ئاماری ماڵپەر
واتاى ئایه‌تى(كَيْفَ يَهْدِي اللَّهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ )آل عمران86
نووسینى / محمد فتح الله گوله‌ن
وه‌رگیرانى / حبیب محمد سعید
ئاماده‌کردنى /نه‌جات رواندزى
ئه‌وانه‌ى لایه‌نى زاڵمان ئه‌گرن و پشتیوانیى له کوفر‌و ناره‌وا ئه‌که‌ن ، هه‌رچه‌نده جوانیى حه‌ق و ناشیرینیى و ناله‌باریى خراپه‌یان بینیوه ، که‌سانێکى چه‌وت و زاڵمن . ئه‌وانه خه‌ڵکانێکى به‌دبه‌ختن که فتره‌تیان لاى داوه و ئیفلیج بووه‌و ، به راده‌یه‌کیش لێ هاتنى هیدایه‌ت وه‌رگرتنیان له ده‌ست داوه که خواى بالآده‌ستیش له هیدایه‌ت به‌شى نه‌داون و ، ناشیان خاته سه‌ررێى راست . هیدایتان نادات ،
چونکه هاووێنه‌ى ئه‌وانه چوونه‌ته ناوته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ى جم و جوولێکى دوور خه‌ره‌وه‌وه له ناوجه‌رگه‌ى ئیسلام و ، وان له‌حاڵه‌تێکى نه‌فسیى وه‌هادا که هاورێیه‌تى ئه‌و دوورکه‌وتنه‌وه ئه‌کات . ئه‌و حاڵه‌ته نه‌یارى کردن و تاوان بارکردنى ناوجه‌رگه‌ى ئیسلام نیشانه‌یه‌تى ، ئیتر له ناو جه‌رگه دوور ئه‌که‌ونه‌وه و، ئه‌وه‌ش ئه‌بێته مایه‌ى قووڵکردنى ره‌شێتى دڵه‌کانیان . ئه‌وانه به‌م کرده‌وه‌یان و ، به که‌م سه‌یر کردنى ئیمانداران – ئه‌وانه‌ى که وه‌هاى ده‌ر ئه‌برن به چاکیى ئه‌یاناسن ، چونکه له‌ناویان بوون – وه‌هاى له قه‌له‌م ئه‌ده‌ن خزمه‌تى کوفر‌و ئیلحاد ئه‌که‌ن و ، رۆحى مه‌عنه‌ویشیان به‌هێز ئه‌که‌ن و ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئیمانداران نوقمى خه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌که‌ن .

