ئاماری ماڵپەر
بۆنى مرۆڤ وه‌ک ناسینه‌وه
نوسینى/ سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
زانستى پزیشکى نوێ سه‌لماندویه‌تى که بۆنى هه‌ر مرۆڤێک خاسیه‌تى جیاکه‌ره‌وه‌ى هه‌یه له مرۆڤه‌کانى تر, به‌ته‌واوى وه‌ک هێله‌کانى سه‌رى په‌نجه که لاى هه‌موو مرۆڤه‌کان جیاوازى هه‌یه.... هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه سه‌گى پۆلیسى به‌کارده‌هێنرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى مرۆڤه تاوانباره‌کان یان ونبوه‌کان, له‌به‌ر ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌ى له بۆنکردندا هه‌یه‌تى.
ئه‌م ڕاستیه مۆرى بۆن له یه‌کێک له ڕووه‌کانیه‌وه له ئایه‌تێکى سوره‌تى یوسف‌دا ئاماژه‌ى پێدراوه, وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلَمَّا فَصَلَتِ الْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّي لَأَجِدُ ڕ‌يحَ يُوسُفَ لَوْلَا أَن تُفَنِّدُونِ)یوسف/٩٤ واته: کاتێک کاروان ئاوه‌دانى به جێهێشت و که‌وته ڕێ باوکیان وتى هه‌ست به بۆنى یوسف ده‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌بێ هۆشم نه‌زانن. لێره‌دا دڵنیایى یه‌عقوب سه‌لامى خواى لێبێت له بۆنى یوسفى کوڕى سه‌لامى خوا له‌ویش بێ و بوونى ترس له ڕاستگۆیى کوڕه‌کانى تر‌ى, به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مۆرى بۆنه‌کان واته جیاوازى و بۆنى مرۆڤه‌کان له‌و کاته‌دا جێى بڕواپێکردن نه‌بووه, به‌لآم له ئێستا و ئه‌مڕۆدا ڕاستیه‌کى چه‌سپاوه.

