سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نه‌مرودی كوڕی كه‌نعان
نووسینی...هارون نوح طه.....كتێبخانه‌ی محوی.....نه‌مرودی كوڕی كه‌نعان یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا ده‌سه‌ڵاتی دنیایان گرتبوه وه‌ده‌ست وه‌هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه خۆیان به خوازانیوه و له‌سه‌ر زه‌وی زولم وسته‌میان كردووه له خه‌ڵك، خوای گه‌وره موڵك و سامانێكی ئێجكار زۆری پێدابوو به‌ڵام سنووری خوای شكاند و داوای خوایه‌تی كرد قورئانی پیرۆز باسی ده‌كات ده‌فه‌رمووێ: ( أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَآجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي ڕبِّهِ أَنْ آتَاهُ اللّهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِـي وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِـي وَأُمِيتُ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْڕقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْڕبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ )[البقرة : 258] .
واته: ئایا ئاوڕێك ناده‌یته‌وه به‌لای ئه‌و نه‌مروده‌دا( ) كه ده‌مه‌قاڵی كرد له‌گه‌ڵ ابراهیم پێغه‌مبه‌ردا، ده‌رحه‌ق به په‌روه‌ردگاری له‌به‌رئه‌وه‌ی خوا پادشایه‌تی پێدابوو، كاتێ كه ابراهیم له‌وه‌ڵامی نه‌مروود دا – گوتی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌و زاته‌یه كه ژیان ده‌داو ژیان ده‌ستێنێ، نه‌مروود گوتی، منیش ژیان ده‌ده‌م و ژیان ده‌ستێنم.
ئینجا دوو زیندان كراوی هێنایه‌كیانی ئازاد كرد‌و ئه‌ویتریانی كوشت پاشان خوا فریشتیه‌یه‌كی بۆ لای ڕه‌وانه‌كرد كه وائیمان به‌خوابێنی، وله‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و گوتی: ئایا جگه له خۆم هیچ خوایه‌كی تر هه‌یه؟ فریشته‌ی دووه‌میشی بۆ هات وهه‌مان قسه‌ی پێ گوت پاشان هی سێ یه‌میش هات ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه.
فریشته‌كه پێ گوت: بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ هه‌موو ده‌سه‌ڵات و هێزو پشت وپه‌نات كۆبكه‌وه، ئه‌ویش كۆی كرده‌وه، خوا فه‌رمانی كرد به فریشته‌كه، كه‌وا ده‌رگای جیهانی مێشووله‌ی له‌سه‌ر بكاته‌وه، كه خۆرهه‌ڵات له‌به‌ر زۆری ئه‌و مێشولانه خۆر نه‌بیندرا، خوا ناردنی بۆ سه‌ریان گۆشتیانی خوارد و خوێنی لێ خواردنه‌وه وه‌ك ئاو، ته‌نها ئێسك مابوو له‌لاشه‌یان به‌ڵام نه‌مروود وه‌ك خۆی بوو هیچی به‌سه‌ر نه‌هات، خوا یه‌ك مێشووله‌ی بۆ ڕه‌وانه‌كرد چووه‌ناو ده‌ماغی له ڕێگای لووتیه‌وه، به‌و ئازاره چوارسه‌د دانه ساڵ ڕایكێشا و به مه‌تره‌ق لێی ده‌درا تاكو بێ هۆش بێت ئازاره‌كه‌ی نه‌مێنی، له هه‌مووكه‌سێ به‌ڕه‌حم تر به‌رامبه‌ری ئه‌و كه‌سه‌بوو، كه هه‌ردوو ده‌ستی خۆی كۆده‌كردنه‌وه به‌هه‌موو هێزی لێ ده‌دا، چوار سه‌د ساڵ زۆڵم و سته‌می كرد، خوایش چوارسه‌د ساڵ ئازاری دا وه‌كو موڵك وده‌سه‌ڵاتی پاشان خواگیانی لێ وه‌رگرته‌وه كه‌واته ته‌مه‌نی هه‌شت سه‌د ساڵ بووه.