سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕوونکردنه‌وه‌ى سێ مه‌سه‌له‌که
نوسينى/م.عةلى بابير
ئامادةكردنى/سانا حمدامين
لێره‌دا پێویست ده‌کات سێ مه‌سه‌له ڕوون بکه‌ینه‌وه.
١- که زه‌یدى کوڕى سابیت ده‌ڵێ: (لم اجدها مع غيره)واته کۆتایى سوڕه‌تى به‌ڕائه‌م جگه له ئه‌بوو خوزه‌یمه‌ى ئه‌نصاریى له‌لاى که‌س دیکه نه‌بینى, ئایا ماناى وایه که ته‌نیا ئه‌و ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ى له‌به‌ربوون ؟نه‌خێر, به‌ڵکو مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه که له‌لاى غه‌یرى ئه‌وم چنگ نه‌که‌وتن به نووسراوه‌یى, وه‌ک (أبو شامة) گوتویه‌تى: (لم أجدها مكتوبة مع غيره) که (السيوطي) له (الاتقان في علوم القرا‌ن)دا لێى گێڕاوه‌ته‌وه, به‌ڵام دیاره لاى چه‌ندان هاوه‌ڵى دیکه به‌له‌به‌ر کراویى هه‌بوون و, ئه‌م دوو ئایه‌ته‌شیان له میان (ضمن)ى سوڕه‌تى (التوبة)دا له‌به‌ربوون.
٢- لێره‌شه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که زه‌یدى کوڕى سابیت خواى لێ ڕ‌ازى بێ قوڕئانى کۆکردۆته‌وه, دوو شتى کردوون و له‌سه‌ر دوو بناغه قورئانى کۆکردۆته‌وه أ- ئه‌وه‌ى که نوسراوه‌ته‌وه, ب- ئه‌وانه‌ى که له‌به‌ریان بووه, چونکه بۆخۆى ده‌ڵێ: (فتتبعت القرا‌ن أجمعه من العسب واللخاف وصدور الرجل) واته: شوێن قورئان که‌وتم و کۆم کرده‌وه ئه‌وه‌ى که نووسرابۆوه له‌گه‌ڵاى دره‌خت و چه‌رم و له‌به‌ردى ته‌نک, وه ئه‌وه‌ى که له سینه‌ى پیاوان دابوو.
٣- ئینجا ئایا هه‌ر که‌س هاتبێت و گوتبێتى ئایه‌تێکم له‌به‌ره, زه‌ید لێى وه‌رگرتوه؟ نه‌خێر, به‌ڵگه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌وه, ئه‌م ده‌قه‌یه که (أبوداود) له(سنن)ى خۆى دا هێناویه‌تى: (قال ابوبكر "رضى الله عنه" لعمر وزيد بن ثابت: اقعدوا على على باب المسجد, فمن جاءكما بشاهدين على شىء من كتاب الله فاكتباه) واته: ئه‌بووبه‌کر خواى لێ ڕ‌ازى بێ به عومه‌رى کوڕى خه‌تتاب و زیدى کوڕى سابیتى گوت: عومه‌ریش دیاره هاوکارى زه‌ید بووه له‌سه‌ر ده‌رگاى مزگه‌وت دانیشن, هه‌ر که‌سێک دوو شاهێدى هه‌بوون, که‌فڵان ئایه‌ته ئایه‌تێکى قوڕئانه بینووسن. جا دیاره ده‌گونجێ مه‌به‌ست له دوو شایه‌د (شاهدين)لێره‌دا مانا ڕواڵه‌تییه‌که‌ى بێ, واته: دووکه‌سى متمانه پێکراو شایه‌دى بۆ بده‌ن که ئه‌وه‌ى له‌به‌ریه‌تى به‌شێکه له قورئان, وه ده‌شگونجێ. وه‌ک هه‌ندێک له زانایان