ئاماری ماڵپەر
ڕۆژوو
يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمْ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ
وشه‌ى (صوم) وشه‌یه‌کى عه‌ره‌بیه بۆ وازهێنان له شت به کاردێت، له شه‌ریعه‌تى ئیسلامیش بریتییه له وازهێنان له خواردن و خواردنه‌وه‌و چوونه لاى ئافره‌ت له به‌ره‌به‌یانه‌وه تا رۆژائاوابوون به نیازى رۆژووگرتن.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌یه‌کى کورتى رۆژوو بکه‌م. حه‌قیقه‌تى رۆژیش پێویسته مرۆڤى موسڵمان بیزانێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که مرۆڤ له ڕێگاى به‌نده‌یی دا ئه‌بێ به ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره پێى خۆشه ئه‌وه بکات، ئه‌وه‌یشى پێى ناخۆشه له‌خۆى قه‌ده‌غه بکات و لێى دوور بکه‌وێته‌وه، واته (تقوى)ى ببێت، له‌به‌ره‌ئوه‌ى خواى گه‌روه ده‌ورى داناوه بۆ مرۆڤه‌کان له‌و ده‌وره‌یه‌دا به‌شدارى ئه‌کات و له فه‌جره‌وه تا رۆژئاوابوون خۆى دوور ئه‌گرێت له‌و شتانه‌ى زۆر دڵى پێوه‌یه‌تى و ئیشتیهایه‌تى له‌و شتانه‌ى دوورى ئه‌کا، تا فێرى ته‌قوا بێت،
گه‌وره‌یی ره‌مه‌زان له قورئان و فه‌رمووده‌دا
ئا: عه‌زیمه
مانگى ره‌مه‌زان یه‌کێکه له روکنه‌کانى ئیسلام، که خواى گه‌وره فه‌رزى کردووه له‌سه‌ر باوه‌ڕداران، هه‌روه‌کو ده‌فه‌رموێ: [يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمْ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ] ١٨٣ البقره
واته: ئه‌وى ئه‌وکه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه رۆژى ره‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست کراوه هه‌روه‌کو له‌سه‌ر گه‌لانى پێش ئێوه پێویست کرابوو، بۆئه‌وه‌ى خواناسى و پارێزکارى بکه‌ن، له ئایه‌تێکى تر ده‌فه‌رموێ: [أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَڕيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ فَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ]١٨٤ البقره.
شه‌وی قه‌دری پیرۆز
جێگه‌ی سه‌رنج وتێڕامانه‌كه‌خوای گه‌وره‌له‌هه‌موودروستكراوه‌كانیدا گرنگترین وگه‌وره‌ترین نوێنه‌ری بۆدیاری كردوین وه‌ك ده‌بینی گه‌وره‌ی كێوه‌كان عه‌ره‌فه‌یه،گه‌وره‌ی به‌رده‌كان به‌رده ڕه‌شه‌كه‌یه (حجرالاسود)،گه‌وره‌ی كانزاكان ئاڵتونه،گه‌وره‌ترینی مرۆڤه‌كان پێغه‌مبه‌رانن(د.خ) وه‌پێشه‌وای پێغه‌مبه‌رانیش حه‌زره‌تی محمد(ص)،گه‌وره‌ی مانگه‌كانی ساڵ ڕه‌مه‌زانه وگه‌وره‌ی ڕۆژه‌كانی ساڵ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه‌وجومعه‌ش گه‌وره‌ی ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌یه‌وشه‌وی قه‌ردیش گه‌وره‌ی شه‌وه‌كانه
رۆژوو… ئاماده‌سازی و خۆنوێكردنه‌وه.....
فاتیح سه‌نگاوی
رۆژوو… ئاماده‌سازی و خۆنوێكردنه‌وه فاتیح سه‌نگاوی یه‌كێك له‌و رێ وشوێنانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا و دواتر پیاوچاكان پیاده‌یانكردووه بریتی بووه له پارانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره جارێكی‌تر بیانگه‌یه‌نێته‌وه به ره‌مه‌زانێكی نوێ وجارێكی دی له سایه‌ی ئه‌و په‌رستشه گه‌وره‌یه‌دا دڵ و ده‌رونیان شادمان كه‌ن ...
