهێزبێت و شارەزای هونەرەکانی جەنگ بێت.
۷-پێغەمبەری دلۆڤان، کاری بازرگانی کردووەو گەشتی ووڵاتێ شامی کردووە، جارێک لەگەڵ مامی و چەند جارێکیش وەک سەرپەرشتیاری کاروباری بازرگانی خاتوو خەدیجە،،،
٭ بۆ ئەوەی ئاگای لە بازارو جووڵەی بازگانی بێت و شارەزای هونەری کڕین و فرۆشتن بێت، لەسەرووی هەمووشیانەوە، بۆ ئەوەی ببێتە نموونەی ئەمانەتپارێزی و دەستپاکی.
۸- هاسەرگیری لەگەڵ خاتوو خەدیجە کردو، خوا منداڵی لە کوڕو کچ پێبەخشیوە،،،
٭ بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خێزانیی لە ئەستۆ بگرێت و لە سروشتی ژیانی خێزانی بگات و ببێتە پێشەنڴ وەک هاوسەرو باوک و سەرپەرشتیار.
۹- بەشداری کردووە لە سەرخستن و بەهێزکردنی پەیماننامەیەکی گرنگ بۆ سەرخستنی ستەملێکراوان، بەناوی (حلف الفضول)،،،
٭ بۆ ئەوەی هەمیشە لە بەرەی ستەملێکراواندا بێت و داکۆکیکار بێت بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانی مرۆڤ و دووربێت لە ستەمکاران.
۱۰-بەشدارییەکی کارای کرد، لە دروستکردنەوەی کەعبەری پیرۆزو چارەسەرکردنی کێشەی هۆزەکان لە دانانەوەی بەردە ڕەشەکەدا،،،،
٭ بۆ ئەوەی سوارچاکی مەیدانی چاکسازی بێت و داهێنەربێت لە هونەری پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانەو ڕاگرتنی دڵەکان و چارەسەری کێشەکان.
۱۱-شەوانێکی زۆر لە ئەشکەوتی حەڕڕادا بەتەنها دەمایەوە، بیری لە نهێنی ژیان و بوونەوەر دەکردەوەو لە سۆراخی دروستکەرو خولقێنەری گەردووندا ڕۆدەچوو،،،
٭ بۆ ئەوەی دوور لە ژینگەی خراپ و کۆمەڵگەی ڕووخاو، بیرێک لە خۆی و گەردون بکاتەوە، بۆ ئەوەی خۆی بناسێت و بەدیهێنەری زەوی ئاسمانەکان بدۆزێتەوەو لە نهێنی و حیکمەتی ژیان تێبگات.
م سعيد عبدالرحيم