سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عبدالرحمنی کوڕی عه‌وف) چی ده‌تگریه‌نێ باوکی محمد !
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ رۆژێكیان، له كاتێكدا كه شاری مه‌دینه بێده‌نگ و ئارام بوو، ته‌پ و تۆزێكی چڕ‌وپڕ له ده‌وروبه‌ری نزیك ده‌بوویه‌وه، كه به‌رز ده‌بوویه‌وه‌و زۆر ده‌بوو به‌جۆرێ
وه‌خت بوو به‌ری ئاسمان بگرێت.
ره‌شه‌با ئه‌م شه‌پۆلی ته‌پ و تۆزه زه‌ردباوه‌ی پاڵ پێوه ده‌نا كه له لمی نه‌رمی بیابان به‌رز ده‌بوویه‌وه، ده‌هات و له ده‌روازه‌كانی شاری مه‌دینه نزیك ده‌بوویه‌وه‌و، به توندی به رێگاكاندا تێپه‌ڕ ده‌بوو.
خه‌ڵكی وایان ده‌زانی كه گێژه‌ڵوكه‌یه‌كه لم راده‌ماڵێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام زۆر زوو له پشتی په‌رده‌ی ته‌پ و تۆزه‌كه‌وه گوێبیستی هه‌راو ده‌نگه‌ده‌نگێك بوون كه پێشبینی كاروانێكی گه‌وره‌و درێژی ده‌خسته روو..
كاتێكی زۆر كه به‌سه‌ر چوو، هه‌تا حه‌وت سه‌د وڵاخ به باره‌وه شه‌قامه‌كانی مه‌دینه‌یان جه‌نجاڵ كرد و هه‌ژاندیان و، خه‌ڵكی یه‌كدیان بانگ ده‌كرد تا دیمه‌نه زۆره‌كه‌ی به‌دی بكه‌ن و، شاد و خۆشحاڵ ببن به‌و خێر و پیت و فه‌ڕه‌ی كه هه‌ڵیگرتووه..
* * *
(عائیشه)ی دایكی باوه‌ڕداران، كه ده‌نگی گه‌یشتنی ئه‌و كاروانه زۆره‌ی به‌رگوێ كه‌وتبوو..
پرسی: ئه‌وه چییه له مه‌دینه روو ده‌دات..؟؟
وه‌ڵامی درایه‌وه: ئه‌وه كاروانی (عبدالرحمن ی كوڕی عه‌وف)ه له شامه‌وه هاتووه بازرگانی پێیه..
دایكی بڕواداران وتی:
- كاروانێك ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌ده‌نگه‌ی هه‌یه..؟!
- به‌ڵێ.. ئه‌ی دایكی بڕواداران.. حه‌وسه‌د وڵاخه..!!
دایكی بڕواداران سه‌ری له‌قاند و، سه‌رنجێكی دووری دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌دوای یادی دیمه‌نێكدا بگه‌ڕێت كه بینیبێتی، یان قسه‌یه‌ك كه گوێی لێ‌بووبێت..
پاشان وتی:
{به‌ڵام من له پێغه‌مبه‌ری خودام (صل الله علیه وسلم) بیستبوو ده‌یفه‌رموو:
(عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف)م بینی به گاگۆڵكه ده‌چوویه به‌هه‌شته‌وه}..