سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
فيتنه....چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگهى تهفسير ////ئەو دوو فریشتەیە چییان بە خەڵكی بابل دەگوت كاتێك فێری سیحریان دەكردن؟ پێیان دەگوتن: ئەم كاری فێركردنی سیحرەمان بۆ تاقیكردنەوەیە، لەبەر ئەوە تۆ خۆت پێكافر مەكە. لەمەدا بڕیاری خوا وابووە،
كە ئەم دوو فریشتەیەی ناردۆتە خوارەوە بۆ تاقیكردنەوەو هەڵسەنگاندنی خەڵكی بابل لە ڕووی بیروباوەڕیانەوە. ئەركی ئەم دوو فریشتەیەش تاقیكردنەوەی خەڵكەكە بووە. بۆیە كاری فێركردنی سیحر كردنەكەشیان هەر بۆ تاقیكردنەوەی ئەو خەڵكە بووە.
لەم ئایەتەدا وشەی (فتنە) بە عەرەبی ماناكانی: (ابتلاء)و (امتحان)و (اختبار)یش دەگەیەنێت، كە هەمویان بە كوردی هاوواتای وشەكانی تاقیكردنەوەو هەڵسەنگاندنو كێشانی وزەو توانا دەبن، وەك چۆن (مووسا)ش -سڵاوی لێ بێت- بە خوای پەروەردگاری گوتبوو واتە: ئەی خوای پەروەردگارم، ئەگەر پێشتر خواستت لەسەر بوایە ئەوانو منیشت لەناو دەبرد، جا ئایا ئێمە بەوە لەناو دەبەیت، كە گەمژەو نەفامەكانمان كردوویانە، ئەمەش تەنها تاقی كردنەوەیەكی خۆتە، كە ئەگەر بتەوێت هەركەسێكی پێ گومڕا دەكەیتو، گەر خواســتیشـــت وابێت هەركەسـێكی پێ ڕێنمایی دەكەیتو ڕێی ڕاســتی پێ نیشان دەدەیت..
بەمانای ئەوەش تاقیكردنەوەیەكی خۆتە. ئاكامی ئەم تاقیكردنەوەو هەڵسەنگاندنو ئیمتحانانەش هەمەجۆرەو لێك جودایە، بۆ نموونە خەڵكی وا هەیە لە ئاكامی ئەم تاقیكردنەوەیەدا گومڕا دەبێتو دەرناچێتو (ڕاسب) دەبێت، خەڵكی واش هەیە كە ڕێی ڕاستی پێ وەردەگرێتو، باوەڕی پێ زیاتر دەبێتو لە تاقیكردنەوەكەشدا دەردەچێتو ناجح دەبێت.
(هارووتو مارووت)یش هۆیەكی تاقیكردنەوە بوون بۆ بابلییەكانو فێری سیحر كردنیشیان هەر تاقیكردنەوەیەك بووە بۆیان.
بێگومان ئەو دوو فریشتەیە ویستوویانە بابلییەكان لە سیحربازیو جادوگەری وریا بكەنەوەو كاتێك فێری سیحریشیان كردوون تەنها بۆ ئەوەی حەقیقەتی سیحریان بۆ دەردەخەنو كرۆكو سروشتی سیحریشییان پێ بناسێنن. بەڵام خۆ ئەگەر ئەو خەڵكەی بابلیش لە بەرامبەر تەوژمی تەفرەدەرانەی سیحرو، لەبەردەم كاری سیحربازیو كارپێكردنیشدا خۆڕاگر نەبووبنو زیانیان لە خەڵكی تر پێگەیاندبێت، ئەوە مانای وایە لە تاقیكردنەوەدا دەرنەچوون. هەروەها ئەم دوو فریشتەیە، كە هۆی تاقیكردنەوە بوونو خەڵكیشیان لە سیحرو بێباوەڕیو كەوتنە نێو كفرەوە ئاگادار كردۆتەوە، كەچی خەڵكی بەباش مامەڵەیان لەگەڵا تاقیكردنەوەدا نەكردوەو، هەر بۆیەش تیایدا دەرنەچوونو كاری سیحربازییان ئەنجام داوەو بێباوەڕو كافر بوون.
مامۆستای پێشەوا (سید قطب) گوتوویەتی: "لە مێژووی مرۆڤایەتیدا چەندین بەڵگەو نموونە لەسەر حاڵەتی تاقیكردنەوەكان تێپەڕبوونو هاوشێوەی ئەو حاڵەتەی نێو ئەم چیرۆكە بوونو لە هەر قۆناغێك لە قۆناغەكانی ژیانی مرۆڤایەتیشدا هەمان دۆخ دووبارە بۆتەوە. خۆ ئەگەر تاقیكردنەوەیەكیش لە وێنەی دوو فریشتە، یان لە وێنەی دوو پیاوی بەڕێزی وەك فریشتەكاندا پەیدابووبێت، ئەوا ئەمە بە بەراورد لەگەڵا سەرجەم وێنەو نموونەكانی ئەو تاقیكردنەوە قورسو نائاسایی یانەی كە مرۆڤایەتی پێیاندا تێپەڕیوە شتێكی نامۆو ڕێزپەڕ (شاژ) نەبووە لە كاتێكدا لە تاریكایی یەكانی شەوەزەنگدا كشاوەو پێی هەڵگرتوەو بەدوای تیشكە ڕۆشنكەرەوەكانی بڵێسەی چرای خواییدا گەڕاوە"( ).
خەڵكیش لەم ژیانەی ئەمڕۆماندا دەكەونە بەر تاقیكردنەوەی خوا كە تاقییان دەكاتەوەو هەڵیان دەسەنگێنێت. بەڵام ئایا چەند كـەس لەو خەڵكـەی ئەمڕۆ مانای تاقیكردنەوە (الفتنە) لە ژیاندا ڕەچاو دەكـات؟ ئەی چەند كەس لەوان دەزانێت بە چاكی مامەڵە لەگەڵا ئامڕازەكانی تاقیكـردنەوەو هۆیەكانیـدا بكات؟ ئەی چەند كەسی تر لەوان لەم تاقیكردنەوەیەدا دەردەچێتو دەبێتە یەكێك لە سەركەوتووان؟
لەمبارەیەوە خوای پەرەردگار فەرموویەتی واتە:هەر خوا خۆی حاڵەتەكانی مردنو ژیانی خوڵقاندووە تاكو تاقیتان بكاتەوە كە كامتان كردەوەی چاكترە.
هەروەها فەرموویەتی:واتە: ئێمە هەندێك كەسمان لە خۆتان كردۆتە هۆی تاقی كردنەوەی هەندێكی ترتان، جا ئایا ئێوە خۆڕاگر دەبن لەسەر تاقیكردنەوەكان، بێگومان خوای پەروەردگارت بینەرو بینای هەڵسوكەوتی بەندەكانە.