سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌ڵێنه‌کانى سوره‌تى حه‌ج
هه‌رچه‌ند ڕاى جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که سوره‌تى حه‌ج مه‌ککه‌ییه یان مه‌ده‌نییه, به‌ڵام به‌لاى ئێمه‌وه مه‌ده‌نییه, چونکه شێوازى سوره‌ته مه‌ده‌نیه‌کانى هه‌یه. له‌م سوره‌ته‌ش دا ئاوا به‌ڵێن دراوه به‌سه‌رکه‌وتنى ئیسلام:
یه‌که‌م: (إِنَّ اللَّـهَ يُدَافِعُ عَنِ الَّذِينَ آمَنُوا ۗ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ)الحج\٣٨ به‌ڕاستى خوا داکۆکى ده‌کات له‌و که‌سانه‌ى باوه‌ڕیان پێکردووه, خوا که‌سانى خائین و کافرى خۆش ناوێت. ئه‌مه‌ش به‌ڕاستى به‌ڵێنى خوایى دڵخۆش که‌ره بۆ بڕواداران, که خواى گه‌وره به فه‌زڵ و که‌ره‌مى خۆى پشتگیریان لێ ده‌کات و یارمه‌تیان ده‌دات.
دووه‌م: (أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا ۚ وَإِنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ نَصْڕ‌هِمْ لَقَدِيرٌ)الحج:٣٩ . ئه‌و بڕوادارانه‌ى شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ خوا ڕوخسه‌تى داون که بجه‌نگن و ڕووبه‌ڕووى دوژمنان ببنه‌وه که سته‌میان لێده‌که‌ن, به‌ڕاستى خوا به‌توانایه له‌سه‌رخستنیاندا. دیاره له مه‌ککه خواى گه‌وره ویستى وابوو موسڵمانان نه‌جه‌نگن و ڕووبه‌ڕووى کافران نه‌بنه‌وه و ده‌ست بکێشنه‌وه, تا ئه‌وکاته‌ى که چوونه مه‌دینه, له مه‌دینه ڕێیان پێدرا که بجه‌نگن بۆ سه‌رخستنى دینى خوا.
سێیه‌م: (الَّذِينَ أُخْڕ‌جُوا مِن دِيَاڕ‌هِم بِغَيْڕ حَقٍّ إِلَّا أَن يَقُولُوا رَ‌بُّنَا اللَّـهُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّـهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّـهِ كَثِيرً‌ا ۗ وَلَيَنصُرَ‌نَّ اللَّـهُ مَن يَنصُرُ‌هُ ۗ إِنَّ اللَّـهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ)الحج\٤٠ ئه‌وانه‌ى به ناهه‌قى و سته‌م له‌زێدى خۆیان ده‌رکران, گوناهیان هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو که ده‌یانوت: خوا په‌روه‌ردگارمانه. ئه‌گه‌ر خوا هه‌ندێ که‌سى به هه‌ندێ که‌سێ تر له‌ناو نه‌بردایه. چه‌ندین په‌رستگاى ڕه‌به‌نه‌کان و چه‌ند کڵێسه‌ى گاوران و چه‌ند که‌نشتى جووله‌که و چه‌ند مزگه‌وتى موسڵمانان وێران ده‌بوون که ناوى خوایان تیا ده‌برێت. خوا زۆر به‌هێزو به‌ده‌سه‌ڵاته. ئه‌وانه‌ى که خوا سه‌ریان ده‌خات نوێژکه‌ر و زه‌کات ده‌رن و فه‌رمان به چاکه ده‌که‌ن و به‌ر له کارى خراپ ده‌گرن سه‌ره‌نجامى هه‌موو کاریش هه‌ر بۆ خوایه. (الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْ‌ضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُ‌وا بِالْمَعْرُ‌وفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَڕ ۗ وَلِلَّـهِ عَاقِبَةُ الْأُمُوڕ)الحج\٤١ (وَلِلَّـهِ عَاقِبَةُ الْأُمُوڕ) ئه‌نجامى هه‌موو کارێک بۆ خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه (وَلِلَّـهِ عَاقِبَةُ الْأُمُوڕ)الحج\ ٤٠ خوا باڵاده‌ست و به‌توانایه و موسڵمانانى ڕاسته‌قینه سه‌رده‌خات, ئه‌مانه هه‌مووى له‌ئه‌رزى واقیع دا بینرا و ده‌بینرێت, بۆیه بڕواداران ته‌نها پشت به‌خوا ده‌به‌ستن و هانا بۆ ئه‌و ده‌به‌ن. ژیان و سیره‌تى حه‌زره‌ت صلى الله علیه وسلم و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانى ته‌سدیقى ئه‌م ئایه‌تانه که له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکدا هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه و ئه‌نجامى هه‌موو کاره‌کان ده‌رکه‌وتن.