گوتویانه و منیش ڕایه‌گه‌یانم پێ په‌سنده, که مه‌به‌ست له‌و شایه‌ده, هه‌رکام له نووسین و له‌به‌ربوون (الكتابة و الحفظ)بێ, واته: هیچ شتێک به‌ناوى قورئانه‌وه مه‌نوسنه‌وه, تاکو به‌هه‌رکام له نووسین و له‌به‌ر کردن, پشت ئه‌ستوور نه‌بێ, دیاره هیچ سوڕه‌تێکیش نه‌بووه که به‌سه‌دان هاوه‌ڵ له‌به‌ریان نه‌بووبێ خوا لێیان ڕ‌ازى بێ چونکه ئه‌وان دیندارییه‌که‌یان هه‌موو له‌سه‌ر بناغه‌ى قوڕئان بووه, و وه‌کو هه‌ندێک له موسڵمانانى ئێستا نه‌بوون که ئایه‌تێکى به ته‌واویى له‌به‌رنه‌بێ و, بگره فاتیحه‌شى ڕه‌وان نه‌بێ! که‌چى گومانیش وابێ که موسڵمانێکى تێروته‌واو! به‌ڵکو ئه‌وان ژیانه‌که‌یان و دونیاداریى و دینداریى یه‌که‌یان به ته‌واویى له‌سه‌ر بناغه‌ى قورئان بووه.
قۆناغى سێیه‌م: کۆکردنه‌وه‌ى قورئان له شێوه‌ى موصحه‌ف دا له له ڕۆژگارى خه‌لیفه‌ى سێیه‌م دا: سێیه‌م قۆناغى کۆکردنه‌وه‌ى قورئان, ئه‌م ده‌قه به ڕوونیى باسى ده‌کات: (عن إبن شهاب أن أنس بن مالك حدثه, ان حذيفة بن اليمان قدم على عثمان, وكان يغازى اهل الشام فى فتح ارمينية, واذربيجان مع اهل العراق, فانزع حذيفة اختلافهم فى القراءة, فقال حذيفة لعثمان: "يا امير المؤمنين, ادرك هذه الامة قبل ان يختلفوا فى الكتاب اختلاف اليهود والنصارى" فارسل عثمان الى حفصه: ان ارسلى الينا بالصحف ننسخها فى المصاحف, ثم نردها اليك. فارسلت بها حفصة الى عثمان, فارسل عثمان الى زيد بن ثابت, وعبد الله بن الزبير, وسعيد بن العاص, وعبدالرحمن بن الحارث بن هشام, فنسخوها فى المصاحف,ثم قال عثمان للرهط القرشيين الثلاثة: اذا اختلفتم انتم وزيد بن ثابت فى شىء من القرا‌ن فاكتبوه بلسان قريش, فانه نزل بلسانهم. ففعلوا حتى اذا نسخوا الصحف فى المصاحف, رد عثمان الصحف الى حفصة و ارسل الى كل افق بمصحف هما نسخوا, و امر بما سواه من القرا‌ن, فى كل صحيفة او مصحف ان يحرق)رواه البخاری: هه‌روه‌ها باقى کۆکه‌ره‌وانى فه‌رمایشتى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هێناویانه. واته: (ابن شهاب) له ئه‌نه‌سى کوڕى مالیکه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێ: حوزه‌یفه‌ى کوڕى یه‌مان خوا لێى ڕ‌ازى بێ چوو بۆ لاى عوسمان خوا لێى ڕ‌ازى بێ, که سێیه‌مین خه‌لیفه‌ى پێغه‌مبه‌ره صلى الله علیه وسلم وه حوزه‌یفه‌ى کوڕى یه‌مه‌ن عاده‌تى وابوو, له‌گه‌ڵ ئه‌هلى شام دا ده‌چوو بۆ جه‌نگ بۆ ئازادکردنى ئه‌رمینیا, وه