فه‌لسه‌فه‌ی به‌ڕۆژو بوون له گۆشه‌نیگایه‌كی ته‌ندروستییه‌وه....
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به هه‌ڵوه‌سته‌كردنێكی هێمنانه‌و هۆشیارانه له سه‌ر فه‌رمووده دانسقه‌كه‌ی پێشه‌وامان محمد ( د خ ) كه له باره‌ی به‌ڕۆژووبوونه‌وه ده‌فه‌رمووێت ( صوموا تصحّوا ) واته: به‌ڕۆژوو بن له‌ش ساغ ده‌بن، ته‌وه‌ر و تیۆرێكی مه‌زن له قووڵایی تێكسته‌كه‌یدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، كه خوێنه‌ر ڕووه‌و ڕامان و ڕووانینێكی دوورتر و به‌رفراوانتر له مه‌ودا و مه‌به‌سته ئایینیه‌كه ئاراسته ده‌كات و، به‌پێی خوێندنه‌وه‌و خه‌مڵاندنێكی لۆژیكیانه‌و واقیعیانه‌ی دوو ده‌سته‌واژه‌كه‌ی سیاقی ده‌قی فه‌رمووده‌كه به‌یه‌كه‌وه گرێدانه‌وه‌یه‌كی ڕاشكاوانه‌ی به‌ڕۆژووبوون و ته‌ندروستی جه‌سته‌یی به‌دیده‌كرێت‌و، مه‌غزاداریی‌و به‌هاداریی كاكڵه‌و كرۆكه ئاڵتوونییه‌كه‌ی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه فه‌رمووده‌كه به ته‌نها له ڕه‌گ و ڕه‌هه‌نده ئایینییه‌كه‌وه چڕ نابێته‌وه به‌ڵكه درێژده‌بێته‌وه بۆ ناواخنی فه‌رهه‌نگیی خۆراكناسیی و زانستی پزیشكایه‌تی‌و، هه‌میشه ئاسا فه‌رمووده‌كانیی سه‌روه‌رمان ئه‌و جیاوازیی‌و ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌یان تیادا ڕه‌نگده‌داته‌وه كه تایبه‌تمه‌ندیی له قاڵبدان‌و قۆرخكاریی هه‌ڵناگرن و له‌وه پڕتر و تێروته‌سه‌لترن، كه به هه‌گبه‌یه‌كی به‌تاڵه‌وه له‌باره‌یانه‌وه بدوێین و چوارچێوه بۆ شیكار و شرۆڤه‌ی واتا و وێستگه‌ی تێگه‌یشتنه‌كانییان بسازێنین.
ئادابه‌کانى ڕۆژوو گرتن
نوسینى/ نعمان مصطفى
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
ئادابه‌کانى ڕۆژوو سوننه‌ته‌کانى ڕۆژوو ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ خۆ پاراستن له هه‌ندێ شتى قه‌ده‌غه کراو شایانى باس و بایه‌خ پێدانه که بزانین ئاداب و سوننه‌ته‌کانى ڕۆژوو له خێر‌و پاداشتى ڕۆژووه‌که گه‌لێک زیاد ده‌که‌ن که ئه‌مانه‌ن زۆر به‌یانن
١-پارشێو کردن
٢-دوا خستنى پارشێو
٣-زوو به‌ربانگ کردنه‌وه
٤-به‌ربانگ کردنه‌وه, ڕۆژوو شکاندن به خورما ئه‌گه‌ر نه‌بوو به ئاو بیشکێنه
٥-سیواک کردن
ڕوخسه‌ته‌کانى ڕۆژوو نه‌گرتن
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
هه‌رکاتێک ئه‌م عوزرانه هه‌بوون ده‌توانێ به‌ڕۆژوو نه‌بێ یان بیشکێنێ.
