سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئامانجى نێردرانى قوڕئان:
نوسینى/م. عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با بزانین قورئان بۆچى نێردراوه ؟ دیاره خوا (سبحانه وتعالى)له‌زۆر شوێن له قوڕئان دا ڕوونى کردۆته‌وه که قوڕئانى بۆچى ناردوه, بۆ وێنه: له سووڕه‌تى (ابراهيم)دا ده‌فه‌رموێ: (الر كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْڕجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّوڕ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ)واته به‌ناوى خواى به به‌زه‌یى و به‌خشنده, ئه‌لیف, لام, ڕا, ئه‌مه کتێبێکه ناردوومانه بۆلاى تۆ تاکو خه‌ڵکى پێ له تاریکاییه‌کان ده‌ربهێنێ به‌ره‌و ڕۆشنایى, به مۆڵه‌تى په‌روه‌ردگاریان, به‌ره‌و ڕاسته شه‌قامى خوایه‌کى بالآ ده‌ستى ستایش کراو, که‌واته: قورئان بۆچى هاتوه و ئامانجى نێردرانى قوڕئان چى یه؟
ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک ده‌ربێنێ له تاریکایى یه‌کان به‌ره‌و ڕۆشنایى, له تاریکایى کوفر و ئیلحاد, به‌ره‌و ڕۆشنایى ئیمان, له تاریکایى زوڵم, به‌ره‌و ڕۆشنایى عه‌داله‌ت, له تاریکایى په‌رته‌وازه‌یى و بێ سه‌ر و به‌ره‌یى و ناکۆکیى و دووبه‌ره‌کیى, به‌ره‌و ڕۆشنایى برایه‌تى و ته‌بایى و پێکه‌وه گونجان, له تاریکایى ڕه‌وشت نزمیى, به‌ره‌و ڕۆشنایى ڕه‌وشت به‌رزیى, له‌تاریکایى بێ ئامانجیى له ژیان دا بۆ رۆشنایى ئامانج داریى له ژیان دا, تا کۆتایى له هه‌موو تاریکییه‌کان به‌ره‌و هه‌موو و ڕۆشناییه‌ک هه‌روه‌ها له سوڕه‌تى (الاسرا‌ء)دا خوا ده‌فه‌رموێ (إِنَّ هَذَا الْقُرْآَنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ)واته: بێگومان ئه‌م قوڕئانه خه‌ڵک ڕێنمایى ده‌کا به‌ره‌و رێبازێک که راستترینه, چاکترینه, له‌چ ڕوویه‌که‌وه؟ له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه: له‌ڕووى فکره‌وه, له‌ڕووى عه‌قیده‌وه, له‌ڕووى عیباده‌ته‌وه, له‌ڕووى ئه‌خلاق و ڕه‌وشته‌وه, له‌ڕووى ئادابى کۆمه‌لآیه‌تى یه‌وه, وه له‌ڕووى حوکم و سیاسه‌ته‌وه, له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه قوڕئان خه‌ڵکى ڕێنمایى ده‌کا, به‌ره‌و چاکترین و ڕستترین. جا ئایا به‌ڵگه‌مان چییه؟ به‌ڵگه‌مان مێژوویه, وه‌به‌ڵگه‌مان ئه‌وه‌یه که هه‌ر که‌سێ به عه‌قڵى سه‌لیم ته‌ماشاى قوڕئان بکا ده‌بینێت و ده‌زانێ و دڵنیا ده‌بێ, که قوڕئان به‌ره‌و ڕاستترین و چاکترین و ته‌واو ترین ژیان, خه‌ڵکى ڕێنمایى ده‌کات, وه له سووڕه‌تى (التكوير)دا خوا ده‌فه‌رموێ: (إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ (27) لِمَنْ شَاوَ مِنْکُمْ أَنْ ێسْتَقِیمَ) واته: ئه‌م قوڕئانه ته‌نیا بیرخه‌ره‌وه‌یه یاخود شه‌ڕه‌ف و ڕێزه, بۆ جیهانییان بۆ هه‌ر کامێک له ئێوه که‌بیه‌وێ ڕاست بێ, که‌واته: قوڕئان بۆچى هاتوه؟ بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک ڕاست بن و له هه‌موو جۆره چه‌وتیى و لارییه‌ک ده‌رباز بن, ڕاست بن له‌گه‌ڵ خوا دا, ڕاست بن له‌زاتى خۆیاندا, ڕاست بن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک دا, ڕواڵه‌تیان ڕاست بێ و, ده‌رونیان ڕاست بێ و, له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانى ژیانیان دا ڕاست بن و دوور بن له‌لاریى و خواریى و چه‌وتیى, هه‌ڵبه‌ته ده‌گونجێ زۆر له‌باره‌ى ئه‌وه‌وه قسه‌بکه‌ین, که ئامانجى نێردرانى قوڕئان چییه, به‌لآم به‌وه‌نده ئیکتیفا ده‌که‌ین, بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر بڕگه‌یه‌ى فریاى شتێ بکه‌وین.