سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕیز به‌ندیى سووڕه‌ت و ئایه‌ته‌کان چۆنه و کێ کردوویه‌تى؟
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
جارێ زانایان هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ک ده‌نگن و یه‌ک قسه‌ن, که ڕێز به‌ندیى ئایه‌ته‌کان به وه‌حى بووه که زانایان زاراوه‌یه‌کیان بۆ به‌کارهێناوه ده‌ڵێن (توقيفي) واته: خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رى صلى الله علیه وسلم وه‌ستاندوه: که ئه‌مه سه‌ره ئایه‌ته ئه‌و ئایه‌ته له‌دواى ئه‌و ئایه‌ته‌و له پێش ئه‌و ئایه‌ته‌وه ئه‌مه هه‌مووى له ڕێى وه‌حى یه‌وه دیارى کراوه به‌ڵگه‌شیان زۆر شته یه‌کێ له‌وانه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه(عن ابن عباس عن عثمان كان النبي ينزل علية الايات فيقول " ضعوها في السورة التي يذكر فيها كذا رواه النسائى و ابو داود و الترمذي و صححه الحاكم) واته: عبدالله ى کوڕى عباس له (عثمان)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه خوا له هه‌موویان ڕ‌ازى بێ, ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئایه‌تى بۆ داده‌به‌زێنران, ده‌یفه‌رموو ئه‌و ئایه‌تانه له فڵان سوڕه‌ته که فڵان شته‌ى تێدا باس ده‌کرێ دابنێن له ڕیوایه‌تى دیکه‌دا هاتوه,
ده‌یفه‌رموو ئه‌م ئایه‌ته بخه‌نه نێوان فڵان ئایه‌ته و فڵان ئایه‌ت, که شوێنى ئایه‌ته‌کان هه‌مووى به‌ده‌ست نیشان کردنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بووه ئه‌ویش دیاره خواى په‌روه‌ردگار بۆى دیارى کردوه ئه‌وه به‌نیسبه‌ت ڕیز به‌ندیى ئایه‌ته‌کانه‌وه به‌ڵام ڕیز به‌ندیى سووڕه‌ته‌کان: (الفاتحة) دوایى (البقرة) دوایى (ال عمران) وه (النساء) و (المائدة) تا کۆتایى ئه‌وه شتێکى ئاشکرایه که ڕیزکردنیان به پێى ڕیزبه‌ندیى دابه‌زینیان نه‌بووه, چونکه یه‌که‌مین ئایه‌تانێک که دابه‌زین ئه‌و پێنج ئایه‌ته‌ى سووڕه‌تى (العلق)بوون (اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ (1) خَڵقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَڵقٍ (2) اقْرَأْ وَرَبُّکَ الْأَکْرَمُ (3) الَّژِی عَلَّمَ بِالْقَڵمِ (4) عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا ڵمْ ێعْڵمْ)ئینجا دواى ئه‌وه (المدثر)و (المزمل)و.... هتد ئه‌دى چۆن ئه‌و ڕیز به‌ندیى یه کراون؟ زانایان لێره‌دا دوو ڕایان هه‌یه هه‌ندێکیان ده‌ڵێن ئه‌وه به ئیجتیهادى هاوه‌ڵانى به‌ڕێز بووه خوا لێیان ڕ‌ازى بێ که زانایان لێره‌دا وه‌ک زاراوه‌یه‌کى تایبه‌ت وشه‌ى (توقيفى) به‌کاردێنن به‌ڵام زۆر به‌یان ده‌ڵێن ئه‌ویش دیسان وه‌ک هى ئایه‌ته‌کان (توقيفى)یه‌و هه‌ر به وه‌حى بووه وه به‌ڕاستى من زۆر له‌و مه‌سه‌له‌یه ورد بوومه‌وه و سه‌ره‌نجام گه‌یشتوومه ئه‌و قه‌ناعه‌ته که ڕێزبه‌ندیى زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى سووڕه‌ته‌کان به فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر بووه و ته‌وقیفى یه, به‌ڵام هه‌ندێکیان وا پێده‌چێ ته‌وفیقى بێ ئیجتیهادیى بێ ئه‌م ده‌قه‌ش ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کا که هه‌ندێ له سووڕه‌ته‌کان ناڵێم زۆربه‌یان هاوه‌ڵانى به‌ڕێز له کاتى کۆکردنه‌وه‌ى قورئان له دوو به‌رگدا به ئیجتیهادى خۆیان ڕیز به‌ندییان کردوون: (عن إبن عباس قلت لعثمان بن عفان: ما حملكم على أن عمدتم إلى الانفال وهي من المثاني وإلى براءة وهي من المئين, فقرنتم بينهما, ولم تكتبوا, بينهماسطر: بسم الله الرحمن الرحيم, ووضعتموهافي السبع الطوال؟ فقال عثمان: كان رسول الله صلى الله علية وسلم كثيرا ماتنزل علية السورة ذات العدد, فإذا نزل عليه شي‌ء- يعني منها – دعا بعض من كان يكتب فيقول: " ضعوا هؤلاء الايات في السورة التي يذكر فيها كذا " وكانت الانفال من أوائل ما نزل بالمدينة, وبراءة من اخر القرا‌ن, وكانت قصتها شبيها بها فظننت أنها منها, فقبض رسول الله صلى الله علية وسلم ولم يبين لنا أنها منها رواه أحمد و أبوداود و الترمذي و قال هذا حديث حسن صحيح, والحاكم و صححه ووافقه الذهبي.) واته: (عبدالله ى كوڕى عةبباس) ده‌ڵێ به (عوسمان)م گوت, خوا ڵیان ڕ‌ازى بێ, چ شتێک واى لێکردن که سووڕه‌تى (الانفال) که له جۆرى (مثاني)یه ببه‌نه لاى سووڕه‌تى (البراءة)که له جۆرى (مئين)ه وه دێرى (بسم الله الرحمن الرحيم)یشیان له نێوان دا نه‌نووسن, وه له ڕێزى حه‌وت سووڕه‌ته درێژه‌کان (السبع الطوال)دایبنێن؟ عوسمانیش گوتى: زۆر جاران پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم سووڕه‌تێکى چه‌ند ئایه‌تى بۆ ده‌هاته خوار, جا ئه‌گه‌ر شتێکى واته له سووڕه‌ته‌که – بۆ هاتبایه خوار, هه‌ندێک له‌وانه‌ى بانگ ده‌کرد که قوڕئانیان ده‌نووسیه‌وه و ده‌یفه‌رموو: ئه‌م ئایه‌تانه له‌و سوڕه‌ته‌دا دابنێن, که فڵان شته‌ى تێدا باسکراوه سووڕه‌تى ئه‌نفالیش له‌سه‌ره‌تاى ئه‌و قوڕئانه بوو که له‌مه‌دینه هاتوته خوار وه سووڕه‌تى به‌ڕائه‌ش له‌وقورئانه‌یه که له کۆتایى دا هاتۆته خوار, وه بابه‌ت و نێوه‌ڕۆکه‌که‌یشى به‌و ده‌چوو واته: نێوه‌ڕۆکى ئه‌نفالیش وه‌ک هى به‌ڕائه‌بوو ئیدى پێم وابوو که هه‌ر به‌شێکه له‌وى واته: به‌ڕائه‌ش به‌شێکه له‌ئه‌نفال پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله علیه وسلم کۆچى دوایى کرد, به‌ر له‌وه‌ى بۆمان ڕوون بکاته‌وه که به‌شێکه له‌وى – یان نا؟ ئینجا شایانى باسه پسپۆڕ‌و شاره‌زایانى بوارى قوڕئانناسیى, سووڕه‌ته‌کانى قوڕئانیان له ڕووى قه‌باره و زۆریى و که‌مى ئایه‌ته‌کانیانه‌وه بۆ چوار جۆر پۆڵێنیان کردوون, که ئه‌مانه‌ن:
١- (السبع الطوال) حه‌وت سووڕه‌ته درێژتره‌کان, که ( البقرة و ال عمران و النساء و المائدة و الا‌نعام و الاعراف و الانفال و التوبة)ن
٢- (المئين) که ئه‌و سووڕه‌تانه‌ن که ژماره‌ى ئایه‌ته‌کانیان له (100)زیاتر یان تۆزێک که‌متره و ڕاسته‌وخۆ له‌دواى (السبع الطوال)ه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
٣- (المثانى)که ئه‌و سووڕه‌تانه‌ن که له دواى (المئين)دێن و به هۆى به‌دواى وان‌دا هاتنیان ئه‌و ناوه‌یان لێنراوه, یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر ده‌خوێندرێن و دووباره ده‌کرێنه‌وه.
٤- (الفصل) که ئه‌و سووڕه‌تانه‌ن که له دواى (المثانى)ه‌وه دێن, که له‌سوڕه‌تى (ق)هه‌تا کۆتایى قوڕئانن.