١-نه‌خۆشیه‌ک زیانى گه‌وره‌ى به ڕۆژوو گره‌که ده‌گه‌یاند, یان ئازارده‌رو بێزارکه‌رێکى توند بوو, خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌که مه‌ترسى هه‌بوو بۆ تیا چوونى ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر ڕۆژووه‌که‌ى نه‌شکێنێ ئه‌وا واجبه له‌سه‌رى که بیشکێنێ
سوودى ڕۆژوو بۆ دڵ و خوێن...
وه‌رگێرانى: غریب قادر
١٠% ئه‌و خوێنه‌ى دڵ پاڵى ده‌دات بۆ به‌شه‌کانى له‌ش به‌ته‌نها بۆ ده‌زگاى هه‌رس ده‌چێت بۆ ئه‌نجامدانى کردارى هه‌رسکردن ، له کاتى به‌ڕۆژووبوون ده‌زگاى هه‌رس ئه‌م ڕێژه‌یه‌ى ناوێت و ڕێژه‌که زۆر که‌م ده‌بێته‌وه ،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت دڵ کارێکى گه‌وره‌ى له ئه‌ستۆ نامێنێت و تا ڕادده‌یه‌ک پشوو ده‌دات.
له‌لایه‌کى تر به‌هۆى سوتانى به‌شێک له چه‌ورى هه‌ڵگیراوى ناو له‌ش
ڕۆژوو شکاندن به خورما که میوه‌یه‌کى شیرینه له جیاتى خواردنه‌کانى تر
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدمین
حیکمه‌ت له ڕۆژوو شکاندن و به‌ربانگ کردنه‌وه‌دا به خورما ئه‌وه‌یه که خورما میوه‌یه و میوه‌ش زوو هه‌رس ده‌بێت له چاو گۆشت و چه‌وریدا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش خورما یه‌کێکه له‌باشترین میوه‌ش له ڕ‌وى زانستیه‌وه له شه‌کرى ساده پێکهاتووه و هه‌رسکردنى ئاسانه,
له‌حیکمه‌ت و سوده‌کانى ڕۆژووى ئیسلامى
نوسینى/ نعمان مصطفى
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
پێشه‌کى پێویسته له‌سه‌ر موسڵمان که پێش هه‌موو شتێک ئه‌و ڕاستیه بزانێت که به‌ڕۆژوو بوونى مانگى ڕه‌مه‌زان خوا په‌رستیه‌که خوا فه‌رزى کردووه له‌سه‌ر موسڵمانان, وه ماناى بونى ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان به خواپه‌رستى ئه‌وه‌یه که موسڵمان هه‌ستێت به به‌جێ هێنانى وه‌ک وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ک بۆ فه‌رمانى خوا و هه‌ستان به حه‌قى به‌ندایه‌تى بۆ خوا,
ڕۆژو سه‌رچاوه‌ى ووزه له له‌ش زیاد ده‌كات و مرۆڤ چالاك ده‌كات...
خواى گه‌وره ده‌فرموێت( وَأَن تَصُومُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ[البقرة : 184])وات ئه‌گه‌ر به ڕۆژوو ببن بۆ خۆتان باشتره یه‌كێك له سووده‌كانى ڕۆژوو ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌ى ووزه له له‌ش زیاد ده‌كات.
مانگى ره‌مه‌زان و ئیراده‌ى مرۆڤه‌كان...
یوسف احمد كوردى *
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان له بوارى ده‌روونزانى و هه‌روه‌ها زانسته‌كانى گه‌شه‌پێدانى مرۆییه‌وه به تایبه‌تى له زانستى به‌رنامه‌سازى زمانى ده‌مارى (البرمجة اللغوية العصبية NLP)،
ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه زۆرێك له هه‌ڵسوكه‌وتى مرۆڤه‌كان و كاردانه‌وه‌یان راسته به كاریگه‌رى ده‌وروبه‌ره، به‌لاَم به ئیراده‌و ویستى خۆى ئه‌نجامى ده‌دات و بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات واته خۆى به‌رپرسه له گوفتار و ره‌فتارى خۆى چونكه خاوه‌ن ئیراده‌یه و ده‌توانىَ بڕیاربدات ئه‌و كاره بكه‌م و ئه‌و كاره نه‌كه‌م.













