ئاماری ماڵپەر
ئاره‌ق ئاوى سپى چاو ناهێڵێ
نوسینى/سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (اذْهَبُوا بِقَمِيصِي هَـٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِي يَأْتِ بَصِيرً‌ا)یوسف/٩٣ واته: یوسف وتى بڕۆن و ئه‌م کراسه‌م به‌رن و بیده‌ن به‌سه‌ر و ڕووى باوکمدا, بینایى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و چاوى چاک ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (فَلَمَّا أَن جَاءَ الْبَشِيرُ أَلْقَاهُ عَلَىٰ وَجْهِهِ فَارْ‌تَدَّ بَصِيرً‌ا)یوسف/٩٦ واته: ئینجا که مژده‌هێنه‌ره‌که گه‌یشت و کراسه‌که‌ى دا به‌سه‌ر ده‌موچاویدا, خێرا بینایى بۆ گه‌ڕایه‌وه, چاوه‌کانى گه‌شانه‌وه.
ئه‌م دوو ئایه‌ته ئاماژه به گه‌ڕانه‌وه‌ى بینایى ده‌که‌ن بۆ یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر سه‌لامى خواى لێبێ له‌دواى ئه‌وه‌ى کراسى یوسفى کوڕى به‌سه‌ریدا ده‌درێت.
ئه‌م ڕووداوه مێژووییه هانى هه‌ندێک له زانا میسرییه‌کانى دا له دووى ئه‌و نهێنییه بگه‌ڕێن که بووه هۆى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌که‌ى یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر.... ئه‌وان وتیان هه‌ر ده‌بێت نهێنییه‌که له کراسى یوسف‌دا بێت.
کراسه‌که‌ى یوسف جگه له ئاره‌قى جه‌سته‌ى هیچى تر‌ى پێوه نه‌بووه! له‌به‌ر ئه‌وه تاقیکردنه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ر ئاژه‌لآن ده‌ستیپێکرد و پاشانیش له‌سه‌ر مرۆڤ... یه‌کێک له زانا میسرییه‌کان به‌نه‌شته‌رگه‌رى هه‌ستا به ده‌رکردنى هاوێنه‌ى چاو و پاشانیش خستیه نێو ئاره‌قه‌وه, له‌و کاته‌دا شه‌فاف بوونى پله‌به‌ندى ئه‌و هاوێنه لێلآنه‌ى نێو ئاره‌قه‌که‌ى هه‌ستپێکرد. ئه‌وه‌ش هۆکارى شیفایه به‌ڕێژه‌یه‌کى گه‌وره گه‌یشته(90%)ى توشبوان به ئاوى سپى. ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى تر که وه‌لآمدانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و چاره‌سه‌ره نه‌بوو, تێبینیکرا له‌تۆره‌ى چاویاندا هه‌ندێک نه‌خۆشیان هه‌یه ڕێگر ده‌بێت له گێڕانه‌وه‌ى بینایى بۆ حاڵه‌تى پێشوویان, ڕێگر ده‌بێت له گاریگه‌رى ئاره‌قه‌که له‌سه‌ر ئاوه سپیه‌که.
ئه‌مه‌ش هاوتابوونێکى زانستى پزیشکى نوێیه له‌گه‌ڵ قورئانى پیرۆزدا.

