سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئوسه‌یدی كوڕی حوضه‌یر ) پاڵه‌وانی ڕۆژی سه‌قیفه : (به‌شی ٥)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (ئوسه‌ید) له دڵ و عه‌قڵیدا خاوه‌نی ئیمانێكی پته‌و و پرشنگدار بوو..
ئیمانه‌كه‌یشی نه‌رم و نیانی و له‌سه‌رخۆیی و مه‌زنده‌دروستی پێ به‌خشیبوو، به‌جۆرێ
كه هه‌رده‌م جێگای متمانه بێت..
له جه‌نگی (به‌نی موصطه‌له‌ق)دا (عبدالله ی كوڕی ئوبه‌ی) رق و قینی هه‌ستا و، به‌و خه‌ڵكه‌ی مه‌دینه‌ی وت كه له ده‌وری بوون:
{ئێوه وڵاتی خۆتانتان بۆ حه‌ڵاڵ كردن و، سامانی خۆتانتان له‌گه‌ڵدا به‌شكردن.. به‌ڵام سوێند به‌خوا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ستاندایه لێیانتان بگرتایه‌ته‌وه، ئه‌وا روویان ده‌كرده جێگه‌یه‌كی دیكه.
ده‌سا سوێند به‌خوا، كه گه‌ڕایه‌نه‌وه بۆ مه‌دینه، به‌هێز و رێزدارمان سه‌رشۆڕ و بێ‌ده‌سه‌ڵاتمان ده‌رده‌كات}..
هاوه‌ڵی پایه‌به‌رز (زه‌یدی كوڕی ئه‌رقه‌م) گوێی له‌و وشانه بوو، بگره گوێی له‌و ژه‌هره دووڕووییه ئاگرینه بوو، هه‌ربۆیه پێویست بوو له‌سه‌ری كه ئه‌و هه‌واڵه بگه‌یه‌نێت به پێغه‌مبه‌ری خوا (صل الله علیه وسلم).
پێغه‌مبه‌ری خواش (صل الله علیه وسلم) زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو، (ئوسه‌ید) پێی گه‌یشت، پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو:
- ئه‌وه‌ت پێ‌نه‌گه‌یشتووه كه هاوڕێكه‌تان وتوویه‌تی..؟؟
(ئوسه‌ید) وتی:
- چ هاوڕێیه‌ك ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صل الله علیه وسلم)..؟؟
پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه وسلم) فه‌رمووی:
- (عبدالله ی كوڕی ئوبه‌ی)..!!
ئه‌مجا (ئوسه‌ید) وتی:
- چی وتووه..؟؟
پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) فه‌رمووی:
- وای خۆستۆته روو كه ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه مه‌دینه، ئه‌وا به‌هێز و رێزدارترین كه‌س بێ‌ده‌سه‌ڵات و سه‌رشۆڕه‌كان ده‌رده‌كات.
(ئوسه‌ید) وتی:
- سوێند به‌خوا، تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صل الله علیه وسلم)، به پشتیوانی خوای گه‌وره ده‌یكه‌یته ده‌ره‌وه.. سوێند به‌خوا ئه‌و سه‌رشۆڕ و بێ‌ده‌سه‌ڵاته و، تۆ سه‌رفراز و به ده‌سه‌ڵاتی..
پاشان (ئوسه‌ید) وتی:
{ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صل الله علیه وسلم)، به‌زه‌یت بێته‌وه پێیدا، سوێند به‌خوا، خوای گه‌وره كه تۆی بۆ ناردین، هۆزه‌كه‌ی خه‌ریكی رێككاری بوون تا بیكه‌نه پاشای مه‌دینه، هه‌ر بۆیه وا ده‌زانێت كه ئیسلام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی لێ سه‌ندووه}..
ئا به‌م بیركردنه‌وه هێمنه قوڵه هاوسه‌نگه روونه، (ئوسه‌ید) هه‌میشه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به زیره‌كییه‌كی خێرا و له‌جێ ده‌كرد.