سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
گریــــان..بهشى يهكهم...لهقورئاندا
نووسينى /سهوهر حسن //نووسينگهى تهفسير///گریان دیاردەیەكە لە دیاردەكانی هەڵچوونە دەروونییەكانی مرۆڤ، هەروەها فیترەتێكی مرۆییە وەك ئەوەی زانایانی تەفسیر باسیان لێوەكردووە... "إمام قرگبی" لە ڕاڤەی ئەو ئایەتەدا كە دەفەرموێت:
{وَأَنَّهُ هُوَ أَضْحَكَ وَأَبْكَى (43)} [النجم43 دەڵێت: "خوای گەورە هۆكارەكانی پێكەنین و گریانی داناوە".یاخود "عەتای كوڕی موسلیم" دەڵێت: "واتە دڵخۆش و غەمباری كرد، چونكە دڵخۆشی پێكەنین دەهێنێت و خەمباریش گریان".
قورئانی پیرۆز لە چەند جێگایەكدا ستایشی ئەو كەسانەی كردووە كە لە ترسی خوا دەگرین، وەك دەفەرموێت:{وَيَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ يَبْكُونَ وَيَزِيدُهُمْ خُشُوعًا (109)} [الإسراء]، واتە: "ئەوانە سوژدە و كڕنوش دەبەن و دەگرین و ئەسرینی خۆشەویستی پەروەردگار لە چاوانیان دەبارێت، فرمێسكی ئیمان و شادیی هەڵدەوەرێنن".
قورئان باس لەو كەسانە دەكات كە گوێبیستی قورئان دەبن و وەك داننانێك بە تاوانەكانیاندا فرمێسك چاوەكانیان دەگرێت:{وَإِذَا سَمِعُوا مَا أُنْزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا مِنَ الْحَقِّ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (83)} [المائدة]، واتە: هەركاتێك گوێیان لەو قورئانە دەبێت كە بۆ پێغەمبەر ڕەوانە كراوە چاوەكانیان پڕدەبێت لە ئەسرین، چونكە تێدەگەن و هەق و ڕاستی دەناسن و دەڵێن: پەروەردگارا ئێمە باوەڕمان هێناوە (بە ئاینی ئیسلام) داواكارین لەڕیزی (پەیڕەوان) و شایەتەكاندا تۆمارمان بكەیت.
هەروەها دەفەرموێت:{أَفَمِنْ هَذَا الْحَدِيثِ تَعْجَبُونَ (59) وَتَضْحَكُونَ وَلَا تَبْكُونَ (60)} [النجم] واتە: ئایا ئێوە ئەم قسە و گوفتارانەتان پێ سەیرە؟ و پێی پێدەكەنن و گریانتان نایەت؟
{وَيَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ يَبْكُونَ وَيَزِيدُهُمْ خُشُوعًا (109)} [الإسراء] واتە: ئەو كەسانە كاتێك قورئانیان بەسەردا دەخوێنرێتەوە دەگرین، ئەو پەند و ئامۆژگاریانەش كە لە ئایەتەكاندایە زیاتر ترسیان لە خوا تێدا دەچێنێت، واتە ملكەچی بۆ فەرمانی پەروەردگار و گوێڕایەڵیان تێدا دروستدەكات.
خوای گەورە دەفەرموێت:{أُولَئِكَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ مِنْ ذُرِّيَّةِ آدَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ وَمِنْ ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَاجْتَبَيْنَا إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُ الرَّحْمَنِ خَرُّوا سُجَّدًا وَبُكِيًّا (58)} [مريم]، واتە: هەركاتێك ئایەتەكانی خوای میهرەبانیان بەسەردا بخوێنرێتەوە، بەپەلە سوژدە دەبەن و ئەسرین لە دیدەیان دەبارێت و دەگرین.
"إبن كپیر" لە ڕاڤەی ئەم ئایەتەدا دەڵێت: "كڕنوش و سوژدەیان برد بۆ پەروەردگاریان، وەك ملكەچی و سوپاس و ستایش بەرامبەر بەو بەخششە مەزنانەی هەیانە... لەبەرئەوە زانایان كۆكن لەسەر سوژدە بردن لەوێدا، وەك ئیقتیدایەك بەوان و گرتنەبەری ڕێگا و ڕێبازیان".
لە فەرموودەیەكدا كە ئیمامی بوخاری گێڕاویەتیەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: [حەوت كۆمەڵ هەن پەروەردگار لە قیامەتدا لەژێر سێبەری عەرشی خۆیدا دایاندەنێت...] یەكێك لەو كۆمەڵانە [كەسێك یان پیاوێكە یادی خوا دەكات، چاوەكانی فرمێسك دەڕژن...]. لەفەرموودەیەكی تردا دەفەرموێت: [ئەو چاوە ئاگر نایسوتێنێت كە لەترسی خوا بگری].
"إمام بخاری" لە "ئەنەس"ەوە گێڕاویەتیەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چووە لای كوڕەكەی كە لە سەرەمەرگدا بوو، چاوەكانی پڕبوون لە ئەسرین و فرمێسك، "عەبدولڕحمانی كوڕی عەوف" وتی: تۆش ئەی پێغەمبەری خوا دەگریت؟
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: "ئەی كوڕی عەوف ئەمە ڕەحمەتە"... پاشان فەرمووی: "چاو فرمێسك دەڕێژێت و دڵیش غەمبار. هیچ ناڵێین جگە لەوەی پەروەردگار ڕازی بكات، ئیبراهیم! بۆ جیابوونەوە و ڕۆیشتنی تۆ خەمبارین".
لەو ئایەت و فەرموودانەوە بۆمان دەردەكەوێت كە ئیسلام هانی گریان دەدات لە ترسی خوای گەورە و خۆشەویستییەوە.
گریان و كاریگەری لەسەر مرۆڤ لەرووی فسیۆلۆژیەوە جێگای مشتومڕ و قسەوباسە، بەڵام لەڕووی دەروونییەوە