ئاماری ماڵپەر
ته‌فسیرى سوڕه‌تى الناس ... ژماره‌ى سوره‌ت 114
نووسینى : د.عائض عبدالله القرنى
وه‌رگێڕانى : نـه‌وا محمد سعید
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ [1]
ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر! بڵێ: په‌ناده‌گرم و خۆم ده‌ده‌مه په‌ناو خۆم ده‌پارێزم به په‌روه‌ردگارى خه‌ڵک، که پهروهردگارێِتیهکهى، وا ده‌خوازێ په‌ناى پێ ببردرێ و، په‌نا ببرێته به‌ر هێزى خواى گه‌وره.
مَلِكِ النَّاسِ [2]
ئه‌م خودایه، پادشاى خه‌ڵکه و کاروباریان هه‌ڵده‌سوڕێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، فه‌رمان ڕه‌وایه به‌سه‌ریاندا، لێیان بێ نیازه، که‌س له موڵکى ئه‌و ده‌رناچێ.
إِإِلَهِ النَّاسِ [3]
په‌رستراوى خه‌ڵکه، که ته‌نها ئه‌و شایسته‌ى په‌رستنه، ته‌نها په‌رستراوه‌و، بێ هاوبه‌شه، جگه له‌و، که‌سى دیکه په‌روه‌دگار و په‌رستراو نییه.
مِن شَڕّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ [4]
په‌نا ده‌گرم به خوا له ئازارى شه‌یتان، که له‌کاتى بێ ئاگایی ئاده‌میزاد، ختوکهو وه‌سوسه ده‌خاته دڵى خه‌ڵکه‌وه، گه‌ر ناوى خواى به‌خشنده‌ش هات، خۆى ده‌شارێته‌وه.
الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُوڕ النَّاسِ [5]
ئه‌و شه‌یتانه‌ى گومان و خراپه له دڵ و ده‌رونى به‌نده‌کان بلآو ده‌کاته‌وه‌و، خراپه‌کاریی و فه‌ساد و لاڕێبون له دڵیان په‌خش ده‌کات.
مِنَ الْجِنَّةِ وَ النَّاسِ [6]
هه‌روا په‌نا به‌خوا ده‌گرم له شه‌یتانه جنۆکه‌ییه‌کان، ئه‌وانه‌ى خۆیاندهشارنهوه، هه‌روا له‌مرۆڤه سیفه‌ت شه‌یتانه‌کان، ئه‌وانه‌ى دیارن و ده‌بینرێن، دیاره شه‌یتانه جنۆکه‌ییه‌کان، به ده‌ستنوێژ و پاکی و ویردو زیکرکردن، خۆى لێ ده‌پارێزرێ، ئاده‌میزاده سیفه‌ت شهیانهکانیش، به‌چاکه‌کردن و په‌ناگرتن به پادشاى هه‌ره به‌رز، که خوایه، خۆى لێ ده‌پارێزرێ.
سه‌رچاوه
[ التفسیر المیسر ]
به‌كوردى
جوزئى عه‌ممه
چاپى دووه‌م
نوسینگه‌ى ته‌فسیر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و راگه‌یاندن/ هه‌ولێر

