سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
واتای ئایه‌تی (وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تَذْبَحُوا بَقَرَةً قَالُوا أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًا..... [البقرة : 67])
نووسینی /محمد فتح الله گوله‌ن
وه‌رگیرانی /حبیب محمد سعید
ئاماده‌كردنی /نه‌جات رواندزی
له‌ه‌یكه‌م سات دا ، له‌م ئایه‌ته پیرۆزه دا دووشتی سه‌ره‌كی سه‌رنج راكێش به‌دی ئه‌كه‌ین :
یه‌كه‌م بریتیه له تاقیكردنه‌وه‌ی به‌نی ئیسرائیل له‌لایه‌ن خوای بالاده‌سته‌وه ، له كارێك دا كه دوونیا له‌گه‌لیا وه‌ها راهاتووه توانیان نیه وازی لێبهێنن . جا ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له پێناوی ده‌رخستنی ئیخلاصیان و ، هه‌واڵدانی سه‌رنجامی ئه‌و تاقیی كردنه‌وه‌یه بوو به یه‌كسانی تر .
دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه ده‌رچوونی ئه‌م جۆره فه‌رمانه بۆ ئه‌وه بووه عاده‌تی مانگاپه‌ررستن ، كه له‌و كاته‌دا له نێوان به‌نی ئیسرائیل دا په‌ره‌ی سه‌ند بوو ، به یه‌كجاریی ریشه‌كه‌ن بكرێ . چونكه ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه به‌نده پابه‌ندی عه‌قیده‌ی ته‌وحیدی پاڵفته بێ و ، هه‌رچیی پێچه‌وانه‌ی ته‌وحیده پاڵفته‌یه بێ له دڵیا ریشه‌كه‌نی بكات و له ژیانی دووری بخاته‌وه .
به‌ڵام به‌نی ئیسرائیل له یه‌كه‌م سات دا له مانای ئه‌م جۆره فه‌رمانه تی نه‌گه‌یشتن و ، له‌و حیكمه‌ته ورده‌ش حالیی نه‌بوون كه تیایا بوو . هه‌روه‌ها به پیرۆز زانینی مانگا له میصر دا ، توانا نه‌بوونی به‌نی ئیسرائیل تا له حیكمه‌تی گوێرایه‌ڵی ئه‌م فه‌رمانه تێ بگه‌ن و ، په‌ی نه‌بردنیشیان به په‌یوه‌ندی ئه‌و فه‌رمانه به‌و كارانه‌وه كه ئه‌وان چاوه‌روانیان ئه‌ده‌كردن و ،بیریان لێ ئه‌كردنه‌وه كه له گه‌ڵ په‌یامی ئاسمان دا بۆیان نه‌هاتن _ وه‌ك هه‌ندێ جار له‌لامان روو ئه‌دات _ وای كرد كه ئه‌وان پێیان خۆش بیت به بیانوی جۆراو جۆر جێ به جێ كردنی كاره‌كه دوا بخه‌ن ، كاتێش به‌سه‌ر به‌رن بۆ خۆدامالین لێی ، له‌بریی ئه‌وه‌ی خێرا كاره‌كه جێ به‌جێ بكه‌ن ..
جا هه‌روه‌ك رووداوی گوێره‌كه كه له‌وه‌و دوا بووه به‌ڵگه ، وا ده‌ركه‌وت كه ئه‌وان هێشتا به‌ته‌واوی له پیرۆززانینی مانگا ، كه له‌میصریه‌كانه‌وه بۆیان مابووه‌وه ،رزگار نه‌بوو بوون ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌ربرینی ئه‌و مانگایه‌ی كه دانیشتوانی ووڵاته‌كه به پیرۆزیان ئه‌زانی ،به یاخی بوون له ده‌سته‌ڵاتی فیرعه‌ونیان ئه‌ژمارد . هه‌رچه‌نده ئه‌م فه‌رمانه _ واتا سه‌ربرینی ئه‌ومانگایه‌ی كه دانیشتوان به پیرۆزیان رائه‌گرت _ یه‌كێكه له بنچینه‌كانی په‌یامی مووسا پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای لێ بێ . له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمانه‌یان وه‌ها له‌قه‌ڵه‌م دا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانێك بیت له توانادا نه‌بێت ، بۆیه وتیان : ((أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًا..)) جا ئایه‌ته‌كان له‌وه‌ودوا ئه‌و بیانووانه‌مان بۆ ده‌رئه‌خه‌ن كه به‌نی ئیسرائیل ئه‌یان هێنانه‌وه و ، خۆشیان له پشتیانه‌وه په‌نا ئه‌دا پاشانیش ئه‌و بریاره تیژ و برنده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌رێكی به‌رێزمان بۆ ده‌رئه‌خه‌ن .....