سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
واتای ئایه‌تی{مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَارًا فَلَمَّا أَضَاءَتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللَّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لَا يُبْصِرُونَ (17)} [البقرة]
نووسینی / محمد فتح الله گوله‌ن
وه‌رگیرانی / حبیب محمد سعید
ئاماده‌كردنی /نه‌جات رواندزی
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه به‌نموونه‌یه‌كی دیار بینراو جیهانی ناوه‌وه ئه‌خاته به‌ر چاوان . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مونافیقان له ناو موسڵمان دا ئه‌ژین و له گه‌ڵیان تێكه‌ڵ ئه‌بن ، هه‌ندێ جار تروسكه‌یه‌كی نووری ئیمانیان به ئاسانیی ئه‌گاتێ ، به‌ڵام ئه‌و نیفاقه‌ی چوو بووه ناو دڵ و مێشكیانه‌وه له‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و نووره قه‌ده‌غه‌ی ئه‌كردن . به‌ڵی! ئه‌و موناقفانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه چاویان كراونه‌ته‌وه كه‌وتوونه‌ته بارودۆخێكه‌وه هیچ نابینن ، ئه‌ویش یان به هۆیبایه‌خ نه‌دانیان به‌و مه‌شخه‌له‌ی كه پضغه‌مبه‌ری خوا ( صل الله علیه وسلم) به ده‌ستیه‌وه به‌رزی كردبۆوه
، یان به سووك سه‌یر كردنی ، یان به هۆی به‌ربادكردنی لێ هاتوویی یه فیطری یه‌كانی خۆیان . به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا نووری ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ی كه خه‌ریكه چاویان ببات رووبه روویان ئه‌روات و ، ئه‌وانیش له‌بری ئه‌وه‌ی به چاوی ئیمانه‌وه سه‌یر بكه‌ن ، ئه‌بینین ده‌ست ئه‌ده‌نه گومان و رارایی ، تا ئه‌و هێزه‌ی كه له رۆحیانه‌وه سه‌ری هه‌ڵ داوه بێ لایه‌نی بكه‌ن و ، كاریگه‌ری یه‌كه‌ی ته‌هێڵن . هه‌تا ووشه‌ی ((استوقد)) ئاماژه بۆ ئه‌وه ئه‌كات كه ئه‌و مونافیقانه خه‌ریكی نه‌خشه‌دانان بوون بۆ چۆنیه‌تی گێرانی ئه‌و نووره به ئاگرێكی سوتێنه‌ر ، له‌بریی ئه‌وه‌ی بۆ رێگا برین كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێ ...به‌ڵام كافران هه‌رگیز شاره‌زای ئیمان و ئه‌و نووره‌ش نه‌بوون كه لێیه‌وه دێته ده‌ره‌وه .. هه‌رگیز نه‌یان دیوه و نه‌ش چوونه‌ته ناو كه‌ش و هه‌وا پیرۆزه‌كه‌یه‌وه . له‌به‌ر ئه‌مه كاتێ كافران _ به‌هه‌رهۆیه‌ك بوو _ له ویژدانیان دا هه‌ستیان به‌م نووره كرد _ بێجگه له‌وانه‌یان كه عینادیان ئه‌كرد_ هه‌وڵیاندا ده‌ستی پێوه بگرن و ، پاشماوه‌ی ته‌مه‌نیان به وێنه‌ی ئیمانداری موخلیص به‌سه‌ربه‌رن . بێگومان جیاوازی نێوان نوور و تاریكیی و ئیمان و كوفردا له‌مه‌دا ده‌ورێكی گه‌وره‌ی هه‌یه .. جا ئه‌وانه‌ی كه له‌وه‌وپێش شتانی تریان بینیی بوو ، كه ئه‌م نووره‌یان بینیی هاتنه ناو جیهانێكی نوێوه ... جیهانێك كه جیهانێك كه جزانیی و هێزی راكێشانی ئیسلام ده‌وری دابێ ، بۆ ئه‌مه كاتێك كه به‌راوردی دینداریی ئه‌وانه‌ی كه هه‌والی ئیسلام ئه‌بیستن و ،بۆ یه‌كه‌م جار لێی شاره‌زا ئه‌بن و ، ئیمانی پێ ئه‌هێنن و، به‌پێی ئژین ، له‌گه‌ڵ دینداری ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا له دایك بوون _ كه‌مێكیان نه‌بن _ به شیوه‌یه‌كی روون تر له راستیی ئه‌وه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌وه وتمان تێ ئه‌گه‌ین ..