له‌گه‌ڵ ئه‌هلى عێراقیش دا ده‌چوو بۆ جه‌نگ بۆ ئازادکردنى ئازه‌ر بایجان,جا ئه‌وه حوزه‌یفه‌ى ترساند که بینى موسڵمانان ڕاجیاییان هه‌یه له خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا, حوزه‌یفه کاتێک گه‌ڕایه‌وه به عوسمانى گوت: ئه‌ى فه‌رمانده‌ى بڕواداران! فریاى ئه‌م ئۆممه‌ته بکه‌وه پێش ئه‌وه‌ى بکه‌ونه کێشه‌و ناکۆکیى ده‌رباره‌ى کتێبى خوا, وه‌ک جووله‌که و نه‌صڕانییه‌کان! عوسمانیش ناردى بۆلاى (حةفصه)مان بۆ بنێره که بریتى بوون له‌و په‌ڕانه‌ى که قورئانیان تێدا کۆکرابۆوه, به‌ڵام جارێ نه‌کرابوون به‌یه‌ک کتێب بۆ ئه‌وه‌ى له دوو تۆیى چه‌ند به‌رگێکدا بیاننوسینه‌وه‌و کۆیان بکه‌ینه‌وه, دوایى په‌ڕه‌کانت بۆ ده‌نێرینه‌وه, حه‌فصه‌ش ناردنى بۆلاى عوسمان, ئه‌ویش فه‌رمانى کرد به زه‌یدى کوڕى سابیت و (عةبدولَلاَ)ى کوڕى زوبه‌یر و سه‌عید کوڕى عاص و (عبدالرحمن)ى کوڕى حاریپى کورى هیشام واته: لێژنه‌یه‌کى چوار قۆڵیى پێک هێنا, یه‌کێکیان ئه‌نصاریى و سێشیان قوڕه‌یشى بوون, ئه‌وانیش ئه‌و په‌ڕانه‌یان خسته سه‌ر په‌ڕى دیکه‌و له دوو تۆێى دوو به‌رگ دا, وه چه‌ند موصحه‌فێکیان له‌به‌ر گرته‌وه, که هه‌ندێکیان ده‌ڵێن حه‌وت بوون, هه‌ندێ ده‌ڵێن پێنج بوون, هه‌ندێ ده‌ڵێن چوار بوون, وه عوسمان خوا لێى ڕ‌ازى بێ به سێ قوڕه‌یشییه‌کانى گوت: ئه‌گه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵ زه‌یدى کورى سابیت له شتێک له قورئان له ئایه‌تێک له وشه‌یه‌ک دا که‌وتنه ڕاجیایى یه‌وه, که چۆن بنووسرێ؟ ئه‌وه به زمانى قوڕه‌یش بینووسن چونکه قورئان به زمانى قوره‌یشى یه‌کان به پله‌ى یه‌که‌م هاتۆته خوارێ ئه‌وانیش وایان کرد, هه‌تاکو په‌ڕه‌کانیان له‌شێوه‌ى موصحه‌ف دا ته‌رتیب کرد و چه‌ند نوسخه‌یه‌کیان لێ گرته‌وه, وه عوسمان خواى لێ ڕ‌ازى بێ, په‌ڕه‌کانى نارده‌وه بۆ حه‌فصه. وه بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک وه‌ک بو(صڕة و كووفة و شام و خوڕاسان و ميصر) موصحه‌فێکى نارد واته: قورئانێک که له‌نێو دووبه‌رگ دا کۆکرابۆوه له‌وه‌ى که نووسیویانه‌ته‌وه, به‌ڵام هه‌رچى قورئانى دیکه, که‌له‌شێوه‌ى په‌ڕ و کتێبان دا نووسرابوو, فه‌رمانى کرد هه‌موویان سووتاند. لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که قۆناغى سێیه‌م هه‌ر ته‌واوکه‌رى قۆناغى دووه‌مه و ئه‌ویش ته‌واوکه‌رى قۆناغى یه‌که‌مه, به‌ڵام ئایا ئه‌و قورئانه خراوه‌ته نێو دوو به‌رگه‌وه و ئێستا له‌به‌رده‌ستى ئێمه دایه, جیایه له‌وه‌ى که له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وه پاشتر له سه‌رده‌مى ئه‌بووبه‌کر دا به ڕاویژى عومه‌ر کۆکراوه‌ته‌وه؟ نه‌خێر به‌ڵکو هه‌ریه‌که, به‌ڵام ئه‌و کات نه‌خرابووه نێو دوو به‌رگه‌وه جا ڕه‌نگه یه‌کێ بڵێ: باشه چى ده‌بوو ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هه‌ر ئه‌و کاته بیخستبایه نێو دوو به‌رگه‌وه؟ ده‌ڵێین: ئه‌وه نه‌ده‌گونجا چونکه سووره‌تى وا هه‌یه هه‌ندێک ئایه‌تى ئه‌م ساڵ هاتوونه خوار و هه‌ندێک ئایه‌تى دیکه‌ى دواى چه‌ندان ساڵى دیکه هاتوونه خوارێ, که‌واته ده‌بوو هه‌موو جارێ موصحه‌فه‌که بگۆڕن دیاره ئه‌و کاته‌ش تیا نووس هێنده زۆر نه‌بوون و شتێکى به زه‌حمه‌ت ده‌بوو هێنده شێوه‌ى رێکخستن و ریزبه‌ندى ئایه‌ته‌کان بگۆڕن له‌به‌رئه‌وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم لێى گه‌راوه هه‌تا سووره‌ته‌کان ته‌واو بوون. زانیویه‌تى که له‌دواى خۆى هاوه‌ڵانى به‌ریزى خوا لێیان ڕ‌ازى بێ مشوور ده‌خۆن و کۆى ده‌که‌نه‌وه. لێره‌دا پرسیارێک ده‌کرێ وشه‌ى (صحف) له‌گه‌ڵ (مصحف)جیاوازیان چییه؟ (صحف)که‌کۆى (صحيفة)یه واته په‌ره‌کان (مصحف)یش واته: کتێب و په‌ڕه‌ى لێکدراوو ته‌رتیب کراو, وشه‌ى (صحف) بۆ یه‌که‌مجار له‌سه‌رده‌مى ئه‌بووبه‌کر دا خواى لێ ڕ‌ازى بێ به‌کارهات, وشه‌ى (مصحف)یش هێنده‌ى ده‌ڵێن یه‌که‌مجار له‌سه‌رده‌مى عوسمان دا به‌کارهێنراوه, وه گرنگ ئه‌وه‌یه (مصحف)یانى قورئانێکى نووسراوه‌ى که له نێوان دوو به‌رگ دا کۆکراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها لێره‌دا پرسیارێکى دیکه‌ش ده‌کرێ ئایا بۆچى په‌ڕه‌کان (صحف)پاش کۆچى دوایى عومه‌ر له‌لاى عوسمان نه‌بوون خوا لێیان ڕ‌ازى بێ و بۆچى ده‌چنه لاى حفصه‌ى کچى؟ وه‌ڵامه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که‌ئه‌و کاته عومه‌ر خوا لێى ڕ‌ازى بێ بریندار ده‌کرێ و له‌سه‌ر جێگاى مردن ده‌بێ خۆ جارى نازانن کێ ده‌بێ به خه‌لیفه, له‌به‌رئه‌وه وه‌کو ئه‌مانه‌تێک عومه‌ر خوا لێى ڕ‌ازى بێ له‌لاى حفصه‌ى کچى دایناوه, که هاوسه‌رى پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم بووه و له‌به‌رکه‌ر (حافظة)ى قورئانیش بووه. له‌کۆتایى ئه‌م بڕگه‌یش دا ڕوونکردنه‌وه‌ى چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک به پێویست ده‌زانم.